چاکی بنسۆلێ
شوێن: خورئاوای گوندی گوڵانێ بە 300 مەتر.
ڕەچەڵەک: کوردە.
مێژووەکەی زۆر کۆنە، لەوانەیە بۆ زیاتر لە 1500 ساڵ بگەرێتەوە.
ناوبانگ: لە تەواوی دۆڵی گوڵان و دۆڵی شاورێ.
خەڵکی بۆ نەخۆشی زیارەتی دەکەن، بە تایبەتیش ئەگەر ژنێکی دووگیان لە کاتی نزیکبوونەوەی منداڵبووندا، و بە زەحمەت منداڵەکەی ببوایە، ئەوە ئەگەر بتوانریا دەیانبردە سەر چاکەکه، یان تا مەسافەیەک بە پیر چاکەوە دەچوون و لێی دەپاڕانەوە کە ئەو ژنە بە ئاسانی منداڵەکەی ببێت و خێرێکیان لە خۆ دەگرت.[1]