Kitabxana Kitabxana
Axtar

Kurdipedia Dev Kürtçe məlumat mənbəyidir


Axtarış Seçimləri





Ətraflı Axtarış      Klaviatura


Axtar
Ətraflı Axtarış
Kitabxana
Kürd adları
Hadisələrin xronologiyası
Resurslar
Tarix
İstifadəçi kolleksiyası
Hadisələr
Kömək istəyin
Kurdipedi nəşrləri
Video
Təsnifatlar
Hadisə ilə əlaqəli olan məsələ
Element qeydiyyatı
Yeni başlıq qeyd
Şəkil göndərin
Anket
Şərhlər
Ünsiyyət
Bizə nə cür məlumat lazımdır!
Standartlar
İstifadə qaydaları
Məhsulun Keyfiyyəti
Alətlər
Haqqında
Kurdipedi arxivçiləri
Bizim haqqımızda məqalələr!
Veb saytınıza Kurdipedia əlavə edin
E-poçt əlavə / sil
Ziyarətçi statistikası
Məqalə statistikası
Şrift çeviricisi
Təqvim - Dönüstürücü
Yazım yoxlaması
Səhifələrin dili və dili
Klaviatura
İstifadə olunan bağlantılar
Google Chrome için Kurdipedia uzantısı
Kurabiye
Dillər
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Mənim Hesabım
Daxil ol
Dəstəklənmə
Şifrəni unutdum
Axtar Element qeydiyyatı Alətlər Dillər Mənim Hesabım
Ətraflı Axtarış
Kitabxana
Kürd adları
Hadisələrin xronologiyası
Resurslar
Tarix
İstifadəçi kolleksiyası
Hadisələr
Kömək istəyin
Kurdipedi nəşrləri
Video
Təsnifatlar
Hadisə ilə əlaqəli olan məsələ
Yeni başlıq qeyd
Şəkil göndərin
Anket
Şərhlər
Ünsiyyət
Bizə nə cür məlumat lazımdır!
Standartlar
İstifadə qaydaları
Məhsulun Keyfiyyəti
Haqqında
Kurdipedi arxivçiləri
Bizim haqqımızda məqalələr!
Veb saytınıza Kurdipedia əlavə edin
E-poçt əlavə / sil
Ziyarətçi statistikası
Məqalə statistikası
Şrift çeviricisi
Təqvim - Dönüstürücü
Yazım yoxlaması
Səhifələrin dili və dili
Klaviatura
İstifadə olunan bağlantılar
Google Chrome için Kurdipedia uzantısı
Kurabiye
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Daxil ol
Dəstəklənmə
Şifrəni unutdum
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Haqqında
 Hadisə ilə əlaqəli olan məsələ
 İstifadə qaydaları
 Kurdipedi arxivçiləri
 Şərhlər
 İstifadəçi kolleksiyası
  Hadisələrin xronologiyası
 Hadisələr - Kurdipedia
 Kömək
Yeni başlıq
Kitabxana
Kürdlər və Kürdüstan haqqında ümumi məlumat
18-07-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Həjar Şamil oğlu
27-08-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Nadir Nadirov
25-06-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
Tarikh-i Alam Ara-yi Abbasi, I CİLD
03-06-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
İosif Orbeli
09-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Yılmaz Güney
09-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Haciye Cindi
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Kanat Kürdoyev
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
XIX əsr və XX əsrin əvvəllərində Kiçik Qafqazın cənub-şərq bölgəsinin tarixi-etnorrafik tədqiqi
08-11-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
Azərbaycan dilçiliyi problemlari cild 1
25-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Məqalə 527,284
Şəkil 106,655
Kitab PDF 19,808
Əlaqəli fayllar 99,815
Video 1,454
Dil
کوردیی ناوەڕاست 
301,586
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,806
هەورامی 
65,781
عربي 
29,009
کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,393
فارسی 
8,639
English 
7,180
Türkçe 
3,571
Deutsch 
1,458
Pусский 
1,123
Française 
321
Nederlands 
130
Zazakî 
85
Svenska 
56
Հայերեն 
44
Español 
39
Italiano 
39
لەکی 
37
Azərbaycanca 
20
日本人 
18
עברית 
14
Norsk 
14
Ελληνική 
13
中国的 
11
Grup
Azərbaycanca
Biyografi 
7
Qısa təsvir 
7
Kitabxana  
6
MP3 
311
PDF 
30,001
MP4 
2,356
IMG 
194,830
Kitabxana
ZƏNGƏZUR KÖÇ, DEPORTASİYA, ...
