Kitabxana Kitabxana
Axtar

Kurdipedia Dev Kürtçe məlumat mənbəyidir


Axtarış Seçimləri





Ətraflı Axtarış      Klaviatura


Axtar
Ətraflı Axtarış
Kitabxana
Kürd adları
Hadisələrin xronologiyası
Resurslar
Tarix
İstifadəçi kolleksiyası
Hadisələr
Kömək istəyin
Kurdipedi nəşrləri
Video
Təsnifatlar
Hadisə ilə əlaqəli olan məsələ
Element qeydiyyatı
Yeni başlıq qeyd
Şəkil göndərin
Anket
Şərhlər
Ünsiyyət
Bizə nə cür məlumat lazımdır!
Standartlar
İstifadə qaydaları
Məhsulun Keyfiyyəti
Alətlər
Haqqında
Kurdipedi arxivçiləri
Bizim haqqımızda məqalələr!
Veb saytınıza Kurdipedia əlavə edin
E-poçt əlavə / sil
Ziyarətçi statistikası
Məqalə statistikası
Şrift çeviricisi
Təqvim - Dönüstürücü
Yazım yoxlaması
Səhifələrin dili və dili
Klaviatura
İstifadə olunan bağlantılar
Google Chrome için Kurdipedia uzantısı
Kurabiye
Dillər
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Mənim Hesabım
Daxil ol
Dəstəklənmə
Şifrəni unutdum
Axtar Element qeydiyyatı Alətlər Dillər Mənim Hesabım
Ətraflı Axtarış
Kitabxana
Kürd adları
Hadisələrin xronologiyası
Resurslar
Tarix
İstifadəçi kolleksiyası
Hadisələr
Kömək istəyin
Kurdipedi nəşrləri
Video
Təsnifatlar
Hadisə ilə əlaqəli olan məsələ
Yeni başlıq qeyd
Şəkil göndərin
Anket
Şərhlər
Ünsiyyət
Bizə nə cür məlumat lazımdır!
Standartlar
İstifadə qaydaları
Məhsulun Keyfiyyəti
Haqqında
Kurdipedi arxivçiləri
Bizim haqqımızda məqalələr!
Veb saytınıza Kurdipedia əlavə edin
E-poçt əlavə / sil
Ziyarətçi statistikası
Məqalə statistikası
Şrift çeviricisi
Təqvim - Dönüstürücü
Yazım yoxlaması
Səhifələrin dili və dili
Klaviatura
İstifadə olunan bağlantılar
Google Chrome için Kurdipedia uzantısı
Kurabiye
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Daxil ol
Dəstəklənmə
Şifrəni unutdum
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Haqqında
 Hadisə ilə əlaqəli olan məsələ
 İstifadə qaydaları
 Kurdipedi arxivçiləri
 Şərhlər
 İstifadəçi kolleksiyası
  Hadisələrin xronologiyası
 Hadisələr - Kurdipedia
 Kömək
Yeni başlıq
Kitabxana
Kürdlər və Kürdüstan haqqında ümumi məlumat
18-07-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Həjar Şamil oğlu
27-08-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Nadir Nadirov
25-06-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
Tarikh-i Alam Ara-yi Abbasi, I CİLD
03-06-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
İosif Orbeli
09-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Yılmaz Güney
09-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Haciye Cindi
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Kanat Kürdoyev
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
XIX əsr və XX əsrin əvvəllərində Kiçik Qafqazın cənub-şərq bölgəsinin tarixi-etnorrafik tədqiqi
08-11-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
Azərbaycan dilçiliyi problemlari cild 1
25-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Məqalə 527,284
Şəkil 106,655
Kitab PDF 19,808
Əlaqəli fayllar 99,815
Video 1,454
Dil
کوردیی ناوەڕاست 
301,586
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,806
هەورامی 
65,781
عربي 
29,009
کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,393
فارسی 
8,639
English 
7,180
Türkçe 
3,571
Deutsch 
1,458
Pусский 
1,123
Française 
321
Nederlands 
130
Zazakî 
85
Svenska 
56
Հայերեն 
44
Español 
39
Italiano 
39
لەکی 
37
Azərbaycanca 
20
日本人 
18
עברית 
14
Norsk 
14
Ελληνική 
13
中国的 
11
Grup
Azərbaycanca
Biyografi 
7
Qısa təsvir 
7
Kitabxana  
6
MP3 
311
PDF 
30,001
MP4 
2,356
IMG 
194,830
Kitabxana
ZƏNGƏZUR KÖÇ, DEPORTASİYA, ...
Kitabxana
Azərbaycan dilçiliyi proble...
Biyografi
Kanat Kürdoyev
Biyografi
Haciye Cindi
Biyografi
Yılmaz Güney
کێ تاوانبارە
Kurdipedia hər bir kürd fərdin ictimai informasiya əldə etmək hüququnu təmin edir!
Grup: Qısa təsvir | Başlıq dili: کوردیی ناوەڕاست
Paylaş
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Qiymətləndirmə
Mükəmməl
Çox yaxşı
Orta
Kötü deyil
Kötü
Favoritlərimə əlavə et
Bu məqaləyə şərh yazın!
Əşyanın tarixi
Metadata
RSS
Mövzunun şəklini Google-da axtarın!
Seçilmiş mövzunu Google-da axtarın.
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کێ تاوانبارە

کێ تاوانبارە
کێ تاوانبارە
#ڕەسوڵ سەفەریانی#

تەلەفونەکەی زەنگی لێدا. ئەمیش بەدەم سەیرکردنی کامپیوترەکەیەوە دەستی کێشا و هەڵیگرت و وتی هەلو! فەرموون، من سارام، فەرمانبەری ئیدارەی سوسیال. لەوسەر خەتەکەوە دەنگێکی ترساو و لەرزۆک بە سویدیێکی شەل و پاشکاو وتی سلاو، من شیرینم، پێویستم بە... یارمەتی...
دەنگەکە نەما و سارا کەوتە هەلەو هەلەوکردن، بەڵام ئیتر دەنگ نەدەهات. سەیری تەلەفونەکەی کرد پێوەندییەکە پچڕابوو. سەیری نێو تەلەفونەکەی کرد و دواپێوندی بینی کە نووسرابوو شاراوە. ئەمە سارای نارەحەت کرد. کەوتە فکرەوە بڵێی کێ بێت و چ یارمەتیێکی پێویست بێت. بەڵام ڕێگای نەبوو کە بزانێت کەسەکە کێ بوو یان لە کوێیە و چ موشکلەیێکی هەیە. سارا بیری لەوە کردەوە کە ڕەقەمی کارەکەی لای هەموو کەس نییە و ئەرکی ئەمیش یارمەتی گەورەساڵان نییە. ئەی باشە ئەمە کێ بوو و بۆچی تێلی بۆمن کرد. هەر بیری لە ناوەکەی دەکردەوە. شیرین، شیرین دەبێ کەسێک بێت کە پێشتر لای من بووە. ئەبێ ڕەقەمەکەی لە خۆم وەرگرتبێت. دەبێ دایکی ێەکێک لەو مناڵان بێت کە لە لای منن. سارا هەستا و بڕێک بە ژوورەکەدا ئەم سەر و ئەوسەری کرد و دیسان لەسەر کورسییەکەی بەردەم کامپیوترەکە کە چەرخدار و قابلی سوڕان بوو و وەرگەڕابوو و ئێستا پشتی لە کامپیوترەکە کردبوو، دانیشت و نیو دەوری سوڕاندی و ڕوو لە کامپیوترەکە ڕایگرت. شەوقی تاوی ئەو دیوی پەنجەرەکە کە کەوتبووە دەستی ڕاستی، ئەیدا لە سەفحەی کاپییوترەکە و نووسراوەکانی کاڵدەکردەوە. بە دەستی ڕاستی بڕێک سەفحەکەی کە بە مێڵەیێکی بسوڕەوە هەڵواسرابوو، سوڕاند و بەرچاوی خۆرەکەی گرت و وشەکانی ژیاندەوە. پاشان هەوڵیدا بە نووسینی وشەی شیرین بتوانێت کەسەکە بدۆزێتەوە.

