ئامادەکردن: د. #هەڤین کەمال شا ئەمین#
ڕقت لە ئاو خواردنەوەیە و ناتوانیت بەڕێژەی پێویست بیخۆیتەوە؟
$ئەو ڕێگا چارانە چین بۆ ئەوەی وات لێبکات زیاتر ئاو بخۆیتەوە؟$
لەبەر ئەوەی ئاو پێکهاتەیەکی گرنگە بۆ لەشی مرۆڤ، لە70٪ ی پێکهاتەی لەش پێکدێنێت، کەیارمەتی سوڕی خوێن دەدات، پاشەڕۆی لەش دەکاتە دەرەوە، قەبزی ناهێڵێت، وەخواردنەوەی ئاو پێش نان خواردن دەبێتە هۆی ئەوەی کەمتر بخۆیت بۆ یەکێک بیەوێت کێش دابەزێنێت، جگە لەوە وشکبوونەوەی خانەکانی لەشی مرۆڤ کاریگەری زۆر خراپی هەیە لەسەر لەشی مرۆڤ، وهەندێ جار دەبێتە هۆی سەرئێشەو ئازاری هەموو جەستە، وەهەروەها کاریگەریەکی خراپی هەیە لەسەر وشکبوونەوەی دیسکی بڕبڕەکانی پشت، و کەمی لینجی جومگەکان، جگە لەکاریگەریەکانی تری ئاو بۆیە لێرەدا ئەم ڕێگا چارانە باس دەکەین کە ئەتوانیت بەجێی بێنی بۆ ئەوەی ڕێژەی خواردنەوەی ئاوت زیاد کەیت:
1- هەوڵ دە تام زیاد کەیت بۆ ئەو ئاوەی دەیخۆیتەوە، وەکو زیادکردنی دوو سێ قەترە ئاوی پرتەقاڵ یاخود لیمۆ، یاخوود هەندێ گژووگیا بۆ ئاوەکە بۆ ئەوەی تامێکی بۆ زیاد کات پێت بخورێتەوە.
2- ئەنجامدانی هەندێ وەرزش کە هەستی تینویەتی زیاد دەکات و وات لێدەکات ئاو زیاتر بخۆیتەوە
بەشێوەیەکی سروشتی، وەکو ڕۆشتنی خێرا یاخود
ڕاکردن.
3- خواردنی سوپ و شۆربا کەڕێژەیەکی زۆر ئاوی
تیادایە، بەڵام ئەبێت دوورکەوینەوە لەو جۆرانەی کە خوێی زۆری تێادایە چونکە کالۆری زۆریان تیادایە.
4- ئەتوانیت لەڕێگای زیادکردنی خواردنی ئەو میوانەی کە ئاویان زۆرە وەکو شووتی، پرتەقاڵ، کاڵەک، هەروەها خواردنی ئەو سەوزانەی ئاویان زۆرە، وەکو خەیار، تەماتە، کاهوو.
5- ئەنجامدانی هەندێ ڕێگا بۆ وەبیرهێنانەوەی کاتی ئاوخواردن وەکو هەندێ تەتبیقاتی سوودبەخش لە مۆبایلەکەتدا کە بیرت ئەخاتەوە کاتی ئاوخواردن.
6- بەکارهێنانی کوپی ڕەنگاوڕەنگ و سەرنج ڕاکێش بۆ ئاو خواردنەوە، بۆ هاندانی ئاو خواردنەوە.
7- خواردنەوەی ئەو خواردنەوانەی ڕێگری دەکەن لە ووشکبوونەوەی خانەکانی لەش وەکو شیر، شەربەتی فرێش، چای بێ کافایین.
$باشترین کات بۆ ئاو خواردنەوە چ کاتێکە؟$
1- دوای هەستان لە خەو.
2- نیو کاتژمێر پێش نانخواردن.
3- پێش وەرزش و دوای وەرزش.
4- کاتی برسیەتی نێوان ژەمەکان.
5- لەکاتی بێهێزی و نەخۆشی و هەموو ئازارێک بە گشتی و سەرئێشە بە تایبەتی..
ئەم بابەتە گشتی یە، زۆربەی
نەخۆشەکانم کە ڕێنماییان ئەکەم بۆ زیاکردنی ئاو خواردنەوە ئەو کێشەیەیان هەیە کە پێیان ناخورێتەوە یاخود لەبیریان دەچێت بیخۆنەوە.[1]