ژن و تێڵا
لە بناری چیای بەمۆ گوندنشینانی ئه و ئاواییانە هەر لەژێر کاریگەری خێڵ گەڕایی ماونەتەوە و پیاوان و بەساڵاچووان هەر لەبیری ئەوەدان هێز و توانا بەکاربهێنرێت بۆ ئامۆژگاریکردنی ژن و منداڵ، ڕاوەشاندنی بەرچیغ و کوتەک و تێڵا و دار حەیزەران و چەرەگە دەرمانە بۆ یەکلایکردنەوە، بۆ ئەو مەبەستەش دوو زاراوە و دەستەواژەی تر هەن وەکو(حەسیر مەیدان: واتە ڕاکشانی یەکێک لە سەر زەوی و تێ هەڵدانی بەدار) و(تێڵاتڕێن: واتە بە تێڵا بکەویتە سەر سەروگوێلاک و هەموو لەشی کەسێک بشێڵی و بکوتی)، هاوشێوەی ئه و دەستەواژە و ئیدیۆمانە وەک چۆن وتراوە(شەرعی مار بەدار) ئەوهاش دەوترێت: ژن و تێڵا.[1]
Bu məqalə (کوردیی ناوەڕاست) dilində yazılmışdır, məqalələri orijinal dilində redaktə etmək üçün
simvoluna vurun!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu mövzuya 1,331 dəfə baxılıb