جۆری وشە: ناو
واتا: ئاگرۆچکە، ئاورۆچکە، ئاگری منداڵان بۆ گەمە.[1]
نموونە:
کاکە مەزهەر...
لەو شیرینەی کە خۆشمەوێ
چاوەڕێی کام تەشی ڕستنی لێبکەم!
دەمێک شیرین دەمناسێ
نازی چاوی لە ئاگرۆکەی کاروانی ڕێگا ناکەوێ
دەمێکە شیرین دەمناسێ
تەشی سوور و قژی گزنگی بۆ دەبەم
کاکە مەزهەر... سەیرە باسی شیرین دەکەی
شیرین من و وەفایی شاعیر دەیناسین
خۆشم دەوێ... ئەو دەزانێ
چ تەبارەی ئازارێکی داوەتە بەر دەمی داسێ
شیرین تەنها من دەناسێ
#جەمیل ڕەنجبەر#
[2]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Qeyd: Kurdipedia bütün dialektlərdən "bütün" kürd söz və ifadələrini toplamaq istəyir. Zəhmət olmasa Kurdipedia-ya kömək edin...
Bu məqalə (کوردیی ناوەڕاست) dilində yazılmışdır, məqalələri orijinal dilində redaktə etmək üçün
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
simvoluna vurun!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu mövzuya 322 dəfə baxılıb