ناونیشانی پەڕتووک: بەخێربێن بۆ بیابانی ڕیاڵ
ناوی نووسەر: سلاڤۆی ژیژەک
ناوی وەرگێڕ: #وەلید عومەر#
ئەمڕۆ ئەم پەڕتووکە جارێکی تر لەدایک دەبێتەوە. فاکت و ڕووداوەکانی و لەوەش زیاتر، ستراکتۆرە سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتییەکە هەر وەک خۆی ماوەتەوە. گەر وەرچەرخانێکیشی تێکەوتبێت، ئەوا ئەو وەرچەرخانە بریتییە لە درێژبوونەوەی سنوورە لۆژیکییەکانی ئەم ستراکتۆرە خۆی. چونکە لانی کەم ئەو درووشمەی کە ئەوکات ئەمریکا ڕایگەیاند جەنگی دژەتیرۆر، ئەوا ئەمڕۆش هەر ئیشی خۆی دەکات. گەر 11ی سێپتەمبەر ڕووداوێکی نەرێنی بێت، ئەوا ئەم ڕووداوە هێشتا کۆتایی نەهاتووە. هێشتا بەتەواوی ڕووینەداوە، واتە هێشتا خەرمانە و ڕەهەندە زۆر و زەبەندەکانی لە فراوانبوونەوە و ڕووداندان. ئەوەتا فەندەمێنتاڵیزمی دینی دەستی خستۆتەوە بینە قاقامان، هەم هی ئێمە و هەم ئەویتری ڕۆژاواییش، بەڵام لەڕاستیدا ئەو دەستە دەستی کێیە و بۆ وا دەکات؟ ڕەنگە ئەم پەڕتووکە بە جۆرێک لە جۆرەکان دوایین ئاسۆکانی ئەم پرسیارە بپشکنێت.[1]