Kitabxana Kitabxana
Axtar

Kurdipedia Dev Kürtçe məlumat mənbəyidir


Axtarış Seçimləri





Ətraflı Axtarış      Klaviatura


Axtar
Ətraflı Axtarış
Kitabxana
Kürd adları
Hadisələrin xronologiyası
Resurslar
Tarix
İstifadəçi kolleksiyası
Hadisələr
Kömək istəyin
Kurdipedi nəşrləri
Video
Təsnifatlar
Hadisə ilə əlaqəli olan məsələ
Element qeydiyyatı
Yeni başlıq qeyd
Şəkil göndərin
Anket
Şərhlər
Ünsiyyət
Bizə nə cür məlumat lazımdır!
Standartlar
İstifadə qaydaları
Məhsulun Keyfiyyəti
Alətlər
Haqqında
Kurdipedi arxivçiləri
Bizim haqqımızda məqalələr!
Veb saytınıza Kurdipedia əlavə edin
E-poçt əlavə / sil
Ziyarətçi statistikası
Məqalə statistikası
Şrift çeviricisi
Təqvim - Dönüstürücü
Yazım yoxlaması
Səhifələrin dili və dili
Klaviatura
İstifadə olunan bağlantılar
Google Chrome için Kurdipedia uzantısı
Kurabiye
Dillər
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Mənim Hesabım
Daxil ol
Dəstəklənmə
Şifrəni unutdum
Axtar Element qeydiyyatı Alətlər Dillər Mənim Hesabım
Ətraflı Axtarış
Kitabxana
Kürd adları
Hadisələrin xronologiyası
Resurslar
Tarix
İstifadəçi kolleksiyası
Hadisələr
Kömək istəyin
Kurdipedi nəşrləri
Video
Təsnifatlar
Hadisə ilə əlaqəli olan məsələ
Yeni başlıq qeyd
Şəkil göndərin
Anket
Şərhlər
Ünsiyyət
Bizə nə cür məlumat lazımdır!
Standartlar
İstifadə qaydaları
Məhsulun Keyfiyyəti
Haqqında
Kurdipedi arxivçiləri
Bizim haqqımızda məqalələr!
Veb saytınıza Kurdipedia əlavə edin
E-poçt əlavə / sil
Ziyarətçi statistikası
Məqalə statistikası
Şrift çeviricisi
Təqvim - Dönüstürücü
Yazım yoxlaması
Səhifələrin dili və dili
Klaviatura
İstifadə olunan bağlantılar
Google Chrome için Kurdipedia uzantısı
Kurabiye
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Daxil ol
Dəstəklənmə
Şifrəni unutdum
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Haqqında
 Hadisə ilə əlaqəli olan məsələ
 İstifadə qaydaları
 Kurdipedi arxivçiləri
 Şərhlər
 İstifadəçi kolleksiyası
  Hadisələrin xronologiyası
 Hadisələr - Kurdipedia
 Kömək
Yeni başlıq
Kitabxana
Kürdlər və Kürdüstan haqqında ümumi məlumat
18-07-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Həjar Şamil oğlu
27-08-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Nadir Nadirov
25-06-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
Tarikh-i Alam Ara-yi Abbasi, I CİLD
03-06-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
İosif Orbeli
09-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Yılmaz Güney
09-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Haciye Cindi
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Kanat Kürdoyev
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
XIX əsr və XX əsrin əvvəllərində Kiçik Qafqazın cənub-şərq bölgəsinin tarixi-etnorrafik tədqiqi
08-11-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
Azərbaycan dilçiliyi problemlari cild 1
25-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Məqalə 527,123
Şəkil 106,638
Kitab PDF 19,807
Əlaqəli fayllar 99,789
Video 1,454
Dil
کوردیی ناوەڕاست 
301,586
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,806
هەورامی 
65,781
عربي 
29,009
کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,393
فارسی 
8,639
English 
7,180
Türkçe 
3,571
Deutsch 
1,458
Pусский 
1,123
Française 
321
Nederlands 
130
Zazakî 
85
Svenska 
56
Հայերեն 
44
Español 
39
Italiano 
39
لەکی 
37
Azərbaycanca 
20
日本人 
18
עברית 
14
Norsk 
14
Ελληνική 
13
中国的 
11
Grup
Azərbaycanca
Biyografi 
7
Qısa təsvir 
7
Kitabxana  
6
MP3 
311
PDF 
30,001
MP4 
2,356
IMG 
194,830
Kitabxana
ZƏNGƏZUR KÖÇ, DEPORTASİYA, ...
Kitabxana
Azərbaycan dilçiliyi proble...
Biyografi
Kanat Kürdoyev
Biyografi
Haciye Cindi
Biyografi
Yılmaz Güney
ئاهەنگ و میهرەگانەکانی کوردستان لە ڕابردوو و ئێستادا
Əsərlərinizi yaxşı formatda Kurdipediyaya göndərin. Onları sizin üçün arxivləşdirəcəyik və əbədi olaraq saxlayacağıq!
Grup: Qısa təsvir | Başlıq dili: کوردیی ناوەڕاست
Paylaş
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Qiymətləndirmə
Mükəmməl
Çox yaxşı
Orta
Kötü deyil
Kötü
Favoritlərimə əlavə et
Bu məqaləyə şərh yazın!
Əşyanın tarixi
Metadata
RSS
Mövzunun şəklini Google-da axtarın!
Seçilmiş mövzunu Google-da axtarın.