چەند جار ئەم کارەی کرد، بەڵام کامپیوترەکە لە وەڵامدا دەینووسی کەس بەم ناوە لێرە سەبت نەکراوە. سارا هەر هەستی دەکرد کە ئەم نێوە دەناسێت. هەوڵیدا جارێکی تر بۆی بگەڕێت. پیتەکانی نووسییەوە و گەڕانی لێدا، ئەمجارە لاپەڕەیێک کراوە. سارا بە سەر سوڕمانەوە لێی وردبووەوە. سەیریکرد ناوێکی تری هێناوە، تازە زانی کە لە کاتی نووسینەکەدا پیتێکی کەم لێدابوو بە جێگەیShirin نووسیبووی سیرین. هەر ئەمە ببووە هۆی ئەوەی لاپەڕەیێکی تر بکاتەوە. بە بێ ئەوەی بیەوێت چاویێکی پیاخشاند. سیرین تەمەن پازدە ساڵان. ناوی باوک سالار، ناوی دایک شیرین. لەگەڵ بینینی ناوی دایکی سیرین بیری هاتەوە کە ئەم کوڕە ئێستا لە خانووی مناڵان لە ژێر چاودێریدا دەژی.

هەر خێرا کامپیوترەکەی داخست و بە پەلە ژوورەکەی جێ هێشت و بەرەو لای مەسئولەکەی کە ژوورەکەی لە کۆتایی کۆریدۆرەکەدایە وەڕێکەوت. گەیشتە بەردرگاکە و بە پەلە بە پشتی پەنچە درێژەکانی دەستی تەقەی لە درگاکە هەستان. دەنگی ژنێک لەودیو درگاکەوە وتی فەرموو. درگاکەی کردەوە و بە بێ وەستان وتی کۆبوونەوەکەی هەفتەی ڕابردوت لەبیرە؟ ڕەیسەکەی وتی کامیان خۆ ئێمە بەردەوام لە کۆبوونەوەداین. ئەم وتی ئەوەی کە باسی ئەو بنەماڵە بوو وا کوڕەکەیان ڕاپۆرتی پۆلیسی لەسەر بوو و دەبووا بە قانونی تایبەتی ڕاگرتن، لە ژێر چاودێری سوسیاڵدا بێت، بەڵام باوکی ئامادە نەبوو.
رەیسەکەی وتی دەی باشە ئێستا چی بووە و چیت دەوێت؟ سارا وتی هەر ئێستا کەسێک تەلەفوونی بۆ من کرد و بە دەنگێکی ترساوەوە وتی من شیرینم، پێویستم بە یارمەتییە، بەڵام لە پڕا دەنگی نەما و وادیار بوو تەلەفوونەکەی داخستبوو. ڕەیسەکەی بە ڕامانەوە سەیری کرد و پرسی:
جا ئەمە چ پێوەندیێکی بە کۆبوونەوەکەی حەوتوی ڕابردوەوە هەیە؟
ئاخر دایکی ئەو ناوی شیرین بوو؟
تۆ لات وایە هەر ئەوە؟ چۆن وا دڵنیایت؟
دڵنیا نیم، بەڵکو گومانم هەیە و دەمەوێت دڵنیابم.
ئێستا ئەتەوێ من چ بکەم؟
سارا وتی هیچ، بەس ویستم ئاگادارت بکەمەوە کە دەمەوێت بچم بۆ 'ماڵی منداڵان' کە ئێستا کوڕەکە لەوێیە. ڕەیسەکەی وتی زۆر باشە بەس دواتر ئاگادارم بکەوە بزانم چیت کردووە.

سارا خێرا لە ژووری ڕەیس هاتەدەرەوە و چوو کلیلی یەکێک لە ماشینەکانی ئیدارەی هێنا و بە پەلە بەرەو پارکینگەکە کە لە ژێر بیناکەدا بوو وەڕێ کەوت. بە خێرایی شەقامەکانی بڕی و خۆی گەیاندە 'ماڵی مناڵان'. لەوێ داوای کرد کە سیرینی بۆ بانگ بکەن. پاش چەند دەققە سیرین هات. سارا سڵاوی لێکرد و بە نەرمی هەواڵپرسی کرد، سیرینیش کە چەند ڕۆژێک بوو هێنابوویانە ئەو ماڵە زۆر بە ساردی وەڵامی داوە. سارا لێی پرسی لەگەڵ دایکت پەیوەندیت هەیە. سیرین بە سەر وتی ئەرێ. سارا پرسیاری کرد دواجار کەی بوو قسەتان کرد.
سیرین: دوێنێ
سارا: ئەی لە گەڵ باوکت کەی قسەت کردووە؟
سیرین بە توڕەی و بێرێزانە وتی: چوزانم. منت بانگ کردووە لێپرسینەوەم لێبکەیت؟
سارا: نا، بەس ویستم بزانم پەیوەندیت لەگەڵیان هەیە یان نا. ئەتوانم ڕەقەمەکەی دایکت لێ وەربگرم؟!
سیرین لەرووی تەلەفوونەکەی دەستیەوە ڕەقەمەکەی بۆ خوێندەوە وتی: ئەتوانم بڕۆم؟
سارا کە خەریک بوو دوا ڕەقەمی تەلەفوونەکەی دایکی دەنوسی بە سەر وەڵامی داوە و سیرین ڕۆیشت.
چەن دەققە پاش ئەوە تەلەفونەکەی شیرین کەوتە زەنگ لێدان. شیرین بە ترسەوە ڕووانی بۆ تەلەفونەکەی و سەیرێکی سالاری کرد کە بە خێرایی بەرەو ڕووی سارا دەهات کە بزانێت کێیە زەنگی لێداوە. سالار وتی دەی جوابی بدەوە بزانە کێیە. شیرین وتی ناوی لەسەر نییە. سالار تەلەفونەکەی بە پەلە لەدەست سەند و خۆی پەنجەی پێانا و وتی هەلەو.
هەلەو ببورن ئەمە تەلەفونی شیرینە؟
سالار: بەڵێ فەرموون.
من سارام لە سوسیالەوە، ئەتوانم لگەڵ خۆی قسەبکەم؟
سالار کە هاوکات تەلەفونەکەی دەدا بە شیرین، بە سەر و چاو پرسیاری لە شیرین دەکرد و دەیگوت کە ئاگات لە قسەکردنت بێت بە دەستیش دەیگوت باسی هیچ نەکەی.
شیرین تەلەفونەکەی وەرگرت و بە دەنگێکی ترس داگرتووەوە وتی فەرموون من شیرینم.
سلاو من سارام لە ئیدارەی سوسیال بەشی مناڵان و گەنجان. تۆش دایکی سیرینیت. شیرین خێرا وتی وایە. سارا بەردەوام بوو: ویستم پێت بڵێم کە کاتێکم بۆ داناوی بۆ حەوتووی داهاتوو ڕۆژی چوارشەممە کاتژمێر یازدە.
لە کوێ، مەبەستم ئەوەیە بێم بۆ کوێ.
هەر ئەو شوێنەی وا بۆ بابەتەکەی سیرین کۆ بووینەوە. لە بیرتە؟
بەڵی دەزانم، زۆر باشە دێم.
موتەرجمیشت بۆ دەگرم.
زۆر باشە!
کە وابوو دەتبینم. جارێ کاتێکی خۆش.
سەرچاو.
هێشتا شیرین تەلەفونەکە بە دەستیەوە بوو و چەقابووە بیر و خەیاڵ و بۆ چەند چرکە لەلای خۆی نەمابوو کە سالار بە دەنگە گڕ و بەرزەکەی دایچڵەکاند و جەستەی هێنالەرزە و وتی:

