ناونیشان: خۆشەویستیت بۆ هاوسەرەکەت با لەماڵەوە بێت نەک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی
نووسەر: #ئارەزووی عەبدولخالق#
ئەم بابەتە تایبەتە بە خانمانی ئازیز
کورد وتەنی هەموو کەس(نان)ی خۆش ئەوێت، بەڵام کەس وەک شوان نایگرێتە ئامێزی.
ئەوەی بەم ڕۆژگارە لەگەڵ ڕێزی تایبەتیم بۆ ژنانی ئازیز لە سۆشیال میدیادا بەدی ئەکرێ خۆشەویستی ڕادە بەدەریانە بۆ هاوسەرەکانیان.
کە لەجیهانی ڕاستیدا هەموو پیاوانی کورد بەئاواتەوەن کە هاوسەرێکی وایان هەبێت.
زۆر جار لەزاری هەنێ پیاوانەوە ئەیبیستین، ئەڵێ ژنەکەم لە تۆڕی کۆمەڵایەتی هێندەی خۆش ئەوێم هەموو کات ئاواتە خوازم بوم کە هاوسەرم بوایە..!
ڕێز گرتن، وەفا، قوربانی دان، خۆشەویستی، دابین کردنی کەشێکی ئارام بۆ هاوسەر لەماڵەکەی خۆتایە ئەزیزم.
وێنە دانانی بەردەوام و پیا هەڵدانی بەردەوامی ڕۆژانەی سۆشیال میدیا لەداخی ماڵە خەزوران و داخی خوشکەکەت و بۆ تەقاندنی هێوەرژنەکەت و کەس و کار هیچ سەنگ و بەهایەکی نیە، تەنها خۆتی پێ بچوک ئەبیتەوە لەبەرچاوی ئازیزانت کە لە ڕاستیدا ئەو ئاکارانە وجودی نەبێت.
فەراهەم کردنی ئارامی بەدەست دێت بۆ هاوسەرەکەت...
1- کاتێ پەروەردەی مناڵەکانت کرد بە خۆش ویستن و ڕێزگرتنی باوکیان.
2- ئامادەکردنی ڕوخسار و جل و بەرگێکی بۆن خۆش و ڕویەکی گەش و کراوە بۆ پێشوازی لەهاوسەرەکەت.
3- ئامادەکردن و ڕازانەوەی خوانی بە گوڵ و مۆم ئامادەکراو هەتا ئەگەر خواردنەکەش سادە بێت، گرنگ ئەوەیە دەوڵەمەند بێت بە وشەی جوان و ئەوینی ڕاستەقینە.
4- خەندە کردن و نیگا کردنێک کە بتوانیت هەموو هیلاکی ڕۆژگاری لە چاوەکانتا بیر بەریتەوە.
5- خوڵقاندنی کەشی ئارام دوور لەباس کردنی کەسانی دی و ئەم ئەوەی کڕی ئەو وای وت وای کرد، ، لەبری ئەو وشانە بەچاوەکانت بتوانە بۆ هەتا هەتا دیلی خۆتی بکەیت.
ئەمانەو چەندەها ناز و عیشوە و ئەوین هەن کە گەلێ گەلێ پڕ چێژتربو ژیانێکی دوور لەسەغڵەتی بۆ هەردوکتان فەراهەم ئەکات...
بەهیوام خۆشەویستی ناو سۆشیال میدیا بگەڕێتەوە ناو ماڵی ڕاستەقینەی هەرتاکێکی کورد.
$ژنی ڕۆشنبیر واتا ژیان$
$کەواتە ژیان بە بۆ ژیان$[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!