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئاهەنگ و میهرەگانەکانی کوردستان لە ڕابردوو و ئێستادا

ئاهەنگ و میهرەگانەکانی کوردستان لە ڕابردوو و ئێستادا
ئاهەنگ و میهرەگانەکانی کوردستان لە ڕابردوو و ئێستادا
نووسینی: دکتۆر کۆزاد محەمەد ئەحمەد
وەرگێڕانی لە ئینگلیزیەوە: دکتۆر نزال مەحمود حاج دەروێش
وەرگێڕانی بۆ زمانی کوردی: دکتۆر حلمی ڕەسوڵ ڕەزا

جەژن و میهرەگانەکانی کوردستان لە ئێستادا سنوردارن. لەبەرئەوەی زۆربەی ئەم جەژنانە پەیوەندییەکی توندوتۆڵیان بە بیروباوەڕی ئایینیەوە هەیە، و زۆربەیان لەگەڵ هاتنی ئایینی ئیسلامدا دیار نەماون و بە هەردوو جەژنی ڕەمەزان و قوربان، گۆڕدراون. لێرەدا گوزارشتێکی مامۆستای کۆچکردوو ماری پویس بۆ وەسفکردنی ئەوەی بەسەر فەرهەنگی پێش ئیسلام لە ئێراندا هاتووە لە دوای هەڵمەتی سوپای عەرەبی، بەهەمان شێوە لەسەر کوردستانی پێش ئیسلام جێبەجێ دەبێت؛ بەکار دەهێنم کە دەڵێ بەشێکی زۆری ئه و فەرهەنگە وەک بەفر لەبەردەم گەرمی هاوینی ئیسلامیدا توایەوە. ئێمە ئەم بابەتە لە میانی سەرچاوە مێژووییەکانەوە دەزانین کە ئاماژەیان بۆ ئه و جەژن و میهرەگانانە کردوە کە لە پێش ئیسلامدا هەبوون. نەخشەی ئایینی ناوچەکە له و کاتەدا زێتر جۆراوجۆرو ڕەنگاورەنگتر بوە لە چاو ئێستادا، بەوەی جگە لە زەردەشتیەت کە ئایینی ڕەسمی ئیمپراتۆریەتی ساسانی بوو؛ مەسیحیەت، یەهودیەت، مانەویەت، مەزدەکیەت، میسرایی و بیروباوەڕی فرەخواوەندی دێرین هەبوون, ئەمە جگە لە هەبوونی بیروباوەڕ و گروپی ئیتنی لاوەکی کە ناکرێ لێرەدا هەموویان پۆلێن بکەین. بۆ نمونە شەش میهرەگانە بەناوبانگەکەی گاهامبار Gahambar کە پێدەچێ میهرەگانی فرەیی شوانکارەیی بێت و بەسترابێتەوە بە وەرزەکانی ساڵەوە؛ هەروەک ناوەکانیان لە زەردەشتیەتدا باس کراون، بەڵام لەلایەن ئەوانەی چونە سەر ئایینی ئیسلام لە یاد کران. لەگەڵ ئەوەدا، بە خێرایی مومارەسە کۆنەکان هاوشانی جەژن و ئاهەنگە ئیسلامیەکان بەڵام بە شێوازی نوێ –مۆرکی ئیسلام بەسەریدا زاڵ بوو- بەتایبەتی له و ئاراستانەی دواتر دامەزران (مەزهەبەکان) لەناو ئایینی نوێدا، بە شێوەیەک دامەزران کە لە زۆربەی دۆخەکانیدا شیاو بێت لەگەڵ ئاستە بەرزەکانی فیکری و فەرهەنگ و لایەنی کۆمەڵایەتی ئه و گەلانەی بوونە ژێر دەستە.
توێژنەوە سەبارەت بە جەژنە کۆنەکان، دەمانگەڕێنێتەوە بۆ شوێنەواری دێرینی ناسراو بە تبە کورا Tepe Gawra لەوێدا مۆری زۆری تێدا دۆزراوەتەوە و مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ چاخی ناسراو بە فەرهەنگی عوبەیدی باکور، نزیکەی (4000-3500 پ.ز)، تیایدا بابەتی زۆری لە خۆگرتوه و ژمارەیەکی زۆر مۆری تێدایە کە دەکرێ بە وێنەی ئاهەنگ گێڕان دابنرێن. تیایدا کەسایەتی مرۆیی دەردەکەوێ کە ماسکی بەستوه و سەما دەکات و دەخواتەوە، هەتا سەمای تایبەتی تێدایە لەسەر شێوەی ڕیزبوون کە تاوەکو ئەمرۆ بەشێکی بنەرەتیە لە جەژن و میهرەگانەکانی کوردستاندا.
هەر لەوێدا پارچە گلێنەیەک دەردەکەوێ و لە بەشێکیدا کەسایەتیەک هەیە کە چاکەتێکی کورتی لەبەردایە ڕەنگە تایبەت بێت بە ئاهەنگ گێران، کەسەکە ئامێرێکی بەدەستەوەیە لە شەن دەچێت (Meleb)، یان ڕەنگە وێنەی جەژن یاخود میهرەگانێکی دیکە بێت. هەڵکۆڵینەکانی گوندیک Gundik ی نزیک ئاکرێ کە دەگەرێنەوە بۆ هەزارەی سێیەمی پ.ز، وێنەی دیمەنیکی جەژنێکی کۆن یاخود ڕێ و ڕەسمی شۆرینی سێ منداڵە لەلایەن دوو ئافرەتەوە (؟) بەهاوکاری سێ کەسی دیکە نیشان دەدات. تابلۆیەکی دیکە لەهەمان ئەشکەوت دیمەنێکی ڕاوکردنی تێدایە ڕەنگە بۆ ئامادەکردنی خواردنی جەژن بێت. لەسەر وێنەی هەندێ لە مۆرەکانی هەزارەی سێیەمی پ.ز کە لە تل موزان (ئۆرکیشی کۆن) لە ناوچەی خابور دۆزراوەتەوە؛ خوانێک ڕێکخراوە لەگەڵ موسیقاو گۆرانیبێژ کە لەبەردەم شاژنی ئۆرکیش ئۆقنیتۆم؛ دەردەکەون.