Kitabxana
Azərbaycan dilçiliyi proble...
Biyografi
Kanat Kürdoyev
Biyografi
Haciye Cindi
Biyografi
Yılmaz Güney
تاشە بەرد
Bizim məlumatlarımız bütün zaman və yerlər üçün!
Grup: Qısa təsvir | Başlıq dili: کوردیی ناوەڕاست
Paylaş
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Qiymətləndirmə
Mükəmməl
Çox yaxşı
Orta
Kötü deyil
Kötü
Favoritlərimə əlavə et
Bu məqaləyə şərh yazın!
Əşyanın tarixi
Metadata
RSS
Mövzunun şəklini Google-da axtarın!
Seçilmiş mövzunu Google-da axtarın.
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

تاشە بەرد

تاشە بەرد
تاشە بەرد
#ڕەسوڵ سەفەریانی#

بە هەناسەبڕکێ خۆی گەیاندە بن تاشەبەردەکە کە وەک گوێسەوانی ماڵێک خۆی لە باقی کێوەکە جیاکردبووەوە و پەناگایێکی بۆ جڕوجانەوەرانی ماندوو لە باران و بەفر دروستکرد بوو. ئەمڕۆ ئەویش وەک گیانلەبەرێک یان ئینسانێکی ماندوو لە بارانی سروشت و زەحمەت و چارەرەشی و بێ عەداڵەتی ژیان پەنای هێناوتە بەر تاشە بەرد. تاشەبەرد دەموچاوی ئەو و هاورێکانی باش دەناسییەوە. تاشە بەرد لە بیریەتی کە سالیانێک پێش ئێستا بە دەگمەن ڕێی ئینسانەکان دەکەوتە ئێرە، بە تایبەت لەوەها شەوانێکی ئەنگوستە چاودا.
جاران ئەمە شوێنی ورچ و بزنە کێوی و ڕێوی و شتی وەها بوو، بەڵام لەوساڵەوە کە بۆ یەکەم جار گروپێکی جل و بەرگ بۆر و پوزەوانە لە پێ لێرە لەنگەریان خست و شەویان بردە سەر، ئیتر وردە وردە جێگۆڕکێ کرا و گیانلەبەرانی تر کەمتر لێرە بینران. تاشە بەرد لەوە بەدوا ئیتر لەگەڵ ڕوخسار و ڕواڵەتە جۆراوجۆرەکانی ئەوان ئاشنا بوو. ئەو تەنانەت دەیزانی کە چییان پێیە و باسی چی دەکەن. تاشە بەرد لەورۆژە بەدواوە شاهیدی زۆر ڕووداوی گەورە و دڵتەزێن بووە. چەندەها شەڕو پێکدادانی بینیوە و زۆر زامی گولەی ورد و درشتی کلاش و ژ. 3 و تۆپ و خومپارەی لە جەستەدا تام کردووە. ئەو باش ئەورۆژانەی لەبیرە کە دوکەڵی تەقینەوەکانی ئەو گوللانە دونیای ڕەش دەکرد و تەنانەت ڕۆژەکانیشی وەک شەو لێدەکرد. هەموو جارێکیش بە پەلەپڕوزێ چەند کەسێک بریندارەکانیان کێش دەکردە ژێر تاشە بەرد و لەوێ برینەکانیان دەپێچا. تاشەبەرد لە وتوێژەکان و زبانەکانیشیان وردە وردە تێگەیشتبوو. لەبەر ئەوەی تاشەبەرد شوێنەکەی زۆر بەرز بوو دەیتوانی تا زۆر دوور ببینێت. تاشەبەرد تەنانەت کێوەکانی بەرانبەریشی لەژێر چاودا بوو. زۆر لە خوارترەوە جادەیێکی خاکی کێشرابوو کە لە نێو دارەکانی داوێنی تاشەبەردەوە تەنیا دەکرا بە شێوەی پچڕپچڕ بڕێکی ببینێت. بۆیە زۆر