بۆچیتیە؟ نەکا تێلت بۆ کردبێت و داوات لێکردبێت. بە خوا دەبێ وەک ئاگر بچم بە قوڕگیاندا. بێخود دەکەن مناڵی من دەبەن. تۆش ئاگات لە خۆت بێت. لە لای ئەوان دەستنەکەی بە قسەی قۆر وەک مناڵەکان بکەویتە دەم پانکردنەوە و بڵێی سالار لێمی داوە و قسەی ناخۆشم پێ دەڵێت. ئەوانیش بەناو دڵسۆزی سەرت بۆ بلەقێنن و هاوسۆزیت بۆ دەربڕن. با بزانی ئەمانە درۆدەکەن، نەک هەر یارمەتیت نادەن، بەڵکو دەبیتە هۆی ئەوەی مناڵەکانیشمان پێ نەدەنەوە. جیا لەوانە هەرچیش بڵێیت خۆیان بۆم دەگێڕنەوە. بە خوا بە قژ لەم ماڵە فرێت ئەدەمە دەرەوە جا با بێن و ماڵ و ژیانت بۆ دابین بکەن. بەخوا هیچت بۆ ناکەن و قوڕیش ئەکەن بەسەرتا و لە من و مناڵت ئەکەن.
شیرین کە لە دەنگ هەڵێنان و توڕەبوونەکەی سالار ترسابوو، بە ترسەوە هاتە وەڵام، وتی:
نە بە خوا من هیچم پێ نەوتوون و قسەیشم لەگەڵیان نەکردووە. دڵنیا بە باسی هیچی خۆمانیشیان بۆ ناکەم. ئەو خۆی کاری بە منە، نەت بیست وتی لە پەیوەندی لەگەڵ کارەکەی سیرین بانگم دەکات.
سالار کە توڕەیی وەک چۆندەری سوری لێکردبوو و ئارامی لا نەمابوو، بە نێو ژوورەکەدا دەهات و دەچوو و دەستی ڕادەشەکاند و لەبەر خۆیەوە قسەی دەکرد لە پڕ ڕاوەستا و وتی:
باشە ئەو ڕەقەمی تۆی لەکوێ بوو؟ خۆ ئەو ڕۆژە داوای نەکرد و هیچمان پێمان نەدا.
نازانم. ڕەنگە لە مناڵەکانی وەرگرتبێت.
بەهەر حاڵ ئاگات لەقسەکردنت بێت، کارێ نەکەیت بتنێرمەوە بۆ ماڵی مامە سواڵکەرەکەت.
ئەمەی وت و بەرەو درگای دەرەوە ڕێکەوت و لە بەر درگاکە پێش ئەوەی بڕوات وتی لەبیرت نەچێ من ئێستاش مێردی تۆم و ئەم ماڵەش ماڵی منە.

لەگەڵ داخستنی درگاکە بێدەنگی پڕ بە پێستی ماڵەکە خۆی کێشا و پاڵی بە دیوارەکانەوە دا و باوشی بە شیریندا کرد و خۆی بۆ بەشی دووی فیلمە تیکرارییەکە ئامادەکرد. گریانی شیرین تامێ تاڵی پرژانە نێو ماڵەکە. دەنگی گریان بە هەنیسکەوە جەستەی بێدەنگیی تاراند و گوێی ئارامی دڕاند. ئەمە بە دوای هەر هەڕەشە و لێدانێک و دەنگ بەرزکردنەوەی سالاردا ڕووی دەدا. هەر چەند شیرین زۆر پێش ئەوەی ببێتە ژنی سالار گریانی دەناسی و هاورێ و هاودەمی بوو. لەو دەمەوە وا لە تاو جەستەی پڕ برینی خوێن لەبەررۆیشتوو و بێ گیانی باوکی ئازاری برینەکانی خۆی هەست پێنەدەکرد. شەڕ شیرینی شڕ کردبوو. شیرین هێشتا تێری لە مەمکەکانی دایکی نەخواردبوو، دایکی مرد و لە بەردەس خوشکە گەورەکەی کە تەنیا پازدە ساڵی بوو، گەورە بوو. باوکیشی لە یەکێک لە بومبارانەکاندا کوژرا و خۆی بە جەستەی بریندارەوە بوو بە بەشی ماڵە مام. دواتریش کە تەنیا شازدە ساڵی بوو مامی دای بەشوو بە سالار. ئەو هەموو تەمەنی گریا بوو، ئەمە دیوارەکان وکۆترە باریکەکانی پشت پەنجەرەکە و سەرنا تەڕ و خوساوەکانی بارانی فرمێسکەکان شایەتی بۆ دەدەن. فرمێسکەکان هەمیشە هاتوون و بەسەر گۆنای ئەسمەریدا خلار بونەتەوە بۆ دەوری لێوە بەرز و گۆشتیەکان و لەوێشەوە بۆ داوێنی کراسەکەی یان سەر عەرزەکەی بەردەمی. کەمیان فریای دەسماڵ کەوتوون، تەنیا ڕێژەیێکی کەمیشیان لە لێواری لێوە گۆشتییەکانییەوە لە ڕێگە لایانداوە و بە دزییەوە خۆیان خزانووەتە نێو زاری و سوێریێکی نەرم لە ژووری دەمیدا تەشەنەی کردووە.

شیرین ئەمجارەش پاش چینێک گریان هەست بە ئارامیێک دەکات و لە شوێنەکە هەڵدەستێت، بەڵام خەیاڵ و فیکری سارا بەری نادات. چۆن توانیویەتی من بدۆزێتەوە و بە چیدا زانیویەتی کە من تێلم بۆ کردووە؟ خۆ من ڕەقەمەکەم شاراوە کردبوو. خراپییەکەی ئەوە بوو سالار لێرە بوو ئەگینا... بەڵام چش خۆ سارا باسی هیچی نەکرد تەنیا کاتی بۆ دیاری کردم کە بچم بۆ لای. لێگەڕێ هەرچی دەبێ باببێ. خۆ چارەم لەمە ڕەشتر ناکات. لەوانەیە هەر باسی ئەو تەلەفونەش نەکات و نەیشزانێت من بووم. با تێلێک بۆ مناڵەکان بکەم بزانم ئەتوانن لەگەڵم قسە بکەن یان نا؟ زۆر دڵم تەنگە بۆێان. جا بەس نییە ئەوانیشم هەیە. بە تەنیا چیم بکردایێت لەم وڵاتە نامۆیەدا. هەر چەند من هەر لە مناڵییەوە دونیا لام نامۆ بووە. بە بێ دەستی نەرمی دایک و دەنگە مێهرەبانەکەی باوکم ئیتر هەموو جیهان هەر نامۆیە و من تەنهام. ئێستاش بە بێ مناڵەکانم ناژیم.
پێش ئەوەی شیرین فریا بکەوێت تێل بۆ ئەوان بکات، زەنگی تەلەفونەکەی بەرز بووەوە، سەیری کرد سیرینە. هەڵی گرت و وتی سیرین گیان چۆنی، بەقوربانت بم ئەوە چۆنت زانی من ئەمەوێ تەلەفونت بۆ بکەم.
باشم، ویستم پێت بڵێم سارا مەسولەکەی سوسیال لێرە بوو داوای ڕەقەمەکەی تۆی دەکرد. منیش پێم دا.
نەیوت بۆ چییەتی؟
نا بەس وتی ئەمەوێ قسەی لەگەڵ بکەم. دایە من لە دەوامم ئەبێ بڕۆم.

