شەهید ملازم شێرزاد
ناوی تەواوی(نامیق سلێمان سابیر) ناسراو بە ملازم شێرزاد، لە دایکبووی 1963ی گوندی(#گۆپتەپە#)ی #کۆیە#یە، لە سەروبەندی خەباتی چەکداری #حزبی شیوعی عێراق# لە شاخ، لە وڵاتی یەمەنی دیموکراتی لە خولێکدا پلەی ملازمی پێدرابوو، دوا پلەی پێشمەرگایەتی دەبێتە سەرلقی کۆیەی حزبی شیوعی عێراق و لەرێکەوتی #28-03-1991# لە کاتی بەرگریکردن لە شاری #کەرکووک#، کاتێک سوپای عێراق پەلاماری کوردستانی دایەوە دەچێتە کاروانی شەهیدانەوە.[1]
Bu məqalə (کوردیی ناوەڕاست) dilində yazılmışdır, məqalələri orijinal dilində redaktə etmək üçün
simvoluna vurun!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu mövzuya 1,502 dəfə baxılıb