جار تەنیا بە دەنگی سەیارەکاندا و تەپوتۆزی پاش ڕۆیشتنیاندا دەتوانێ بزانێت ماشینێک یان چەند دانە بەوێدا خەریکن تێدپەڕن. لە تاشەبەردەوە هەموو داوێنی کێوەکە و دۆڵەکانی خوارەوەی لەژێر پێتدا بوو. لەو سەرەوە ڕووبارە پڕ ئاوەکەی خوارەوە دەبیندرا کە وەک مارێکی زەبەلاح لە بەرپێی کێوەکەی تاشەبەردەوە تێدەپەڕی وبە پادەشتەکەدا پێچی دەخوارد و دەخشا، بەڵام دەنگەکەی تەنیا لە شەوانی بێدەنگدا و کاتێ کە باش لە خەودابوو دەگەیشتەگوێی تاشە بەرد.
لەوساڵەوە کە یەکەم گروپە تایبەتە نامۆکە هاتنە ئەوێ هەتا ئەمڕۆ تاشە بەرد ئیتر ڕووی ئارامی و هەناسەی گەرم و هێمنی گیانلەبەرانی تری جگە لە ئینسانە جۆراوجۆرەکانی چەک لە شان نەبینی. ئەو کەسانە کە هەر گروپێک سەر بەلایێک بوو و جلێکی تایبەتی دەپۆشی و بە زبانێکیی جیاواز قسەیان دەکرد و خاوەن ئامانجێک بوون. سەرەڕای هەمووجیاوازی جل و بەرگ و ئامانج و زبان و ڕەوشتیان، لای تاشەبەرد فەرق و جیاوازیان نەبوو. تاشەبەرد بە هەموویانی دەگوت خێڵی خەتەر کە دەهاتن ترس دایدەگرت، دەیزانی دوابەدوایاندا تەقە و ئاگر و دووکەڵ دار و دەوەن دادەگرێت و هەموو سەرو گوێلاکی ئەویش بریندار دەکەن. تاشەبەرد دەترسا کە خێڵی خەتەر بەم چەک و تەقەمەنییانەیان ئەویش بڕوخێنن و ئیتر شوێنی حەواننەوەی گیانلەبەران لە کاتی بەفر و باراندا نەمێنێت. هاوکات بە خۆی دەگوت هەلبەت ئەگەر گیانلەبەرێک لەم تەقە و ئاگرەدا مابێت. ئەو زۆر زگی بەو داربەڕوان دەسوتا کە هەموو ساڵێک بە هۆی ئاگرگرتنیان تەنکتر دەبوون وبەرچاوی تاشەبەرد زۆرتر دەکرایەوە و سیمای ئەو جادە خاکییەکەی خوارەوەی زۆرتر لێدەردەکەوت کە ئێستا لەبەر هاتوچۆی فرەتری ماشینەکان تەپوتۆزی زۆرترییشی لێدەکەوێتەوە و هەناسەی داربەڕوە نەسوتاوەکان توند دەکات و سەر و شانوملیان دادەگرێت.
تاشە بەرد دووای سالەکانی تەقە و ئاگر وەها ترساوە کە تەنانەت بە هەورەگرمەی بەهارانیش دادەچڵەکێت. ئەو دەڵێت قەت فەرقی بە حاڵی من نەکردووە کە کێ لە پەنای مندا خۆی حەشار دابێت، دۆست یان دوژمن، خەڵی خاکەکەی خۆم، هاوخاکییەکەم یان بێگانەی نەناسراو و داگیرکەر، لە هەموو حاڵەتەکاندا بەشی من هەر گولە و ئاگر و قوربانی بووە. بەدرێژای تەمەنم شەڕم بینیوە و شەڕم تێداکراوە و لەگەڵ هەر شەڕێکیش بە دەیان دار و گیا و گیانلەبەر و جڕوجانەوەرم لێ کوژراوە کە ئێستا بڕێکیان بنبڕکراون و لە مێژە کە نەیانمدیوە. بۆیە من بە هەموویان دەڵێم خێڵی خەتەر. لەو ڕۆژەشەوە ئەم جادەیان کێشاوە بارودۆخەکە خراپتر بووە و تەقەمەنییەکانیان قورستر و مەترسیدارتر بووە.