سیرین کوڕێکی پازدە ساڵانە کە لەسەر کێشە نانەوە و شەڕ و هەرا دروست کردن لە مەکتەب و تێکەڵ بوون لەگەڵ کەسانی بەدرەوشت لە لایەن مەکتەبەکەیەوە سکاڵای لێکرابوو، لەلایەن پۆلیسەوە ناردرابوو بۆ دایرەی سوسیال بۆ چارەسەر کردنی موشکڵەکانی و ڕێنوێنی و عیلاج کردنی دەروونی بۆ هاتنە سەر ڕێگەی ڕاست. ئێستا لە خانەی ڕاهێنان و تەربیەت دەژیا و لە ژێر چاودێری و چارەدا بوو.
سیرین پاش قسەکردن لەگەڵ دایکی هەر لەخۆوە بیری ساراڵی خوشکی کەوتەوە کە ئێستا درابوو بە ماڵێک وەک دایێن تا کۆتایی چارەسەری کێشەکانی نێو ماڵی بابی لەوێ بێت. پاش دەوامەکەی تێلی بۆکرد.
سارال چۆنی
باشم خۆت چۆنی، ڕۆژگار چۆن دەڕووات؟
باش نییە زۆر ناخۆشە ناهێڵن بە کەیفی خۆم ڕابوێرم. بەردەوام قسەکردن و چاودێری.
بیستم لەوێش شەڕت کردبوو لەگەڵ مناڵەکانی خانە.
خەتای ئەو هەتیوە بوو. ئەی خۆت چۆنی بۆ تۆ چۆن دەڕووات؟
من باشم هەموو شتێک باشە، بەس جار جار تاسەی دایکم دەکەم و قسەی لەگەڵ دەکەم. بەڵام بەس نییە بابم و گرمە و هەراکانی لەگەڵ دایکم نابینم. من حەز ئەکەم لێرە بم. لێرە هەست بە ئازادی دەکەم. هاوکات دڵم لای دایکمە دەزانم بابم ئێستا بە تایبەت زۆر ئەزیەتی دەکات.
قەرارە سارا لەگەڵ دایکم قسە بکات. سارا خۆی وتی. هات بۆ لای من و ڕەقەمەکەی دایکمی وەرگرت.
بەڵام دایکم ناوێرێت باسی هیچ بکات. باوکم زۆر هەڕەشەی لێدەکات. ئەوە نییە لە سوسیالیش هەر بە هەرا و گرمە ئینکاری ئەوە دەکات کە لێمانی دابێت. هەتا باوکم وابێت من قەت ئامادە نیم بچمەوە.
خۆت ئەزانی بەڵام من حەزناکەم لێرە بم. وەک زیندان وایە بۆم.
تۆش هەر لە باوکم ئەچیت هەر خەریکی شەڕ و هەرایت. باشترە لەوێ بیت تا بڕێک عاقڵ بیت.
من ئەبێ بڕۆم بۆ نانخواردن کاتێ خۆش.
بەخێر چیت ئاگات لە خۆت بێت.

سارال تەمەنی هەفدە ساڵە و بە ڕواڵەت لە خوشکی دایکی زیاتر دەچێت تا کچی. ساراڵ بە دایکی دەڵێ شیرین. ساراڵ هەر بەدوای وتوێژەکەی لەگەڵ سیرینی برای خێرا لە تەلەفونەکەیدا گەڕا بۆ ژمارەکەی دایکی و زەنگی بۆ لێدا. چەند زەنگی خوارد، بەڵام دایکی هەڵی نەگرت. ساراڵ خەم دایگرت و لەبەر خۆیەوە وتی بە خوا ئەوە باوکم لەوێیە و ئێستا شەڕە. ویستی کە جارێکی تر بیگرێتەوە، بەڵام دایکی زووتر گرتی و ساراڵ بەس جوابی داوە.
سلاو شیرین چۆنی بەقوربانت بم؟
سپاس باوانەکەم من باشم خۆت چۆنی؟
وەڵا منیش باشم. لەگەڵ باوکم چۆنی؟ هەر هەرایە؟
وەک هەمیشە.
کە چووی بۆ لای سارا باسی هەمووی بۆ بکە، بەدرۆمان نەخەیتەوە.
بزانم چۆن ئەبێت باسی چی دەکات، بەڵام ناوێرم باسی هەمووی بکەم باوکت ئەمکوژێت.
وانییە. مەترسە هیچ ناتوانێت بکات.
ساراڵ گیان بابت تێلم بۆ ئەکات با خێرا وەڵامی بدەمەوە. دواتر قسە ئەکەین. کاتێ خۆش.
شیرین لەگەڵ ساراڵ تەواوی کرد و وەڵامی سالاری داوە. سالار وتی هیچ ساز مەکە خۆم لە دوکانەوە خواردن دێنم و دێمەوە بۆ ماڵۆ. شیرین کە وەک هەمیشە بە تەلەفونەکەی سالار ترس دایگرتبوو بەم قسانە بڕێک هێور بووەوە و لەبەر خۆیەوە وتی ئەوە کاری هەیە وا مێهرەبان بووە، با بزانین چی پێیە و چی دەوێت.