هەزارەی یەکەمی پ.ز، شەپۆلی دووەمی کۆچهێنانی هیندۆ-ئەوروپیەکان بۆ کوردستانی کۆنی بەخۆوە بینی. له و کاتەوە، شێوەی ژیان و زمانی هیندی ئێرانی جێگەی زمان و فەرهەنگە کۆنەکانی گرتەوە ئەمەش بە پرۆسەیەکی لەسەرەخۆو جێگیر بەڕێوە چووە. هیچ دیدێکی ڕوونمان نییە سەبارەت بە هاتنە ناوەوەی جەژن و میهرەگانە کۆنەکان بۆ نێو شێوەی ژیانی نوێ، بەڵام بە دڵنیاییەوە ڕوویداوە. یەکێک لە چیرۆکە فۆلکلۆریەکان باس لەوە دەکات، لە ڕابردوودا پەیکەری خواوەندەکانیان دەبردە سەر پشتی ئه و ئاژەڵانەی ڕازێنرابونەوە لەهەموو بەشەکانی شار دا، و سەرەڕای ژەنینی موسیقا. ئەم ئاهەنگە کە تارادەیەکی زۆر لە جەژنی ئەکیتۆ دەچێت کە لە کۆندا و لە دۆڵی ڕافیدەین ئاهەنگ بەبۆنەیەوە گێڕدراوە، بە ڕوونی ئاماژە بۆ مانەوەی خوونەریتە کۆنەکان دەکات لە فەرهەنگەکانی دواتردا. ئەمەش بە پێچەوانەی سەردەمی ئەخمینیەوەیە ؛ چونکە زانیاریەکانی هەردوو سەردەمی سلوقی و پارسی بە شێوەیەکی دیار باوەڕپێکراو نین. لەگەل ئەوەشدا، و لەبەرئەوەی زەردەشتیەت ئایینی باوی ئه و دوو سەردەمە بووە، دەکرێ بە شێوەیەکی نزیکی ئاهەنگەکانیان وەک هی سەردەمی ساسانی بوبێت.
جەژنی نەورۆز
نەورۆز لە سەردەمە زووەکاندا، دووانەی جەژنی میهرەگان بووە، یەکەمیان بەهۆی سەرەتای بەهارەوە بوه و دووەم بەهۆی سەرەتای پایزەوە. لەسەردەمێکی زووی چاخی ئەخمینیدا، ئاهەنگ بەبۆنەی سەری ساڵەوە لەهەمان ڕۆژی جەژنی میهرەگانەوە گێڕدراوە. لەگەڵ ئەوەشدا، و لەکاتەکانی دواتردا، نەورۆز گرنگی لە جەژنی میهرەگان زیاتر بووە ئەویش بەهۆی هاتنەوەی وەرزی بەهارەوە، سەرەڕای هاوکات بوونی لەگەڵ ژمارەیەک بۆنەی گرنگی دیکەدا لە نمونەی جەژنی لەدایک بوونی خودی زەردەشت، ئەمەش لەکاتێکدا بوو کە زەردەشتیەت بوە ئایینی ڕەسمی ئیمپراتۆریەتی ساسانی. بروا وایە ڕەگی نەورۆز بۆ سەردەمە زۆر کۆنەکان دەگەرێتەوە، لەگەڵ ئەوەی باس کردنی بە شێوەیەکی ڕوون لە ئاڤێستادا نییە. لەگەڵ ئەوەشدا، مێژوو و چیرۆکە ئەفسانەییەکان دەیگەڕێننەوە بۆ جەمشید، کە پاشای ئەفسانەیی یەکەمی ئێرانیەکان بوە، و هەندێ کتێبی ئایینی پەهلەوی باس لەوە دەکەن نەورۆز و ڕێ و ڕەسمەکانی بە ئەوەوە بەستراوەتەوە. لە ڕاستیدا بڕوا وایە لە ماوەی سەردەمی ئەخمینیدا ئاهەنگ بەبۆنەی نەورۆزەوە بەرپا کراوە، و بۆچونەکان بۆ ئەوە دەچن گەلانی ژێر دەستەی ئەخمینی کە لە هەڵکۆڵینەکانی پرسیپۆلیسی پایتەختەکەیان دەردەکەون، جۆرەها دیاری بۆ پاشا و نەخشەی کۆمەڵگەکە بە تەواوی و شوێنەکەی؛ هەموویان ئاماژەن بۆ ئاهەنگێڕانەکانی نەورۆز، هەتا هەندێک بۆچون پێیان وایە شوێنەکە بەتایبەتی بۆ ئه و مەبەستە دروست کراوە. ئەوەی جێگای سەرەنجە، هەندی کاری ئەدەبی ئاماژە بۆ ڕاستیەک دەکەن لەسەردەمی دەسەلاتی ساسانیەکاندا، بەوەی هۆڵ و تەلارەکان و هەتا شارەکان بۆ ئەوە دروست کراون تاکو ببێتە شوێنێک بۆ ئاهەنگەکانی نەورۆز و جەژنی سەدە، چونکە نەورۆز ئاماژەیە بۆ سەرەتای بەهارو لەسەرەتای وەرزدا ئاهەنگی بۆ ئەنجامدراوە. سەرەڕای ئەوەش، بەهۆی ئەوەی کە ساڵنامەی ئێرانی کۆن لە 365 ڕۆژ پێکدەهات، و ئه و چارەکەی لە ڕۆژێکدا دەمایەوە دەبوە هۆی پێشکەوتنێکی کەم لە هەموو ساڵێکدا. ئەم کۆبونەوە بەردەوامەی کەم کردنە بوە هۆی پێشکەوتنی ماوەی مانگێک بۆ هەموو 120 ساڵێک، لەبەرئەوە لە کۆتاییەکانی سەردەمی ساسانیدا، ئاهەنگ گێڕان بەبۆنەی نەورۆزەوە لە هاوین دەکرا، و تەنها لە سەردەمی دەسەڵاتی سەلجوقیەکاندا ساڵنامەکە ڕاستکرایەوە و جارێکی دیکە ڕۆژی سەرەتای نەورۆز کرایەوە سەرەتای بەهار.