تاشەبەرد دەڵێت هەرچەند هەموو ڕۆژێک سیمای خێڵی خەتەر دەبینم کە بە ماشینەکانیانەوە بە جادەکەدا تێدەپەڕن، بەڵام بە خۆشییەوە دەمێکەیە گوێم لە تەقەی نزیکیان نەبووە، دەڵێم نزیک لەبەر ئەوەی لەو دوورانەوە، ڕەنگە لەوبەر ئاوەکەوە لە شوێنێکی زۆر دوور زۆر جار تەقەی مەترسیدار دەگاتە گوێم. هەر کاتێک ئەو دەنگانە دەبیسم لە دڵەوە ترس دامدەگرێت و هاوکاتیش زگم دەسوتێ بەو تاشەبەردانەی تر وا لەو شوێنەن، دەزانم ئێستا ئەوان بوونەتە سەنگەر و بێ بەزەییانە فیشەکبارانیان دەکەن و گڕ و دووکەڵ لە هەموو گیانیان هەڵدەسێنن. ئاخر خۆ ئێمە وەک ئینسانەکان نین کە هەرکەسەو تەنیا بیر لە خۆی و ژیانی خۆی بکاتەوە. ئێمە هەموومان یەک پەیکەرین و ڕەگ و خوێنمان بە ناویەکدا تێدەپەڕێت. ئێمە ئازاری یەکتر، هەرچەند دووریش، هەست پێدەکەین. ئێمە زارمان نییە تا هاوار بکەین، بەڵام ڕوواڵەتمان گویاترین زبانە و باس لە دەرونمان دەکات. سەر و ڕووخساری سەوز و بەدەماخمان نیشانەی تەندروستی دەرونمانە و ڕەش و ڕووتیشمان هاواری نەخۆشبوونمان دەچڕێت.
تاشەبەرد سیمای میوانانی ئەمڕۆشی دەناسێتەوە. دەڵێ ئەمانە هەرچەند زۆرتر شەو و بەرە بەیان دێنە ئێرە و سەر و سیمایان ماندووە و کۆڵەکانیان گەلێک قورسە، بەڵام تا ئێستا هیچ چەشنە مەترسیێکم لێ نەبینیون. بەعەکسەوە دایمە ترسیان لێدەبارێت. لە حەرەکات و ڕەفتار و قسەکانیاندا وادیارە ئەم کارەیان بە دزییەوە جێبەجێ دەکەن، بەڵام هیچی زیانبار بۆ سروشت و خەلکیان تێدا بەدی ناکەم. ئەوان وەک داربەڕوەکان جەستەیان تۆزاویە و وەک شاخەکانی کاتی باران ئارەقە بە سەر و شان و ملیاندا دەرژێت. سەرەتاکان کە لای من دەرکەوتن بە ڕەفتار و کۆڵەکانیان و ترس و بێدەنگییەکەیان وبە پەناپسکێدا ڕۆیشتنەکەیاندا وەک خێڵی خەتەر هاتنە بەرچاوم، بۆیە ترس دایگرتم. بەڵام دواتر من ترسم لە خۆیان نەما، بەڵام ترسم لە ترسەکەی ئەوان بوو، لەوەی ئاخۆ چیان کردبێت و خەریکی چین وا دەترسن. دەزانم ترس هەمیشە لە دوو حاڵەت دا دروست دەبێت، یان بەرەوڕووی نەناسراو و نادیارێک بیتەوە یان ئەوەی کە بزانیت کەس یان کەسانێک کە بەهێزتر لە خۆتن لەتۆ دەگەڕن و تۆش خۆتیان لێ دەشاریتەوە. تاشەبەرد ئەمەی بە ئەزموون لە ڕێبوارانێک فێر ببو کە بە هۆیێک لەو هۆانە ڕێگایان هاتبوە لای تاشەبەرد و خۆیان لەوێ دا ڵدە