-جەماوەری دڵسۆزی کوردستان
-هێز و پارت و ڕێکخراوەکانی کوردستان
بەداخەوە جارێکی دیکە هێرشکرایەوە سەر #هەولێر#ی پایتەختی پێکەوەژیان و ئاشتی و برایەتی، دوێنێ شه و کاتژمێر 9:30ی ڕێکەوتی #08-06-2022# لە کارێکی ترسنۆکانەدا درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لەسەر ڕێگەی هەولێر-پیرمام تەقییەوە، ئەم هێرشەی دوێنی جاری یەکەم نییە گروپە چەکدارە تیرۆریستییەکان بەهاوکاری وڵاتانی ئەقلیمی بەردەوام هەولێر دەکەنە ئامانج بۆ نانەوەی پشێوی و تێکدانی باری ئاسایشی ئەم شارە، ئه و هەوڵە نەزۆکانە جارێکی دیکە سەلماندی نەیاران و دوژمنانمان چاویان بە ئەزموونی باشووری کوردستان و پێشکەوتنەکان و برایەتی و پێکەوەژیانی پێکهاتەکانی کوردستان هەڵنایەت و هەموو کات هەوڵی تێکدانی دەدەن.
ئێمە لە یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستانYNDK بەتوندی سەرکۆنەی ئه و کردەوە تیرۆریستییە ترسنۆکانەیەی سەر شاری هەولێر دەکەین و پاراستنی ئاسمانی ئه و پەناگە ئارامەی باشووی کوردستان بە ئەرکی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و دەوڵەتە بڕیار بەدەستەکانه و حکومەتی عێراق دەزانین، بەرپرسی یەکەمیش لە دووبارەبوونەوەی ئەم کردەوانە حکومەتی عێراقە، هەروەها بە پێویستی دەزانین هەرچی زووە لێکۆڵینەوەی جدی بەهاوکاری تیمی نێودەوڵەتی بۆ ئەم هێرشانە بکرێ و ئەنجامدەرانی ئاشکرا بکرێن و ڕێکاری یاسایی لە دژیان بگیرێتەبەر و بە سزای خۆیان بگەن و سنوورێک بۆ ئه و پەلامارانە له دژی هەولێر و باشووی کوردستان دابنرێت، هیوای چاکبوونەوەی بەپەلە بۆ بریندارەکانی هێرشی دوێنی شه و دەخوازین و داوا له پێکهاتەکان و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان دەکەین لەهەموو کات زیاتر یەکگرتوو هاوهەڵوێست بن بۆ بەرەوپێشبردن و پاراستنی کوردستان و ئەزموونەکەی.
-مردن و ڕووڕەشی بۆ تیرۆریستان و دوژمنانی کوردستان.
مەکتەبی سیاسی
یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDK
#09-06-2022#
هەولێر- باشووری کوردستان[1]