ناو: غوربەت
نازناو: غوربەت قەنبەر
(قەنبەر) ناوی چواريمه
ناوی باوک: محەمەد حوسێن
له دايکبووی: 1966
$ژیاننامە$
لە #کەرکووک# له دايکبوومه.
دەرچووی پەيمانگای تەکنيکی کەرکووک بەشی ژمێرياری، کارمەندم له تۆری کارەبای باکوور ژميريارم، له مناڵيەوه بەهرەمەندم و خوليای کاری دەستيم هەبووە، له بنەماڵەيەکی ڕۆشنبيرم که پێک دێن له شاعير و هونەرمەند و نووسەر و ميوزیکژەن و براکانم #حوسێن کاکەیی# شێوەکاره کاکەی زاده شاعيره خالید کاکەیی ڕۆماننووس و ميوزیکژەن و شێوەکار و و ديزاینەر و شاعيره هەروەها عەدنان کاکەیی خۆشنووسه له ساڵی 2019 يەکەم ديوانی شيعرم له وڵاتی ميسر چاپ و بڵاو کرايەوه به تێراژی 150 دانه له پێشانگای قاهيرەی نێو دەوڵەتی بۆ کتێب بەشداريم کرد به ناوی (رهن التحقيق الاول) هەڵبەته بەعەرەبيه دار ميتا بوک چاپ و بڵاوی کردوەتەوه، پاشان لەسەرەتای ساڵی 2022 دووم ديوانی شيعرم له دايکبوو بەناوی (لست امرأة عابرة) بە تێراژی 200 دانه ئەويش دار يسترون له ميسر چاپ و بڵاوی کردەوە، هەردوو کتێبەکه خالید کاکەیی ديزاينی کردوه، شيعرکانم هەموو بابەتێک لە خۆ دەگرێ بۆ نيشتمان و ئەوين و دايک و سروشت نووسيومه شارەزايم لو زمانی فارسی و عەرەبی و تورکی جگه لەزمانی دايک هەيه چەندەها شيعرم وەرگێڕاوه له کورديەوه بۆ عەرەبی و بەپێچەوانەوەش.[1]
Bu məqalə (کوردیی ناوەڕاست) dilində yazılmışdır, məqalələri orijinal dilində redaktə etmək üçün
simvoluna vurun!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu mövzuya 1,174 dəfə baxılıb
Bu məqaləyə şərh yazın!