دابوو. بۆیە ئەو دەیزانی پەنا بردنە بەر تاشە بەرد ترسێکی لە پشتدایە. جا با ئەو ترسە لە باران و بەفر و با و تەنانەت خۆرەتاویش بێت. تاشەبەرد تەواوی تەمەنی هەر کاری داڵدە دان و شاردنەوە بووە. ئەو لە ڕێبوارانی بیستبوو کە ئەوەی بتوانێ شت حەشار بدات و نەیدرکێنی هەمیشە مەزن دەمێنێت. تاشە بەرد دڵی پڕە لە ڕاز و سڕی جۆراوجۆر لە ئەو کەسانەی پەنایان بۆ هێناوە بەڵام تەنانەت یەک وشەشی بۆ کەس نەدرکاندوە. ئەو هەوڵی داوە کە هەموویان وەک یەک ببینێت بۆیە لای هەموویان گەورەیە و هەمووان پەنای بۆ دەبەن. تاشەبەرد دەڵێت زۆر جار چەکدارە شەڕکەرەکان یەک لەدوای یەک و بۆ خۆ حەشاردان لە بەرانبەرەکەیان دەهاتنە ئێرە و لێرە پلانی خۆیان دەڕشت و پاشان دەرۆشتن. من گوێم لە هەموو ڕازونیازێکیان دەبوو. پاش ئەوان دوژمنەکەیان دەهات ئەوانیش هەر بەهەمان شێوە، بەڵام من قەت وام دەرنەدەخست کە گوێم لێیانە و ئاگاداری بەرانبەرەکەشیان هەم کە دەیانەوێت چی بکەن، بەڵام قەت بێلایەنیم نەدەشڵەژاند. بەدەگمەن دڵەڕاوکێ و نیگەرانی کەس دایدەگرتم، چون دەمزانی ئەوەی چەکی هەڵگرت ئیتر بە هەست و دڵ کار ناکات و تەنیا ئەم لۆژیکە دەکاتە چرای دەستی کە ئەگەر نەکوژم دەمکوژن. کێ بەرانبەریەتی و کوڕی کێیە و خۆشەویستی کێیە و کێ چاوەڕوانییەتی و چ چاوەڕوانیێکی لە ژیان هەیە و چەندە ژیانی خۆش دەوێت، لای ئەو گرینگ نییە. گرینگ ئەوەیە کە بەرانبەر دوژمنە و دوژمنیش دەبێت نەمێنێت.
تاشەبەرد درێژە بە قسەکانی دەدات و دەڵێت بەڵام ئەم پەنابەرانەی ئەم ساڵانەم هەر چەند بۆ خۆ حەشاردان دێن و کۆڵی قورسیان پێیە و دایم باس لە بەرانبەر و چەکدار و سەرباز و کوشتن دەکەن، بەڵام هیچ پلان و چەک و بیری کوشتنێکیان نییە. ئەمان قەت قسە لەوە ناکن چۆن بەرانبەرەکەیان بکوژن یان چۆن هێرش بکەنە سەریان، بەڵکو ئەمان تەنیا لەوە بیر دەکەنەوە کە چۆن بکەن کە نەکوژرێن و بتوانن بەردەوام بن لە ژیان. ئەمان زۆرتر لەو گیانلەبەرانە دەچن کە جاران لە ترسی ڕاوکەر و با و بۆران پەنایان بۆ دەهێنام. وا دیارە ئەمانیش وەک ئەو گیانلەبەرانە منداڵ و بەچکە و جوجکەیان لە ماڵەوە بە جێ هێشتوە کە چاوەڕێن دایک و باوکەکانیان بگەڕێنەوە و خواردنیان بۆ بێنن. باڵندەکان و گیانلەبەرانی تر بە دەم و دەنوک ڕزقی مناڵەکانیان هەڵدەگرن و ئەمان بە کۆڵ.
