ناونیشان: بينيلۆکس
ناوی ئامادەکار: #حوسێن عەبدولکەریم ڕۆستەم#
بينيلۆکس
چەمکێکە بۆ وەسفکردنی کۆمەڵێک وڵات لە باکووری ڕۆژئاوای ئەوروپا بەکاردێت.
بينيلۆکس یەکێتیەکی سیاسی ئابووری و هاوکاری نێوان حکومەتی سێ وڵاتی دراوسێیە لە ئەوروپای ڕۆژئاوا کە بریتیین لە بەلجیکا و هۆڵەندا و لۆکسمبۆرگ، ناوی بينيلۆکس (BENELUX) لە پێتە سەرەتاکانی ناوی سێ وڵاتە لاتینیەکەوە وەرگیراوە، هەردوو پێتی BE هێمایە بۆ بەلجیکا (BElgium) و پیتەکانی NE بۆ هۆڵەندا (NEderland) و سێ پیتی کۆتایی LUX هێمایە بۆ لوکسەمبۆرگ (Luxembourg).
ناوی بينيلۆکس بۆ یەکەم جار بەکارهاتووە بۆ ناونانی ڕێکەوتنێکی گومرگی کە دواتر یەکێتی بينيلۆکس پێک هێنا (ڕێککەوتنەکە لە ساڵی 1944 ئیمزا کرا). ئەمڕۆ زاراوەی بينيلۆکس بەکاردێت بۆ ئاماژەدان بە گروپی جوگرافی و ئابووری و کولتووری هەر سێ وڵاتەکە.
کاتێک یەکێتیەکە دوای ئیمزاکردنی ڕێککەوتننامەی گومرگی لە ساڵی 1944 پێک هات، هاوکاری نێوان حکوومەتەکانی بەلجیکا و هۆڵەندا و لۆکسمبۆرگ لە جاران باشتر بوو و شێوازی سەرەتایی هاوکاری ئابووری بەبەردەوامی فراوان بوو بە تێپەڕبوونی کات، و لە ساڵی 1958یەکێتی بينيلۆکس ئیمزا کرا.
وڵاتانی بينيلۆکس لە سێ وڵات پێکهاتووە کە ڕووبەری 28,000 میل دووجایە، ژمارەی دانیشتوانی نزیکەی 29 ملیۆنە و چڕی دانیشتوانەکەی 1,011 کەسە بۆ هەر میلێکی چوارگۆشە. هۆڵەندا پڕ ئاوەدانترین وڵاتی ناوچەکەیە کە نزیکەی 17 ملیۆن کەسە و لۆکسمبۆرگیش بچووکترین وڵاتە کە ژمارەی دانیشتوانەی کەمترە لە 633,100 کەسە، ئەم ناوچەیە چەندین شاری گەورەی ئەوروپای تێدایە وەک ئەمستردام، برۆکسل، لاهای و لییج.
$وڵاتانی یەکێتی بينيلۆکس$
1- هۆڵەندا:
هۆڵەندا یەکێکە لەو دەوڵەتە دیموکراتیانەی کە لە ژێر دەسەڵاتی پاشایەتی دەستووریدا دەژی، ئەمستردام پایتەختی وڵاتە، هۆڵەندا نزم و تەختە و ڕووبەری گەورە لە کاناڵ و دەریاچە و ڕووبارەکان دەگرێتەوە، هەروەها بوونی ڕووبەرێکی تەختای فراوان کە بەکەڵکی کشتوکاڵی دێت و نزیکەی 6500کم2.
$شوێنی جوگرافی هۆڵەندا$
هۆڵەندا دەکەوێتە باکوری ڕۆژئاوای ئەوروپا، لە ڕۆژهەڵاتەوە هاوسنوورە لەگەڵ ئەڵمانیا و لە باشوورەوە لەگەڵ بەلجیکا و لە باکوور و ڕۆژاوا لەگەڵ دەریای باکوور، دەکەوێتە سەر بازنەی پانی 52 - 23ی باکوور و هێڵی درێژی 4°55' بەرەو ڕۆژهەڵات، ڕووبەری 33.88 3 کیلۆمەتر دووجایە، لە کاتێکدا کە ڕووبەری ئاوی 7,643 کیلۆمەتر دووجایە و کۆی گشتی 41,526 کیلۆمەتر دووجایە و کەناری دەریای باکوور لەگەڵ خاکەکەی نزیکەی 1,478 کیلۆمەترە.
