ناوی تەواو : محەمەد جەمیل عەبدوڵڵا ئەحمەد
ناسراو بە : مامۆستا محەمەد
تەمەن : 1953
شوێنی لەدایک بوون : گوندی قەشقە ناحیەی قوشتەپە قەزای بنەسلاوە پارێزگای #هەولێر#.
عەشیرەت : لەک
ئاستی خوێندن : دەرچووی ئامادەیی
باری خێزان : خێزاندار
ناوی خێزان : بەدریە ڕەشید حەمەدئەمین
ناوی مندالەکان : سەروین شێروان
لەساڵی 1969 پەیوەندی دەکات بە #پارتی دیموکراتی کوردستان#
لەساڵی 1970 بووە بەمامۆستا لە گوندی قەشقە
لەساڵی 1974 بووە بە پێشمەرگە لە #شۆرشی ئەیلول# لە بەشی سیاسی کاری کردووەلەگەڵ هاورێ (نەسردین مستەفا)
پاش نسکۆ گەرایەوەو وەک مامۆستای گوندی (سارتک) دەست بەکار بووە.
ساڵی پەیوەندی بەرێکخستن : 1976 لە شۆرشی نوێ گەلەکەمان کاری ڕێکخستنی نهێنی کاری کردوە لەگەڵ شەهید محەمەد زەنگەنە.
ناوی ئۆرگان : #کۆمەلەی ڕەنجدەرانی کوردستان#
پلەی ڕێکخستن : لێپرسراوی شانەی ناوشار بووە
پەیوەندی و هاورێیەتی بەهێزی لەگەڵ شەهیدی فەرماندە (عەلی ساڵح) هەبووە و هاوکاری زۆری مەفرەزەکەی ناوبراوی کردووە.
لە 11-05-1977 لەلایەن دائیرەی ئەمنی هەولێر لەناو قوتابخانە دەستگیر دەکرێ بۆماوەی (2) مانگ لە دائیرەی ئەمنی هەولێر لە ژێر ئەشکەنجە و ئازار دەیهێلنەوە و دواتر ڕەوانەی هەیئەی خاسەی #کەرکووک# دەکەن تا مانگێک ئازاری دەدەن، دواتر ڕەوانەی بەندینخانەی ئەبو غرێبی دەکەن و بریاری موئبەدی بۆ دەردەچێ و کەدەکاتە زیندانی بۆماوەی (20) ساڵ دووساڵ حکومەکە دەباتە سەر دواتر بەر لێبوردنی گشتی ساڵی 1979 کەوت.
لە #16-08-1979# ئازاد کرا.
دووبارە پەیوەندی بە ڕێکخستن دەکاتەوە ئەمجارە زیاتر بایەخ بە ڕێکخستنەکان دەدات..
جگە لەخۆی برایەکی بەناوی (خالە یوسف) شەهیدە
رۆژو مانگ وساڵی شەهید بوونی : 17-07-1980
شوێنی شەهید بوون : شاری #سلێمانی#[1]