تاشەبەرد تا ئەمڕۆ بێدەنگ و خۆڕاگر چاوەدێری ڕووداوەکانی دەکرد و وەک مێژوو هەمووی لە دڵیدا تۆمار کردووە. ئەو تەنانەت سوتانی مەزرای وەرزێر و ڕووخانی ماڵە قوڕینەکانی بەرپێی کێوەکانی بەرانبەریشی بینیوە کە بە گوللەی هاوەنی جلبەڵەکەکان گڕی گرت و سوتا. ئەو دەڵێت من لە دوورەوە قیژەی ئەو مناڵانەم بیستووە کە دایکیان گوللەی چەکدارە جل بەڵەکەکان گرتبووی و لەبەردەم مناڵەکاندا دەمەوڕوو کەوتبو و خوێنی لەبەر دەڕۆشت. تاشەبەرد دەڵێت ئەو بەهارەشم هەر لە بەر چاوە کە باران تێکەڵی ژار کرا و شارێکی خنکاند، بەڵام هەر هاواری نەکرد و وتم شەڕە. شەڕی چەکە، چەکیش بێگوناح و گوناحبار ناناسێت. کە چەکت لە شانکرد و چویتە شەڕ بتهەوێت و نەتهەوێت نیوەی بەرپرسایەتی خوێنی ڕژاو لە ئەستۆی تۆیە. بەڵام کە چەکت نەبوو بە هەموو بارێک بێگوناهیت و بە هیچ مەنتقێک کوشتنت ڕەوا نییە و بە هەر شێوەیێک و بە هەر بیانویێک بتکوژن تاوانیان کردوەو، تاوانێکی گەورە، گەورەتر لە هەرچی تاوانە. تاوانێکە کە هیچ پاساوێک هەڵناگرێت و بە هیچ شتێکیش قەرەبوو ناکرێتەوە.
تاشە بەرد دەڵێت ئەوەی ئەمڕۆ لێرە ڕووی داو و بەم چاوانەی خۆم بینیم ئیتر بێدەنگی هەڵناگرێت. ئەمڕۆ ئەو تاوانە گەورە ڕووی دا کە هەتا ناخی من و هەموو شاخەکان و ڕووبارەکان و دەریاکانی هەژاند، بەڵام بەداخەوە دەبینم کە ئینسانەکان بێ هەستانە و خەمساردانە سەیری دەکەن. ئێوە دەڵێم ئەی هەموو ئەوانە ئێستا لەدەوری من کۆ بوونەتەوە و پێتان وایە منی تاشەبەرد شێت بووم. نا من شێت نەبووم بەڵام ڕوداوی ئەمڕۆ گڕی تێبەرداووم. گڕێکی وها کە دەمبینن، دەبینن کە منی بێدەنگ و بەتاقەت بوومەتە ئەو ئاگرپرژێنەی کە دەمەوێت هەموو دونیا و هەموو ئینسانەکان یەکجێ گڕ تێبەردەم با ئیتر کەس نەمێنێت، با کەس نەبێتە خودای ڕووی زەوی. با بزانن ئەگەر زەوی خودا و کوێخا و بەرپرسی بویستاێت، خالقەکەی خۆی دایدەنا و پێویستی بە ئێوەی یەکترکوژی تێر نەخۆر نەبوو. ئەوەی ئەمڕۆ بەو دەستە چەپەڵانەی تەقەی لەو دڵە پاکە کرد و لە لێدانی خست، قەت نەیفامیوە و نافامێت چ گوناهێکی گەوەرەی کردووە. نازانێت ئەوەی ئەو کوشتی فریشتەیێکی ڕاستەقینە بوو. ئەو باشترین باوک بوو بۆ منداڵەکانی و چاکترین و لەخۆبوردووترین هاوڕێ بوو بۆ هەڤاڵەکانی و بێ زەرەرترین کەسێک بوو کە لە ماوەی تمەنمدا داڵدەم داوە. بێ گوناحترین ئینسانێک بوو کە لێرە