بەهار
وا هاتن پەپولەکان
بۆ کێڵگە و باخی گوڵان
هاوڕێی وەرزی بەهارن
ئاسودە دەکەن دڵان
مۆسیقایە هاژەی ئاو
لە دامێنی شاخەکان
بە سەمای پڕ شادی
دەجوڵێن درەختەکان
دەفڕن و دەجریوێنن
پۆلێک چۆلەکەی زیوین
هەنگەکان بەشیلەی گوڵ
بەرهەم دەهێنن هەنگوین
بولبولان بە دەنگی خۆش
دەم بەخەندە و پێکەنین
دیارە لە خۆشی بەهار
گۆرانی دەڵێن بۆ ژین
لە ناو دەشت و سەوزایی
شوان و مەڕەکانی
تابلۆیەکی دڵگیرن
کاتێک لێیان دەڕوانی
بەسودن چوار وەرزی ساڵ
بۆ خۆشی ئەم ژیانە
بەڵام هەر وەرزی بەهار
زیاتر دڵگیر و جوانە
07-03-2019
پەرتووکی #خەیاڵی کۆترەکان#
#فەرهاد ئەحمەد بەرزنجی#[1]
Bu məqalə (کوردیی ناوەڕاست) dilində yazılmışdır, məqalələri orijinal dilində redaktə etmək üçün
simvoluna vurun!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu mövzuya 1,424 dəfə baxılıb