چەند ڕۆژ دوای چاوپێکەوتنەکەی شیرین لەگەڵ سارا نامەیێک بۆ سالار هاتبووکە تێدا کات و شوێن لە سوسیال دیاری کرابوو کە دەبێ ببچێت و لەوێ قەرارە لەسەر مناڵەکانی باس بکرێت. سالار بە بینین و خوێندنەوەی نامەکە مێشکی پڕ بوو لە خەیاڵات و هاوکات ترسێک دایگرت، بەڵام لە دڵیشەوە پڕ بوو لە توڕەیی. خێرا تێلی کرد بۆ شیرین پرسیاری لێکرد بزانێت ئایا ئەو باسی کێشە و هەراکانی نێو خۆیانی کردووە یان نا. بەڵام شیرین وەڵامی ڕوونی پێ نەداوە و وتی لەسەر کێشەی مناڵەکان و قسەکانیان گفتوگۆمان لەگەڵ دەکەن. ئیتر نازانم بۆ تۆ چی بپرسن، یان باسی چی بکەن. پاشان سالار بە دەنگێکی نیوە بەرز کە سەرنجی مشتەرییەکانی ڕاکێشا وتی باشە ئەم سەگبابانە...، پێش ئەوەی ڕستەکەی تەواو بکات لە درزی درگاکەوە کە نیوەکراوە بوو سەیری کرد و بینی کە مشتەرییەکان سەریان بەرەو دەنگەکە وەرچەرخان، بۆیە دەنگی نزم کردەووە و هەستا و چوو درگاکەی داخست و، وتی ئیتر چییان دەوێت هەر دوو مناڵەکەیان لێسەندووم. بە خوا دەبێ وەک ئاگر بە قورگیاندا بڕۆمە خوارەوە و چیم بە دەمدا بێت پیان بڵێم. بەڵام شیرین هەر بێدەنگ بوو، بۆیە سالار بە بێ خواحافیزی تەلەفونەکەی داخست.
سالار ئەنەڕێنێت و جنێو دەدات و هاشاوڵ دەبات. چەقۆیێکی بە دەستەوەیە دەسکەکەی پڕ بە مشتی توند گرتووە. دەگرمێنێت و سەری و ملی کێشاوە بۆ بەرەوە و ئەو دەستەی وا چەقۆکەی پێیە بڕێک لە دوواترەوە گرتویە، وەک بڵێی ئامادەیە بە گوڕ بیچەقێنێتە شتێک یان جەستەیێک. گشت گیانی وەک بورکان گڕ دەهاوێت. ئەو قەت فێر نەبووە کەسێک بەری پێبگرێت. هەمیشە سالار بووە. قسەی ڕەتنەکراوە. چاک و خراپ بە مەیلی ئەو جێبەجێ کراوە. سالار دیاریدەکات کێ دەبێ چی هەبێت و کێ نەیبێت. قسەی سالار قانونە و دەبێت بەڕێوە بچێت. ئەو دەزانێت ژن و منداڵ چۆن دەبێت لەگەڵیان هەڵس و کەوت بکرێت. ئەوان نابێت لە فەرمان و قسەی ئەو دەرچن. دەڵێت لێدان لە بەهەشتەوە هاتووە بویە پێغەمبەری خوداش ئیزنی داوە ئەگەر ژن و مناڵ بێ ئەمرییان کردی، دەبێت تەمبێ بکرێن.

سالار هاوار دەکات کە بۆچی باسی کردەوەکانی کراوە، بۆچی دەبێت لەسەر ژن و منالی خۆم وەڵام بدەم بە کەسی تر. مەگەر من ئێختیاری ژنی خۆمم نییە؟ ئەی بۆ لەبەر چی دەبێت بەوان بڵێم کە چیم کردووە. بۆچی و لەبەر چی لە مناڵەکانم دەپرسن، بزانن من لێیان توڕە بووم و لیانمداوە یان نا. ژن ئەگەر کاری خراپی کرد و لە فەرمانت لایدا دەبێ چی بکەی، ها چی بکەی؟
شیرین داچلەکا وهەموو گیانی تەڕ تەڕ ببوو، دەلەرزی و هەناسکە هەناسکی بوو. کچەکەی لە پەنایەوە بوو، دەستی دایکی گرت و لێی پرسی چی بووە ؟ ئازارت هەیە؟
بە دەنگی کچەکەی ئارامتر بوو و سەیری دەورووبەری کرد، هەناسەی هاتەوە سەرخۆی و وتی:
هیچ نەبووە بەس خەوی ناخۆشم بینی. خەوی ئەو ڕۆژەم دەبینی. زۆر ترسام.
مەترسە ئیتر ئەو ڕۆژە تیکرار نابێتۆ، کەس شوێنی ئێمە نازانێت.
چاوەگەشەکانی شیرین ئێستا جوانتر لە جاران دونیای نوێیان دەبینی. هەستی بە بوونی خۆی دەکرد. بڕوا بە خۆ لە دەروونیدا چەکەرەی کردبوو. دەروونناسەکە وەک باخەوانێک هەوڵی دەدا بژاری گیا هەرزەکانی ترس و شەرم بکات وا دەوری ڕەگەکانی توانا و هێزی ڕاوەستانی شیرینیان گرتبوو. ساراش کە بەردەوام لەگەڵ شیرین پەیوەندی هەبوو هەوڵی دەدا دەستی بگرێت و بیخاتە سەر پێ.

شیرین ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ جوانتر دەبوو و ئیتر لێوەکانی بزەیان دەگرت و چاوەکانی دەدرەوشانەوە. تەمەنی گەڕابووەوە سەر تەمەنی ڕاستەقینەی. وەک تابلۆیێکی جوان کە تۆز و خۆڵ گرتبێتی و پاکی بکەیتەوە. شیرین تەنیا پازدەساڵ لە کچەکەی گەورەتر بوو. وەک دوو خوشک سیرینیان یارمەتی دەدا. سیرین هێی و هێمن ببوو و وەک کوڕێکی بە ئەمەگ ئاگای لە دایکی بوو. بەردەوام یارمەتی دەدا و نەیدەهێشت ئەرک و کاری قورس ئەنجام بدات. ساراش وەک بەشێک لە ماڵەکە بەدەمیانەوە بوو. بە شیرینی دەگوت ئاگات لە برینەکانت بێت تا بەتەواوی خۆش دەبنەوە. شیرینیش دەیگوت سارا گیان برینە جەستەییەکان دەڕۆن و ساڕێژ دەبن، بەڵام برینە دەروونییەکان زەحمەتە خۆش ببنەوە. ساراش وتی ئەرکی دەروونناسەکان ئەوەیە کە ئەو برینانە چاک بکەنەوە بۆیە دەبێت بەردەوام بیت لە چارەسەرییەکەت تا ئەوانیش ئازاریان نەمێنێت. شیرین وتی ڕاستە دەروونناسەکەم وتی هیچ بیرەوەرییێک و بەسەرهاتێک لە مێشک ناسرێنەوە و لەبیریش ناکرێن بۆیە تەنیا دەبێ فێربین چۆنیان لەگەڵ هەڵسوکەوت بکەین. ئەو دەڵێت دەبێ مێشکمان ڕابێنین بۆ ئەوەی کەبزانێی ئەو ڕووداوانە کە سەردەمێک ترسناک بوون و مەترسیان دروستکردووە ئیتر ئێستا نەماون، هەتا بتوانیین بە بێ ترس و ئازار بژین. سارا باسی بارو دۆخی سالاریشی بۆدەکرد. بە بڕیاری دادگا سالار بۆی نییە هیچ چەشنە پەیوەندیێک بە ساراوە بکات. لە مناڵەکانیش تەنیا سیرین دەیبینێت. سارڵ دەڵێت نامەوێت بیبینم.
سالار وەک بەشێک لەو ئازارانە خۆی ئەسیری میراتێکە بۆی ماوەتەوەو، بۆ هەر کوێ دەچێت لەگەلیا دەڕوات و لەگەڵی دەژی و ناتوانێت لەکۆڵ خۆی بکاتەوە. ئەو بەم میراتە گەورە بووە و کەسایەتیەکەی فۆرم و شکڵی گرتووە. ناتوانێت خۆی لێدرەباز بکات و بەرگی نوێ لەبەر بکات. باوکی بە شەپڵاخە کردویەتە ئەم پیاوە و، هەر خۆی ڕایهێناوە بۆ ئەوەی کە کەس نەتوانێت قەناعەتی پێ بێنێت. کە مناڵ بوو ئەگەر بە گریان بهاتایەتۆ بۆ ماڵەوە و باسی ئەوەی بکردایێت کە کەسێک لێیداوە، باوکی تێری لێدەدا و دەیگوت با فێربیت لە مافی خۆت بەرگری بکەیت. سالار دەڵێت ئیتر تا ئەمڕۆ نەگریاوم. ڕۆژێکیان لە دەرەوە لەگەڵ مناڵان یاریمان دەکرد، لەسەر کۆمەڵە بەردێک وا بۆ دروستکردنی خانوو دایاننابوو، کەوتم و دەستم شکا، بەڵام کە چوومەوە بۆ ماڵۆ نەموێرا بگریم یان شتێک بڵێم، بێدەنگ لە ئازاردا لەدەروونەوە دەمردم، بەڵام نەمدەدرکاند. یانی نەمدەوێرا بیدرکێنم. تا ئەوەی کە برا بچوکەکەم باسیکرد، بەڵام باوکم هەستا و سەرەتا چینێکی لێدام بۆ ئەوەی بۆچی ئاگام لەخۆم نەبووە و کەوتووم، پاشان بردمی بۆ لای شکستەبەند. بۆیە تەنانەت کە باوکیشم مرد بۆی نەگریام. باوکم دەیوت پیاو ناگری، باوکیشم بۆ باوەم نەگریا. باوکم دەیگوت گریان پیاو لە بەرچاو ژن و مناڵ و دەورووبەری سوک دەکات، بەڵام دایکم دەیگوت گریان مرۆڤ لەدەرونەوە سوک دەکات. ئەو دەیگوت ئەگەر ژن نەگری ناتوانێت ئەم هەموو چەرمەسەرییە بکێشێت و بمێنێت. ئەو دەیگوت هەموو بەدبەختییەکان هی ژنە، بۆیە گریان بووە بە بەشی ژن. بەڵام باوکم دەیگوت ژن کەم عەقڵە، نابێت عەقڵ و کاری خۆت بدەیتە دەستیان، یان بە قسەیان بکەیت.