$ئاو و هەوای هۆڵەندا$
ئاو و هەوای هۆڵەندا مامناوەندە و پلەی گەرمای لە مانگی تەموزدا دەگاتە 17 پلەی سەدی، لەکاتێکدا لەمانگی کانوونی دووەمدا دەگاتە 2 پلەی سەدی، شەختە بۆ ماوەی 60 ڕۆژ لەساڵێکدا بەردەوام دەبێت، تێکرای بارانی ساڵانە 790 ملیمەترە.
ژمارەی دانیشتوانی هۆڵەندا نزیکەی 17,119,750 لە ساڵی 2020دا و لە ڕیزبەندی 69ەم لە لیستی وڵاتاندا بە پێی دانیشتوان، و نزیکەی 0.22٪ کۆی دانیشتوانی جیهان پێک دێنێت و چڕی دانیشتوانی نزیکەی 508 بۆ کیلۆمەترێکی دووجا.
2- بەلجیکا:
یەکێکە لە وڵاتانی کیشوەری ئەوروپا، ڕووبەرێکی بچووکی هەیە زیاتر لە سی هەزار کیلۆمەتری چوارگۆشەیی نییە و ژمارەی دانیشتوانەکەی نزیکەی یازدە ملیۆن کەسە و پایتەختی بەلجیکا برۆکسلە کە گەورەترین شاریە و دانیشتوانی بەلجیکاش لە ڕووی زمانەوە دابەش کراون بۆ سێ بەش: بەشی یەکەم بەبەلجیکی قسە دەکات، دووەمیان ئەوانەی کە بە فارسی قسە دەکەن و ئەوەی سێیەمیشیان بەزمانی ئەڵمانی قسە دەکەن.
بەلجیکا دەکەوێتە لای ڕۆژئاوای ئەوروپا و لە باکوورەوە هاوسنوورە لەگەڵ هۆڵەندا و لە ڕۆژهەڵاتەوە لەگەڵ ئەڵمانیا و لە باشوورەوە لەگەڵ فەڕەنسا و لە باکووری ڕۆژئاواوە هاوسنوورە لەگەڵ دەریای باکوور، دەوڵەتی بەلجیکا لەڕووی جوگرافییەوە دابەشکراوە بەسەر سێ بەشدا: ناوچەی ناوەند، ناوچەیەک کە کشتوکاڵی تێیدا گەشەدەکات، چونکە بە بەپیتی خاک و ئاوی زۆرەوە دیاریکراوە، دووەمیان ناوچەی کەناراوی و سێیەمیشیان ناوچەی ئەردەنی و بەبوونی چیاکان و درێژبوونەوەی دارستانەکان جیا دەکرێتەوە، ڕووبەری 30,528 کیلۆمەتر دووجایە و ژمارەی دانیشتوان 10,449,361 و ڕێژەی گەشەکردن لە 0.05٪.
$ئاو و هەوای بەلجیکا$
ئاو و هەوای بەلجیکا مامناوەندە لە وەرزی هاوین ئاووهەوا مامناوەندە و پلەی گەرمای هاوین نزیکەی بیست و پێنج پلە دەبێت، لە کاتێکدا بۆ زستان ئاو و هەوا ساردە، پلەی گەرمای نزیکەی حەوت پلە دەبێت.
3- لۆکسمبۆرگ:
وڵاتێکی بچووکە کە دەکەوێتە وڵاتانی نزمەوە، بەشێکە لە باکووری ڕۆژئاوای ئەوروپا و هاوسنوورە لەگەڵ بەلجیکا بە 148 کیلۆمەتر لە ڕۆژئاوا و باکوورەوە، و فەرەنسا بە 23 کیلۆمەتر لە باشوورەوە و ئەڵمانیاش بە 138 کیلۆمەتر لە ڕۆژهەڵاتەوە، لۆکسمبۆرگ وڵاتێکی بێ کەنارە.
یەکێکە لە بچووکترین وڵاتانی جیهانە لە ڕووی ڕووبەر، ڕووبەری (2.58 2) مەتر دووجایە، لە باکوورەوە تا باشوور بە نزیکەیی (82) کیلومەتر درێژ دەبێتەوە، و لە ڕۆژهەڵاتەوە تا ڕۆژئاوا بەنزیکەیی (82) کیلومەتر درێژ دەبێتەوە.
ژمارەی دانیشتووانی لۆکسمبۆرگ نزیکەی 633,100 کەس دەخەمڵێندرێت و پێشبینی دەکرێت لە ساڵی 2030دا بگاتە 763.000 کەس، لە لۆکسمبۆرگ ژمارەیەکی زۆر زمان هەیە بەڵام زمانی فەرمی سێ زمانن: (لۆکسمبۆرگی و ئەڵمانی و فەرەنسی).[1]