ئاشتی
هەمیشە هاوڕێی ئاشتین
لە ئاشتیدا خۆشبەختین
وڵاتمان ئاشتی دەوێ
ئاشتیخوازمان خۆشدەوێ
جەنگ مایەی وێرانییە
ئەنجام پەشیمانییە
بوونی سامانی وڵات
هەمووی بەفیڕۆدەبات
سیمای گوڵ دەژاکێنێ
ژینمان لێ دەشێوێنێ
تیشکی خۆرمان لێدەبات
ئاسمانمان تاریک دەکات
با لە جێگای هەرا و شەڕ
هەوڵمان بخەینەگەڕ
بۆ وڵات بەخزمەت بین
هەتاکو ئاسوودەبین
چون ئاشتی و ئاوەدانی
هێمان بۆ شارستانی
پەرتووکی #خەیاڵی کۆترەکان#
#فەرهاد ئەحمەد بەرزنجی#[1]
Bu məqalə (کوردیی ناوەڕاست) dilində yazılmışdır, məqalələri orijinal dilində redaktə etmək üçün
simvoluna vurun!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu mövzuya 3,061 dəfə baxılıb