لەسەردەمی دەسەڵاتی ساسانیەکاندا ڕۆژی نەورۆز پشوو بووە، لە بەیانی زوەوە خەڵکی دەچوون بۆ سەر سەرچاوەکانی ئاو تاوەکو خۆیان بشۆن و شەڕە ئاو بکەن، و پاشان شیرینییان پێشکەشی یەکتری دەکرد بەتایبەتی هەنگوین و خۆیان بە زەیتون و مۆمی تواوە چەور دەکرد. میهرەگان کە ماوەی شەش ڕۆژ بوو تاکو باجی دەسکەوتوو پێشکەشی پاشا بکرێت، بەهەمان شێوە فەرمانڕەوا نوێیەکان بۆ هەرێمەکان دیاری دەکران تاوەکو شوێنی کۆنەکان بگرنەوە، و دراوی کانزایی نوێ لێدەدرا و پەرستگاکانی ئاگر پاک دەکرانەوە، هەروەتر پاشا کۆبونەوەی دەکرد و گوێی لەخەڵکی دەگرت، ئینجا چاوی بەکەسە دیارەکانی ئیمپراتۆریەت دەکەوت. لە ڕاستیدا دوو جۆر نەورۆز هەبووە؛ نەورۆزێکیان بۆ خەڵکی گشتی و ئەوی دیکەیان بۆ خێزانی پاشاو چینە بەرزەکانی کۆمەڵگە بووە. هەروەک ئەوەی لەسەردەمی ساسانیدا باوو بوو، لەسەردەمی عەباسیەکانیشدا بەهەمان شێوە بوو، چینە بەرزەکان (خەلیفه و داوردەستەکەی) بەبۆنەی نەورۆزەوە ئاهەنگیان دەگێڕا و خەڵکییش بە شێوەیەکی گشتی. هەر لە سەردەمی عەباسیەکاندا، بابەتەکە تەنها تایبەت نەبوو بە داگیرساندنی ئاگر، بەڵکو ئه و یاریانە دەکرا کە پەیوەندییان بە ئاوەوە هەیه و خەڵکی سەردانی یەکترییان کردوە بۆ پیرۆزبایی و پێشکەشکردنی شیرینی لە نێوان خۆیاندا. نەورۆز بە شێوەیەک لایان گرنگ بوە، جارێک لە جارەکان دوو ڕۆژ پێش کاتی خۆی ئاهەنگیان گێڕاوە بۆ ئەوەی نەچنە مانگی ڕەمەزانەوە.
نەورۆز لە ئێستادا و لە ڕۆژی یەکەمدا لە کوردستان، بە پاککردنەوەی ماڵ و ئامادەکردنی خواردن و ڕەنگاورەنگکردنی هێلکه و کرینی یاری ئاگرین دەست پێدەکات، ئەوەشی لە هەمووی دیارترە کردنەوەی ئاگرێکی گەورەیە لە هەموو گەڕەکیکی شاردا و پاشان دەرچوونە بۆ ئاهەنگ گێڕان و خۆشی و سەماو گۆرانی گوتن. ئاگر لە باکوری کوردستان هێمایە بۆ ڕۆیشتنی وەرزی زستان. نەورۆز بۆتە بەشێکی گەورە لە میهرەگانێک بۆ لایەنی نەتەوەیی و سیاسەت، چونکە بەستراوەتەوە بەسەرکەوتنی کاوەی ئاسنگەر کە ئەفسانەکان بە کوردی دەناسێنن بەسەر زوحاکی زۆرداردا، ئەم چیرۆکە هێمایە بۆ سەرکەوتنی شۆرشی چینی گشتی بەسەر حاکمی چەوسێنەردا. نەورۆز تاوەکو ئێستاش ڕۆڵێکی مەزنی هەیە لە بەهێز کردنی ئاگایی کۆمەڵایەتیدا لەناو ئه و کەسانەی ئاهەنگ به و بۆنەیەوە دەگێڕن. وەک هەر میهرەگانێکی دیکە، مادام ئامرازێکە بۆ وەبیرهێنانەوەی پرسی هاوبەش کە پێکیانەوە دەبەستێتەوە؛ جا ئه و پرسە نیشتمانی، ئایین، تائیفی، یان هۆزگەرایی و هەرچیەکی دیکە بێت، بۆیە بۆتە هۆکاری ئەوەی حکومەتەکانی عێراق و سوریا و تورکیا و بۆ ماوەی چەندین دەیە ئه و جەژنەیان قەدەغەیان کردبوو. لە عێراق و سوریا دوای چەندین دەیە لە قەدەغەکردنی، حکومەتی بەعس ڕێگەی پێدا بەڵام میهرەگانێکی دیکەی هاوشێوەی نەورۆزی دروست کرد تاکو بەسەر مۆرکەکەیدا زاڵ بێت بەناوی جەژنی دارودرەخت و لە سوریاش ناوی لێنرا جەژنی دایک، تا ماوەیەکی نزیکیش لە تورکیا ئاهەنگێڕان دەستگیر دەکران و ئۆتومبیلەکانی ئاگر کوژێنەوە بەدوای ئاگری نەورۆزدا دەگەڕان بۆ کوژاندنەوە. دوای 13 ڕۆژ لە نەورۆز، خەڵک بەمەبەستی گەشت و سەیران دەچنە کەنار شارو گوندەکان و لەوێ خوانێکی شایستە ئامادە دەکەن. دوای گەڕانەوەیان بۆ ماڵ، هەر کەسێک 13 بەرد بە پێچەوانەی ئاراستەوە فڕیدەدات و دەڵێ: 13 تۆ لە دەرەوە بە، ئەوەش بە مەبەستی ئه و کارەساتانەیە کە ژمارە 13 بەدریژایی ساڵ لەگەڵ خۆیدا دەیهێنێ.