سالار ئەمڕۆ لە نێو بەرداشی نەریت و ڕۆژدا ورد و خاش بووە. بە چاوی یاسا تاوانبارە و لە زیندان دانراوە بۆ سزای کردەوە نامرۆڤانەکەی کە خەریک بوو شیرین بکوژێت. شیرین لە دوواهەناسەدا بوو کە یارمەتی هات و گەیشتە نەخۆشخانە و پاش کۆمەڵێک نەشتەرگەری هاتەوە ژیان. شیرین بەشێ لە جەرگی و ڕیخۆڵەی دەرهاتووە و ئێستا هێشتا برینەکانی تەواو ساڕێژ نەبوون. ئەڵەبەتە دواتر دەرکەوت کە جیرانەکەیان قیژە و هەرای نێو ماڵی شیرین دەبیسێت و تەلەفون دەکات بۆ پۆلیس و ئاگاداریان دەکاتەوە کە لە ماڵی جیرانەکەی شەڕ و هەرایە و، دەنگی گریان و قیژەی ژن دێت. کە پۆلیس دەگات، ساڵار چەقۆ خوێناوییەکەی بەدەستەوە بوو، بەڵام فرمێسک چاوەکانی پڕ کردبوو و بە گریانەوە هاواری کردبوو کوشتم، ئەرێ من کوشتم. ئامادەم بمکوژنەوە. من تاوانبارم. سالار دەڵێت ئەو کاتە خۆم نەبووم، باوکم بووم کە دەمزانی شیرین لە ئازاری ژیاندا دەتلێتەوە و جەستەی لە ژێر ڕابردووی کەکرەئاسادا جگە لە تاڵی تامێ تر ناناسێت، بەڵام ئەو کاتەی کە باوکم بووم وامدەزانی هی منە و هەرچۆنێک من بمەوێت، دەبێ وابکات. دەمزانی نایەوێت بگەڕێتەوە بۆ ماڵی مامەی، بۆیە دەمترسان بۆ ئەوەی نەویرێت بێ قسەییم بکات. من وەک خۆم زۆرم خۆش دەویست، بەڵام وەک باوکم دەیگوت نابێت و پێویست ناکات بە زار دەریبڕیت، هاواکات دەترسام بچێتە دەرەوە چاو و دەمێ بکرێتەوە و لەدەستم دەرچێت. ئەم ترسە وەک مۆتەکە بەسەرمەوە بوو، خەریک بوو شێتم بکات. لەو ڕۆژە دەترسام، ئەو ڕۆژەی کە هات و هەموو ژیانی منی کرد بە پووچ. من لام وابوو هەڕەشە و لێدان بەرگری دەکات لەوەی مناڵەکانم بەڵای کاڕی خڕاپدا بچن. ویستم کوڕەکەم پیاوانە ڕابێنم. باوکم دەیگوت مناڵ وەک قوڕی تەنوور وایە، دەبێ باش خۆشەی بکەی بۆ ئەوەی بتوانیت بە فۆرم و شکڵی دڵخوازت دەربێت. دەیگوت لێدان ئەو خۆشەکردنەیە. کە گەورەبووم باوکم دەیگوت سالار وەک خۆم وایە پیاوی کارە، زیرەکە. من ئەمەم بە باش دەزانی و لام وابوو هەر ئەوندەی من ماڵ و ژیانم بۆ خێزانەکەم دابین کردووە و لە هیچیان کەم نییە، ئیتر تەواو بوو. باوکم دەیگوت پیاو لە ماڵا دەوری شوانی هەیە، بۆیە دەبێت شوڵەکەی بەدەستیەوە بێت، هەرکات مێگەل لایدا ڕاستیان بکاتەوە. من کاتێ مناڵ بووم لە بەر ئەوەی ئازاری لێدانەکانی باوکم کەم بکەمەوە، ببووم بە دوو کەس کە دەچوومە جڵدی پیاو ئیتر ئازاری لێدانەکانم کەمتر هەست پێدەکرد. جەستەم تەحەمولی زیادی دەکرد و هەستی ئازارم دەخەوت. ئەم دوو کەسییەم هەر هەڵگرت. دواتر کە باوکم مرد، بووم بە باوکم. یان باشترە بڵێم باوکم تەنیا بە جەستە مرد. ڕۆحی هاتە جەستەی من و درێژەی بە ژیاندا. ئەو دەیەوێت ئەگەر من مردم بچێتە جەستەی سیرین و بەردەوام بێت. منی خۆم زۆر جیاوازە لە گەڵ منی باوکم. من هەموو دونیام خۆشەویستییە و هەموو خۆشەویستییەکەیشم بۆ شیرین و مناڵەکان دەویست، بەڵام باوکم زاڵمە، دڵرەقە، بێ بەزەییە... شیرینمی کوشت. من ناتوانم بێ شیرین بژیم.
سیرین کە تازە لە چاوپێکەوتنی دایکی هاتبووەوە زۆر دڵپڕبوو، دەگریا بۆ باوکی. دایکی پرسیاری لێکرد:
ئەوە بۆ دەگریت، تۆ بابت دیوە، دەبێ خۆشحاڵ بیت بۆ دەگریت؟
تۆ نازانی باوکم چی بەسەر هاتووە، هەر دەگری. کە چاوی بە من کەوت سەرتاپای ماچ کردم دەگریا. هەوڵی ساراڵ و تۆی پرسی. دەگریا بۆتان. دەیگوت پۆلیس وتویەتی ئەوان نایانەوێت من ببینن. دەگریا و بەدەم گریانەوە دەیگوت حەقیانە. من ساخ نەبووم. تاوانبارم بەڵام هەر خۆشیانم دەوێت.
دەزانم ساراش باسی کرد. دەیگوت زۆر گۆراوە. سارا دەڵێ سالار نەخۆشی دوو کەسایەتی بووە. لە ژێر چاودێری پزشکی دەروونیدایە. دەرمان دەخوات و چارەسەری بۆ دەکەن. من دڵم بۆی دەسوتێت. حەز ئەکەم ساراڵیش بچێت بیبینێت. هەرچی بێت باوکیەتی و دڵی لەلایەتی.
ساراڵ کە تا ئێستا بێدەنگ بوو سەری هەڵ هێنا و وتی نا من نامەوێت بیبینم. ئەزانی چی لەتۆ کردووە. باوکم شێتە. نە گریانی جێگەی باوڕە نە خۆشەویستی.