میهرەگان
جەژنی میهرەگان دووەم گەورەترین ئه و جەژنانە بوە کە خەڵکی کوردستان و ئێران لە چاخە کۆنەکاندا ئاهەنگیان بۆ گێڕاوە. ئەم جەژنە پەیوەستە بە خواوەند میسرای خواوەندی تیشکی خۆر، و بۆ ماوەی شەش ڕۆژ ئاهەنگی بۆ سازکراوە، و بە سەرەتای ساڵی نوێ لە سەردەمی ئەخمینی ئەژمار کراوە. ئاهەنگەکە لە ڕۆژی 16 دەست پێدەکات پێی دەگوترا ڕۆژی خوای میهر لە مانگی میهر مانگی حەوت بە ساڵنامەی ئێرانی 8ی مانگی تشرینی یەکەمی ئێستا کە بەسەرەتای پاییز دادەنرا. پێدەچێ لە بنەوشەدا (ئەسڵ) میهرەگانەکە یەک ڕۆژ بوبێت، بەڵام پاشای ساسانی هرمزی یەکەم (272-273ز) مەرسومێکی دەرکردو کردی بە شەش ڕۆژ تاوەکو کێشەی ساڵنامەی پێ چارەسەر بکات، ئه و نەریتە لەسەردەمی ئیسلامیشدا پارێزگاری لێ کرا. هەتاکو سەدەی ڕابردوو لە ڕۆژی جەژندا خواردن و ئاهەنگی گەورە ئامادە دەکران، بەتایبەتی لە نێو زەردەشتیەکاندا، پاشان ئاهەنگی بەدوادا دەهات، هەموو ڕۆژێ ئاوازی مۆسیقای جیاواز دەژەنرا. هەروەک جەژنی نەورۆز، لەم جەژنەشدا دیاری پێشکەشی پاشا و دەسەلاتدارو بەرپرسەکان دەکرا، سەرەڕای پیرۆزبایی گۆڕینەوە. میهرەگانەکە لە چاخە کۆنەکاندا بە قوربانی کردنی ئاژەڵەوە بەسترابۆوه. زەردەشتیەکان بە هەمان شێوە لەسەر ئەم نەریتە بەردەوام بوون و ئاهەنگیان بۆی دەگێڕا. لەگەل ئەوەدا دەبینرێ گرنگیەکەی لەسەردەمی پارسیەکان؛ ئەوانەی لە سەدەی هەژدەمەوە لە هیندستان بوون گرنگیەکەی کەم بوەوە؛ ڕەنگە بەهۆی دەست بەرداربونیان بوبێت لە قوربانی کردنی ئاژەڵ کە ڕەگەزێکی بنەڕەتی بوو لە جەژنی میهرەگاندا، بەڵام ئاهەنگ گێران بەبۆنەی ئەم جەژنەوە لای زەردەشتیەکانی ئێران بەردەوام بوو، بەتایبەتی لە هەندێ گوندی دوورە دەستی ناوچەی کرمان تاوەکو حەفتاکانی سەدەی بیستەم. لە ئێستادا هیچ شتێکی ئەم جەژنە لە کوردستان و هیچ شوێنێکی دیکەدا نەماوە، بەڵام ئەوەی جیاوازیە کە هەمان ووشەی میهرەگان بۆتە هاوشێوەی میهرەجان لە زمانی عەرەبیدا.
یەڵدا Yaldā
بەشەوی یەکەمین و درێژترین شەوی زستان دەڵێن یەڵدا، ووشەکە گوزارشتێکی سریانیە بەمانی لەدایک بوون دێت، بەهەمان ئەم ناوەوە ئاهەنگ ساز دەکرێت بەڵام لە سەردەمە کۆنەکاندا لە ژێر ناوی Çeleبوە، بەمانای چلە دێت کە ئاماژەیە بۆ چل ڕۆژی ناوەڕاستی زستان. لە بنەوشەدا ئاهەنگی بۆ دەگێڕدرێت چونکە لەدایک بوونی میسرایە یەکێکە لە ئاهەنگە زۆر کۆنەکان لە نێو شوێنکەوتوانی میسرائیەکاندا لە ئێرانی کۆن و کوردستان. لە چاخە کۆنەکاندا ئاهەنگ بۆ جەژنی یەڵدا سازکراوە لە 21ی کانونی یەکەم، بەڵام بەهۆی جیاوازییەکان لە حساباتی ساڵە پڕەکان گواستراوەتەوە بۆ 25ی کانونی یەکەم. لە شەوی یەڵدادا خەڵک بەبێداری دەمێننەوە تاوەکو بەیانی، له و شەوەدا ئاهەنگ دەگێڕن و گۆرانی دەڵێن و خواردن دەخۆن و سەما دەکەن و خۆیان سەرقاڵ دەکەن.
سه ده Sedeh
جەژنێکی دیکە هەیە بەناوی سەدە، بەمانای سەد، هۆکاری ناوناکەشی بەهۆی تەواوبونی سەد ڕۆژو شه و دێت لە کۆتایی هاوین. لەبەرئەوە، ئاهەنگەکە لە 10ی مانگی بەهمەن = 30ی یەنایەر ساز دەکرێت، واتە 50 ڕۆژ پێش ئاهەنگی نەورۆز. لەگەڵ ئەوەشدا بەگوێرەی قسەی زانای خوارزمی بیرۆنی بنەوشەی جەژنەکە دەگەڕێتەوە بۆ ئه و کاتەی ژمارەی وەچەی مشیا و مشیانەی یەکەمین پیاوو ژن گەیشتە 100 کەس، دوای ئەوەی هەستان بە ڕێکخستنی خوانێکی گەورە به و بۆنەیەوه و ناویان لێنا سەدە. هەندێکی دیکە دەڵێن هۆکاری ئاهەنگەکە بەبۆنەی جەژنەوە دەگەرێتەوە بۆ بەزیندوڕاگرتنی سەرکەوتنی فەرەیدون بەسەر زوحاکدا، یاخود بەبۆنەی دەکردنی ئەفراسیاپ لە ئێران لەسەردەمی زاف ی کوڕی تەهماسب؛ هەروەک مێژووی ئەفسانەیی دەیگێڕێتەوە. هەروەتر سەدە؛ جەژنێکی دێرین بوە و لەسەرجەم بەشەکانی کوردستانی ئێستا و بەشێکی گەورەی ئێران ناسراو بووە ئەمەش بەلای کەمەوە لە سەردەمی ساسانیدا، بەڵام پێدەچێ مێژووی ئاهەنگەکە بەبۆنەی ئەم جەژنەوە بۆ سەردەمی ئەخمینی بگەرێتەوە. بەگوێرەی چیرۆکە کۆنەکان، مێژووی جەژنەکە بۆ سەردەمی پاشا هۆشەنگ؛ پاشای یەکەمی خێزانی پێشدادی ئەفسانەیی بگەڕێتەوە، هەندێکی دیکە دەیگەڕێننەوە بۆ سەردەمی پیوراسپ؛ کە بەپاشای زۆردار زوحاک ناسراوە لەلایەن فیردەوسی یەوە. نووسەرە کۆنەکان دەڵێن خەڵکی لەسەر سووتاندنی بخور ڕاهاتبوون بۆ دوورخستنەوەی شەڕ، ئەمەش پێویستی بە مانەوەی ئاگری داگیرساو هەیە بە درێژایی شەو. جارێکی دیکە بیرۆنی باس لەوە دەکات دڕنده و مێرووی زیانبەخشیان خستۆتە ئاگرەکەوە، له و کاتەشدا خۆیان سەرقاڵ کردوه و خواردویانەتەوە لە دەوربەری ئاگرەکە.
لە جەژنەکەدا ئاهەنگ بۆ ڕێزلێنانی ئاگر و دۆرانی هێزە تاریکیەکان و سەرما سازکراوە. باس لەناوەکەشی کراوە بەتەنیشت نەورۆزو میهرەگان لە هەندێ هۆنراوەدا، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی هەمان گرنگی هەیە وەک ئه و گرنگییەی کە نەورۆزو میهرەگان هەیانبووە. ئاهەنگ بۆ ئەم جەژنە لە زۆربەی ناوچەکاندا لەلایەن ئەوانەی زەردەشتی نین؛ سازکراوه و نەریت وابوە ئاگر بگەشێنرێتەوە بەبۆنەی سەدەوە لەناوچەی ڕەواندزی کوردستانی عێراق، هەروەتر لە نێو هۆزە کوردیەکانی مەهابادو کرماشان و قەصری شیرین. بەگوێرەی هەندێ بۆچون، لە گێڕانەوە مێژوویی و ئەفسانەییە دێرینەکان ئاماژە بۆ پەرستنی ئاگر لە نێو بەلای کەمەوە هەندێ لە کوردەکان لە کۆندا کراوە. لەکاتی ئێستادا ئاهەنگ بۆ ئه و جەژنە ساز ناکرێت لە هیچ بەشێکی کوردستاندا؛ بەڵام لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەفتەی جارێک ئاهەنگ بۆ ئاگر ساز دەکرێت، و هەموو هەفتەیەک بەبێ پچڕان لە سەدەوە تاوەکو چوارشەممەی سور؛ ئەنجام دەدرێت.

جەژنە ئێزدیەکان
گرنگترین جەژن کە ئێزدیەکان ئاهەنگی بۆ ساز دەکەن؛ جەژنی سەری ساڵە، هەموو ساڵێک لە یەکەم چوارشەمەی مانگی نیسان ئاهەنگ دەگێڕن، کە جەژنی مەلیک تاووسە. ئێزدیەکان بڕوایان وایە خودا له و ڕۆژەدا تاووس ی لە نوری خۆی دروست کردوە، لە ڕۆژی شوارشەمەش ئادەمی دروست کرد. کەواتە ئەم جەژنە، جەژنی دروست بوون/ التکوین ە لای ئێزدیەکان، هەر لەبەرئەوەیە ڕۆژی چوار شەمە پیرۆزە لای ئێزدیەکان. دەقێک کە پەیوەندی بە کتێبی پیرۆزی ئێزدیەوە هەیە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات ئەم بۆنەیە جەژنی بەهارو نوێبونەوەی خاکە. ئێزدیەکان له و ڕۆژەدا گۆشت بەسەر هەژارەکاندا دابەش دەکەن ئەویش لە پێناو ڕۆحی مردوەکاندا و سێ ڕۆژ پێش سەری ساڵی نوێ ژنەکان خواردن دەبەن بۆ سەر گۆرستان، کە لەجەژنی فیرالیا ی ڕۆمانی دەچێت هەروەک بروکلمان باسی لێوە دەکات. هەما ئه و جەژنەشە کە پێی دەگوترێ چوارشەمەی سوور لەلایەن ئه و ئێزدیانەی لە تورکیای نوێ و ئازەربێجان و ئەرمینیا و تورکیا دەژین. هەروەتر ئاهەنگ بۆ جەژنەیەکی دیکە ساز دەکرێت بەبۆنەی چل ڕۆژەی ناوەڕاستی هاوین، ئەویش دوای 40 ڕۆژ بەرۆژو بوون (24ی یۆنیۆ تاوەکوه 3ی ئۆگستۆس). ئەم جەژنە لە لالش ساز دەکرێت و سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت. ڕۆژێک پێش جەژن ئێزدیەکان حەج بۆ شوێنە پیرۆزەکانی ئەوێ دەکەن. بەهەمان شێوە ئاهەنگ بۆ جەژنی پاییز دەگێرن بۆ ماوەی حەوت ڕۆژ (7 تاوەکو 14ی ئۆکتۆبەر). بەشداربووان لە لالش کۆدەبنەوه و بەهەمان شێوەی لێکچوو جەژنی پاییزە ئاهەنگ دەگێڕن. بەبۆنەی چل ڕۆژەی ناوەڕاستی زستانەوە (24ی دیسەمبەر تاکو 14ی فیبرایەر) ئاهەنگ بۆ جەژنێکی دیکە دەکەن کە جەژنی شێخ عدییە، کە ئێزدیەکان بڕوایان وایە چل ڕۆژ لە هاویندا بەرۆژو بووە و چل ڕۆیش لە زستاندا، کۆبونەوە بۆ ئاهەنگ گێڕانی ئەم جەژنە لە لالش دەبێت، و قوربانی سەما پێشکەش دەکەن.