شیرین بە ئارامی وتی خۆت ئەزانیت. من لام وایە لە داهاتوووشدا هەر دەیبینیت. باشترە ئەوەندە ئازاری نەدەیت. وەک وتم باوکتە. هەروەک سیرین و ساراش باسیان کرد ئێستا بەو چارەسەرییانەی وەریدەگرێت بەرەو باشی دەڕوات. ڕۆژێک زیندانەکەی تەواو دەبێت ودێتە دەر و تەنیا دەبێت. من خۆم ئەوکاتانەش هەر هەستم دەکرد جار جار زۆر باشە و مێهرەبانە، بەڵام سەرم لەمانە دەرنەدەچوو کە نەخۆشی دوو جەمسەری هەیە و دوو کەسایەتی لەسالاردا هەیە. لام وابوو بۆیە ئەوە بۆ ئەوە وادەکات کە تموحێکی هەیە و دەیەوێت بۆی جێبەجێ بکەم بۆیە مێهرەبان دوبێت.
سیرین ڕوو لە ساراڵ دەکات و دەڵێت باوکم دەیزانی تۆ و دایکم ناتانەوێت بیبینن. باوکم وتی پۆلیس وتوویەتی من بۆم نییە قەت بیانبینم، هەتا ئەوان خۆیان نەیانەوێت. باوکم دەڵێ دەزانم شیرین حەقیەتی و نارەحەتە. چاوەڕێ نیم شیرین لێم خۆش بێت و نەیەوێت بمبینێت. بەڵام ساراڵ بۆ؟ بەڵام من هەر خۆشیانم دەوێت.
شیرین دەڵێت من قەت لێی خۆشنابم، بەڵام ڕقیشم لێی نییە. ئێوەش دەبێت لە باوکتان تێبگەن. بەڵکو چاک بێت و ببێتەوە بە کەسێکی ئاسایی، ئەوکات دەتوانێت باوکێکی باشیش بێت.
تەنیا چەند ڕۆژ لە چاوپێکەوتنەکەی سیرین و باوکی تێپەڕی بوو کە سارا تەلەفونی بۆ شیرین کرد و وتی ئەگەرلە ماڵ بیت دێم بۆلات. شیرین وتی لە ماڵم. ئەونەی پێ نەچوو کە سارا هات و دای لە درگا. کە هاتە ژوورەوە بڕێک نا ئاسایی دیار بوو. ڕوخساری داگیراو و نارەحەت دیار بوو. کاغزێکی بە دەستەوە بوو. شیرین فەرمووی لێکرد و هاتە ژوورەوە، بەڵام هەر بێدەنگ بوو. وەک جاران هەواڵپرسی و پێکەنینی نەبوو. شیرین پرسیاری کرد چی بووە. بۆ وا ماتی؟ نەخۆشی یان شتێک ڕوویداوە؟
سارا: نا نا نەخۆش نیم، بەڵام شتێکی سەیر ڕوویداوە. ئەم کاغزە دەتوانێت باشتر ڕوداوەکە باس بکات. لەبەر ئەوەی بە کوردییە من ناتوانم بیخوێنمەوە، بۆیە هێناومە بۆ تۆ.
سارا نامەکەی دایە دەست شیرین و سەیری سەروچاوی شیرینی دەکرد تا بزانێت چ کاردانەوەیەکی دەبێت. شیرین نامەکەی وەرگرت و بە پەلە و ترس و دڵەڕاوکێوە نامەکەی کردەوە. ترس بە دەموچاویەوە دیار بوو. نەرمە لەرزێکیش جەستەی گرتبوو، ئەمە بە دەستەکانییەوە دیار بوون کە نامەکەیان گرتبوو. بە حاڵەتێکی پڕ لە ترسەوە یەکەم وشەکانی سەردێڕەکە بە دەنگێکی بڕێک بەرز و لەرزۆکەوە خوێندەوە: ئازیزەکانم شیرین و ساراڵ و سیرین گیان!
پاش ئەم ڕستە ئیتر بە بێدەنگ نامەکەی دەخوێندەوە و، ساراش بە وردی سەیری سەروچاوی دەکرد. بەڵام ساراڵ کە لەولاوە دانیشتبوو وتی دایە بە دەنگی بەرز بیخوێنەوە، با منیش گوێم لێ بێت. شیرین بڕێک دەنگی هەڵهێنا:

لەو ڕۆژەوە باوکم بە دەستی من شیرینی کوشت، هەوڵم داوە باوکم بکوژم. بە یارمەتی دەروونناسەکەم لەم کارەدا سەرکەوتوو بووم. لەو ڕۆژەوە کە باوکم کوشتووە ئیتر کانیاوی فرمێسکەکانم کراونەتەوە و دڵم گڕووی دیدارتان دەگرێت و ئامێزم گەرمای باڵای ئێوەی دەوێت. هیوام وابوو کە پاش زیندانەکەم بەخشش و لێبووردەیی شیرینیش دەرگای زیندانی ویژدانم بۆ بکاتەوە و پێکەوە هەر چوارمان لە سیفرەوە دەسپێبکەین و منیش بە هەموو توانامەوە، ئەمجارە وەک سالار، قەرەبووی ڕۆژە خراپەکانم بکەمەوە و وەک هاوسەرێکی ئەویندار و سوتاوی خۆشەویستی و بە ئەمەگ، هەروەها باوکێکی دڵسۆز و بەرپرس ژینم بڕژێنمە بەر پێتان و ببمە مۆم لە بەر ڕێتانا بسوتێم. بەڵام کاتێ زانیم تەنیا سیرین منی دەوێت، وام بە باش زانی بۆ پێشگرتن لە دروستبوونی دووبارەی باوکم لە مندا و درێژبوونەوەی بۆ ژیانی سیرین، کۆتایی بە ژیانم بێنم. بویە کاتێک ئەم نامە دەخوێننەوە کە من نەماوم لە ژیاندا و ترسەکانی ساراش لەگەڵ من لە خاک نراون.
سارا سەیری چاوەکانی شیرینی دەکرد کە لەگەڵ وشەکان وەک جوتێ گۆمی بچکۆلانە وردە وردە پڕدەبوون و سەررێژ دەبوون و دڵۆپ دڵۆپ فرمێسک بەردەبوونەوە و بەرەو لێوەکان دەخزان وا بەدەم وشەکانەوە دەجووڵان و جارجار وردەلەرزێکیان پێدادەهات. ساراڵیش کە وردە وردە لە دایکی نزیک بووبوەوە بە دیتنی دیمەنی دایکی خۆی پێنەگیرا و بە دەنگی بەرز گریا. لێرەدا دەنگی زەنگی درگا هات. شیرین چوو درگاکەی کردەوە. سیرین بوو. سەروچاوی دایکی پەشۆکانی. خێرا پرسیاری کرد چی بووە بۆ دەگریت؟ سەیری نێو ژووری دانیشتنەکەی کرد ساراڵ دەگریا و ساراش دڵیدەداوە. سیرین بە هاوارەوە دیسان پرسی چی بووە بۆ پێم ناڵێن، دە قسەم بۆ بکەن بزانم چی بووە؟