جەژنی دیکەش هەن لە نمونەی جەژنی ڕۆژو کە سێ ڕۆژ دوای ڕۆژو گرتن دەبێت، واتە چوارەم ڕۆژ، پێویستیشە بکەوێتە ڕۆژی هەینی. جەژنێکی دیمە تایبەتە بە چینی پیر، ئەوانەن کە هەڵدەبژێردێن بۆ خزمەتی مەزارگه و شوێنە پیرۆزەکان. هەندێ لە ئێزدیەکان دەڵێن ئەم ڕۆژوو جەژنە پەیوەندییان بە لافاوی نوحەوە هەیە، بەگشتی ئەمەش لە مانگی کانونی یەکەمدا ڕوودەدات کاتێ باران بە خوڕ دەبارێت. جەژنێکی دیکە هەیە بەناوی جەژنی لەدایک بوون پلندا، ئەمەش لە هەینی دووەمی چلەی زستان دەبێت. جەژنێکی دیکە، جەژنی خدر ئیلیاس ە، ئەمەیان ڕۆژێکی پیرۆزە لای مەسیحی و موسڵمانەکانی عێراق، و لە ڕۆژی یەکەم پێنج شەمەی مانگی شوباتە و پێش ئەم جەژنە سێ ڕۆژ، بەرۆژو بون هەیە، مەسیحیەکانی عێراق بەم جەژنە دەڵێن باعوثا و بە کشتوکاڵەوە بەستراوەتەوە. یەکێک لە ئاهەنگە سەرەنج ڕاکێشەکان بریتیە لە جەژنی خەتەنەکردن. کاتێ منداڵێکی ئێزدی خەتەنە دەکەن، منداڵەکە لە باوەشی پیاوێک لە ئایینێکی دیکە یاخود چینێکی کۆمەڵایەتی ئێزدی دادەنێن، تکە خوێن دەڕژێتە سەر جل و بەرگی ئه و پیاوە، بەمەش دەبێتە برایان لە ئاییندا، یاخود هاوڕێیان لە ڕێگەی خۆێنەوە و دەبێتە مایەی دروست بوونی پەیوەندییەکی توندوتۆڵ لە نێوان هەردوو خێزانەکەدا و ئیدی ڕێگە بە هاوسرگێری لەنێوانیاندا نادرێت. ئەمە جێگای گرنگی پێدانە چونکە مەبەست لێی هاوڕێتی و برایەتیە لەگەڵ شوێنکەوتوانی ئایینی دیکەدا لە دەرەوەی خۆیان.
کاکەییەکان
لە 11ی کانونی دووەمدا، کاکەییەکان یەک ڕۆژ بەرۆژو دەبن لە ئاهەنگێکدا کە پێی دەڵێن جەژنی پێشوازی کردن، دوای ئەوە سێ ڕۆژی دیکە بەرۆژو دەبن و لە ڕۆژی چوارەمدا بە جەژن کۆتایی پێ دێت. دەگوترێ ئەوان لە ڕۆژی دەرکەوتنی ئەستێرەدا کە ناسراو بە ئەستیرەی سهیل بەرۆژو دەبن، بەڵام هەندێکیان ئەمە ڕەت دەکەنەوە. لە میانی کۆبونەوەی گشتیدا یان میهرەگانی ساڵانەدا، هەموو خێزانێک ئەوەی هەیەتی لە خواردن پێشکەشی دەکات، پاشان ئه و خێزانانەی کۆبونەتەوە خوانێکی لێ ئامادە دەکەن. به و بۆنەیەوە سەرۆکەکەیان کە پێی دەگوترێ پیر مەڕیان بۆ دەکوژێتەوە.دوای ئەوە نزای برایەتی دەخوێنرێتەوە، و هەمووان پێکەوە نان دەخۆن و به و بۆنەیەوە ئاهەنگ دەگێڕن و سەمایەکی تێکەڵ بە ژن و پیاوەوە ئەنجام دەدەن کە پێی دەگوترێ چۆپی، هۆکاری ناونانەکەی بە چۆپی بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە کە خودا ئەوانەی له و خواردنەیان خواردوە له و بۆنەیەدا پیرۆزیان دەکات.
پیر شالیار Pîr Şelyar
جەژنێکی دیکە هەیە ماوەی هەفتەیەک بەردەوام دەبێت لە ناوچەی هەورامان، ماوەی جەژنەکە حەوت ڕۆژە و بەبۆنەی ڕێزلێنانەوەیە لە پیرشالیار بەوەی کەسێکی ئایینی دێرینە لە ئایینی زەردەشتیدا. جەژنەکە لە کۆتایی هاوین دەست پێدەکات و تیایدا خواردنی ڕۆژانە پێشکەش دەکرێت کە گۆشت و گوێزی تێدایە، دوای نێوەرۆش پیاوەکان بۆ شایی کردن کۆدەبنەوە لە چەند بازنەیەکدا بە ئاوازی تەپڵی تایبەت هەڵدەپەڕن. لە ڕۆژی شەشەمدا دەچن بۆ سەردانیکردنی مەزرگەی پیرشالیار و بەپێی پەتی دەچنە نێو مەزرگەکەیەوە.
لە کۆتاییدا ڕەنگە میهرەکانەکان کوشندە بن!
مێژوونووسی بەناوبانگی فتوحاتی عەرەبی البلاذري، باس لەوە دەکات لە میانی هاتنی موسڵمانەکان بۆ کوردستان. لە شارێکی پەرژین کراو نزیک بونەوە بۆ داگیرکردنی بەناوی ڕەزان. بینیان هەموو دانیشتوانەکەی لەسەر گردێکی دەرەوەی شارەکەیان ئاهەنگ دەگێڕن. موسڵمانەکان ئەمەیان قۆستەوه و هێرشیان کردە سەر شارەکە و سەرکەوتو بوون لە دەست بەسەرداگرتنیدا پێش ئەوەی جەنگاوەرەکانیان بگەنە ئه و چەکانەی لە شارەکەدا جێیان هێشتبوو. بەداخەوە مێژوونووسی ناوبراو باسی سروشتی ئه و جەژنەی نەکردوە، بەڵام ئەگەری ئەوە هەیە جەژنی نەورۆز بوبێت یاخود پەیوندی بە هورداد Hordad یان ئەمورداد.Emûrdad ەوە هەبێت. یەکەمیان تایبەت بوو بە ئاو کە نوێژو قوربانی پێشکەش دەکرا بە شێوەیەکی گشتی لە تەنیشت ڕووبارو بیرەکان. هەرچی جەژنی دووەمیانە پێویست بوو لەناو کێڵگە و لە نزیک دارە گەورەکاندا ئەنجام بدرێت.[1]
Bu məqalə (کوردیی ناوەڕاست) dilində yazılmışdır, məqalələri orijinal dilində redaktə etmək üçün simvoluna vurun!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu mövzuya 656 dəfə baxılıb
HashTag
Resurslar
[1] Sosial Mediya | کوردیی ناوەڕاست | فەیسبوکی محەمەد میر حەمید
əlaqəli məqalələr: 1
Məzmun kateqoriyası: Tarix
Məzmun kateqoriyası: Kürd Səbəbi
Sənəd növü: Tərcümə
Texniki meta məlumatlar
Bu maddənin müəllif hüququ məqalənin sahibi tərəfindən Kurdipediyaya verilib!