هەر سێکیان لە ژووری سالار لە نەخۆشخانەکە کۆببوونەوە. سالار کێشی نیوە ببوو، لاواز لەسەر تەختەکە ڕاکشابوو و چاوەکانی یەکنابوو و بە ڕوواڵەت لە خەوتوو دەچوو. مناڵەکانی لەم و لای تەختەکەی دەستی بابیان گرتبوو و شیرینیش بەرانبەری وەک تاو تیشکی هیوای دەپرژانە سەر دەشتی هیوا لێبڕاوی چاوەکانی سالار و وەک کانیاوێکی باران لێکەوتوو وزەی دەگرت. چاوەکانی سالار وردەوردە کرانەوە و ڕوخساری شیرین وەک تاوێک لە شەوەزەنگی بێ بروسکەی سالاری دا. وزەی گرت و بزەی گوڵی کرد. بە ئارامی وتی شیرین، تۆی یان خەو دەبینم؟
شیرین بە بزەیێکی دلسۆزانە وتی منم. سارا ئەم ماوە بەبەردەوامی باسی تۆی بۆ دەکردم و ئاگاداری دەکردمەوە کە چت بەسەر هاتووە. بۆیە سەرەڕای ئەوهەموو ئازارەی لە تۆ بینیومە دڵم بۆت دەسووتا. بەڵام سارا نەیوت چۆن بوو ئەمجارە فریات کەوتن.
سالار هاتە قسە و وتی: من پاش زیندانەکەم لەلای دۆستێک دەژیام تا بتوانم دواتر خانو بگرم. بەڵام کە دەمبینی کەس ئیتر منی ناوێت، تەنانەت کچەکەم، زۆر هیوا بڕاو بووم و بڕیارم دا کۆتای بەم ژیانە بێنم. هەستام هەموو حەبەکانم کردە مشتم و خواردم. بەڵام هاوماڵەکەم کە قەراربوو بچێت بۆ سەفەر شتی لە بیر چووبوو و گەڕابووەوە بۆ ماڵۆ و بینیبووی من کەوتووم و ئاگام لە خۆم نییە، ئامبوڵانسی خەبەر کردبوو و ئێستا دەمبینن کە ماوم.[1]
Bu məqalə (کوردیی ناوەڕاست) dilində yazılmışdır, məqalələri orijinal dilində redaktə etmək üçün simvoluna vurun!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu mövzuya 203 dəfə baxılıb
HashTag
Resurslar
[1] İnternet səhifəsi | کوردیی ناوەڕاست | قەڵەم
əlaqəli məqalələr: 2
Məzmun kateqoriyası: Hekayə
Sənəd növü: Orijinal dili
Texniki meta məlumatlar
Bu maddənin müəllif hüququ məqalənin sahibi tərəfindən Kurdipediyaya verilib!
Məhsulun Keyfiyyəti: 96%
96%
Bu başlıq زریان عەلی tərəfindən 21-06-2022 qeyd edilib
Bu məqalə ڕۆژگار کەرکووکی tərəfindən göz-dən redaktə və yayımlanmışdır
Başlıq ünvanı
Kurdipedia Standartlar-a görə bu başlıq natamamdır, redaktəyə ehtiyacı var
Bu mövzuya 203 dəfə baxılıb
Kurdipedia Dev Kürtçe məlumat mənbəyidir
Kitabxana
Kürdlər və Kürdüstan haqqında ümumi məlumat
Kitabxana
Azərbaycan dilçiliyi problemlari cild 1
Qısa təsvir
Azərbaycan kürdləri
Kitabxana
ZƏNGƏZUR KÖÇ, DEPORTASİYA, SOYQIRIMI, İŞĞAL TARİXİ
Kitabxana
Tarikh-i Alam Ara-yi Abbasi, I CİLD
Kitabxana
XIX əsr və XX əsrin əvvəllərində Kiçik Qafqazın cənub-şərq bölgəsinin tarixi-etnorrafik tədqiqi

Gerçek
Kitabxana
ZƏNGƏZUR KÖÇ, DEPORTASİYA, SOYQIRIMI, İŞĞAL TARİXİ
24-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ZƏNGƏZUR KÖÇ, DEPORTASİYA, SOYQIRIMI, İŞĞAL TARİXİ
Kitabxana
Azərbaycan dilçiliyi problemlari cild 1
25-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Azərbaycan dilçiliyi problemlari cild 1
Biyografi
Kanat Kürdoyev
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kanat Kürdoyev
Biyografi
Haciye Cindi
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Haciye Cindi
Biyografi
Yılmaz Güney
09-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Yılmaz Güney
Yeni başlıq
Kitabxana
Kürdlər və Kürdüstan haqqında ümumi məlumat
18-07-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Həjar Şamil oğlu
27-08-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Nadir Nadirov
25-06-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
Tarikh-i Alam Ara-yi Abbasi, I CİLD
03-06-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
İosif Orbeli
09-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Yılmaz Güney
09-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Haciye Cindi
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Kanat Kürdoyev
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
XIX əsr və XX əsrin əvvəllərində Kiçik Qafqazın cənub-şərq bölgəsinin tarixi-etnorrafik tədqiqi
08-11-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
Azərbaycan dilçiliyi problemlari cild 1
25-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Məqalə 527,284
Şəkil 106,655
Kitab PDF 19,808
Əlaqəli fayllar 99,815
Video 1,454
Dil
کوردیی ناوەڕاست 
301,586
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,806
هەورامی 
65,781
عربي 
29,009
کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,393
فارسی 
8,639
English 
7,180
Türkçe 
3,571
Deutsch 
1,458
Pусский 
1,123
Française 
321
Nederlands 
130
Zazakî 
85
Svenska 
56
Հայերեն 
44
Español 
39
Italiano 
39
لەکی 
37
Azərbaycanca 
20
日本人 
18
עברית 
14
Norsk 
14
Ελληνική 
13
中国的 
11
Grup
Azərbaycanca
Biyografi 
7
Qısa təsvir 
7
Kitabxana  
6
MP3 
311
PDF 
30,001
MP4 
2,356
IMG 
194,830
Kurdipedia Dev Kürtçe məlumat mənbəyidir
Kitabxana
Kürdlər və Kürdüstan haqqında ümumi məlumat
Kitabxana
Azərbaycan dilçiliyi problemlari cild 1
Qısa təsvir
Azərbaycan kürdləri
Kitabxana
ZƏNGƏZUR KÖÇ, DEPORTASİYA, SOYQIRIMI, İŞĞAL TARİXİ
Kitabxana
Tarikh-i Alam Ara-yi Abbasi, I CİLD
Kitabxana
XIX əsr və XX əsrin əvvəllərində Kiçik Qafqazın cənub-şərq bölgəsinin tarixi-etnorrafik tədqiqi
Folders
Kitabxana - PDF - Evet Kitabxana - Məzmun kateqoriyası - Kürd Səbəbi Kitabxana - Məzmun kateqoriyası - Tarix Kitabxana - Sənəd növü - Orijinal dili Kitabxana - Nəşrin növü - Born-digital Kitabxana - Ləhcə - Azerî Kitabxana - Nəşr olunan ölkə - Azerbaijan Kitabxana - Məzmun kateqoriyası - Qadınlar Kitabxana - Sənəd növü - Tərcümə Kitabxana - Nəşrin növü - Çap edilib

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| Ünsiyyət | CSS3 | HTML5

| Səhifə yaratma müddəti: 0.609 saniyə!