Məhsulun Keyfiyyəti: 99%
99%
Bu başlıq ڕۆژگار کەرکووکی tərəfindən 28-03-2022 qeyd edilib
Bu məqalə ئاراس ئیلنجاغی tərəfindən göz-dən redaktə və yayımlanmışdır
Bu mövzu sonuncu dəfə ئاراس ئیلنجاغی tərəfindən 28-03-2022 tarixində nəzərdən keçirilmişdir
Başlıq ünvanı
Kurdipedia Standartlar-a görə bu başlıq natamamdır, redaktəyə ehtiyacı var
Bu mövzuya 656 dəfə baxılıb
əlaqəli fayl - Sürüm
Tip Sürüm Editör Adı
Şəkil faylı 1.0.1114 KB 28-03-2022 ڕۆژگار کەرکووکیڕ.ک.
Kurdipedia Dev Kürtçe məlumat mənbəyidir
Kitabxana
Azərbaycan dilçiliyi problemlari cild 1
Qısa təsvir
Azərbaycan kürdləri
Kitabxana
XIX əsr və XX əsrin əvvəllərində Kiçik Qafqazın cənub-şərq bölgəsinin tarixi-etnorrafik tədqiqi
Kitabxana
ZƏNGƏZUR KÖÇ, DEPORTASİYA, SOYQIRIMI, İŞĞAL TARİXİ
Kitabxana
Tarikh-i Alam Ara-yi Abbasi, I CİLD
Kitabxana
Kürdlər və Kürdüstan haqqında ümumi məlumat

Gerçek
Kitabxana
ZƏNGƏZUR KÖÇ, DEPORTASİYA, SOYQIRIMI, İŞĞAL TARİXİ
24-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ZƏNGƏZUR KÖÇ, DEPORTASİYA, SOYQIRIMI, İŞĞAL TARİXİ
Kitabxana
Azərbaycan dilçiliyi problemlari cild 1
25-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Azərbaycan dilçiliyi problemlari cild 1
Biyografi
Kanat Kürdoyev
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kanat Kürdoyev
Biyografi
Haciye Cindi
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Haciye Cindi
Biyografi
Yılmaz Güney
09-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Yılmaz Güney
Yeni başlıq
Kitabxana
Kürdlər və Kürdüstan haqqında ümumi məlumat
18-07-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Həjar Şamil oğlu
27-08-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Nadir Nadirov
25-06-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
Tarikh-i Alam Ara-yi Abbasi, I CİLD
03-06-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
İosif Orbeli
09-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Yılmaz Güney
09-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Haciye Cindi
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Kanat Kürdoyev
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
XIX əsr və XX əsrin əvvəllərində Kiçik Qafqazın cənub-şərq bölgəsinin tarixi-etnorrafik tədqiqi
08-11-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
Azərbaycan dilçiliyi problemlari cild 1
25-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Məqalə 527,123
Şəkil 106,638
Kitab PDF 19,807
Əlaqəli fayllar 99,789
Video 1,454
Dil
کوردیی ناوەڕاست 
301,586
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,806
هەورامی 
65,781
عربي 
29,009
کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,393
فارسی 
8,639
English 
7,180
Türkçe 
3,571
Deutsch 
1,458
Pусский 
1,123
Française 
321
Nederlands 
130
Zazakî 
85
Svenska 
56
Հայերեն 
44
Español 
39
Italiano 
39
لەکی 
37
Azərbaycanca 
20
日本人 
18
עברית 
14
Norsk 
14
Ελληνική 
13
中国的 
11
Grup
Azərbaycanca
Biyografi 
7
Qısa təsvir 
7
Kitabxana  
6
MP3 
311
PDF 
30,001
MP4 
2,356
IMG 
194,830
Kurdipedia Dev Kürtçe məlumat mənbəyidir
Kitabxana
Azərbaycan dilçiliyi problemlari cild 1
Qısa təsvir
Azərbaycan kürdləri
Kitabxana
XIX əsr və XX əsrin əvvəllərində Kiçik Qafqazın cənub-şərq bölgəsinin tarixi-etnorrafik tədqiqi
Kitabxana
ZƏNGƏZUR KÖÇ, DEPORTASİYA, SOYQIRIMI, İŞĞAL TARİXİ
Kitabxana
Tarikh-i Alam Ara-yi Abbasi, I CİLD
Kitabxana
Kürdlər və Kürdüstan haqqında ümumi məlumat
Folders
Kitabxana - PDF - Evet Kitabxana - Məzmun kateqoriyası - Kürd Səbəbi Kitabxana - Məzmun kateqoriyası - Tarix Kitabxana - Sənəd növü - Orijinal dili Kitabxana - Nəşrin növü - Scanned Document Kitabxana - Ləhcə - Azerî Kitabxana - Muxtar - Azerbaijan Kitabxana - Məzmun kateqoriyası - Qısa təsvir - Məzmun kateqoriyası - Sənədli Qısa təsvir - Məzmun kateqoriyası - Tarix

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| Ünsiyyət | CSS3 | HTML5

| Səhifə yaratma müddəti: 0.547 saniyə!