لەژێر باڵەکانی مندا کوژراوە. ئەو ئەوەندە ماندوو بوو کە نە هاڕەی سەیارەکان و نە تەپەی پێی جل بەڵەکەکان نەیانتوانی خەبەری بکاتەوە. من لە گەڵ خەوەکەیدا بووم، ئەو تا خەوت لەوە بیری دەکردەوە کە باش بوو کاتێ لە سنور پەڕینەوە نەکەوتە بەر دەسرێژی چەکدارە جلبەڵەکە کان. زوو زوو بە خۆی دەگوت زۆر باش بوو نەگیرام، کۆڵی ئەمجارەم پارەی باشی تێدا دەبێت. هەر ئەوەندەی گەیشتومەتە ئێرە ئیتر زۆرم نەماوە، جیا لەوە مەترسییەکانیشم تێپەڕاندوە. گەیشتنی بەیانی و وەرگرتنی پارەی کۆڵەکەی بیر و خەیاڵی گەورەی بوو. بەم خەیاڵانەوە خەو بردیەوە. کۆڵەکەی تەحویل دابوو و پارەکەی وەرگرتبوو، خۆشحاڵ لەوەی کە ئەمڕۆ دەتوانێت بەڵێنەکەی جێبەجێ بکات. بەڵێنی دەستێ جل بۆ منداڵە چوارساڵانەکەی کە لە چەند مانگ لەوە پێش قەولی پێدابوو کە بۆی بکرێت و کۆنەکانی، کە ئیتر بە بەری تەنگ ببوون، بۆی نوێ بکاتەوە. بەرەو دووکانی جلفرۆشییەکە ڕێکەوت. سەیری جلی منالانی کرد. چەند دەست و ڕەنگی سەیرکرد، یەکیانی زۆر بەڵ بوو. دەستێ جلی پەمەیی بۆ کیژۆڵەیێکی چوارساڵان. هەڵیگرت و پرسیاری نرخەکەی کرد. دەستی کرد بەگیرفانیدا و پارەکەی بژارد و دای بە کابرای ساحێب دووکان و دەستی دایە جلەکەو
گرمەی دەنگی بکوژەکەی کە وەک جەلادێکی بێ بەزەیی نەڕاندی لە خەوە خۆشەکەی دایچلەکاند. ئەم دەنگەو تەقەکانی شەو کە ببووە هۆی ئەوەی کە ئەم و هاوڕێکانی ڕێگا بگۆڕن و بە لارێدا خۆیان بگەیننە ئێرە، وەها ترس و خۆفێکی لە دڵیدا دروست کردبوو کە بێ ئەوە چاو بکاتەوەو بزانێت چی ڕوویداوە هەر هەستا و یەک سەر هەڵات. تەنیا چەند هەنگاوی لەرزۆک و نارێک و پێکی بە دەم خەوەوە هەلگرتبوو کە ڕاوکەرەکەی پەنجەی نا بە سەر.
پاش ئەو تەقە دونیا ڕووخا و مرۆڤایەتی پێکرا و مرد. مرد و لە باڵای منەوە تلیا و تلیا و تلیا. پێش ئەوەی تەرمەکە لەتوکوت بێت و بگاتە چۆمەکە و ئاو بیبات داربەروویێکی سوتاو کە هەر ئەو دەستانە سووتاندبووی، خۆیدابەری و گرتیەوە و نەیهێشت تەرمی مرۆڤایەتی کوژراو ون بێت و بێ سەروشوێن بچێت. ئێستا ئێوە ئەی مرۆڤە بێ هەستەکانی بەتاڵ لە مرۆڤایەتی بزانن. بزانن لێرە لەم بەرزاییە دەینێژین و لەسەر کێلێکیان دەنوسین گۆری مرۆڤایەتی و کێلەکەیتری بە جلە پەمەییەکەی کچەکەی کە ئێستا سوربووە، دەرازێنینەوە. دەیڕازێنینەوە با هەر لەدوورەوە ببینرێت، با خواش بیبینێت با ئەستێرەکان و ئاسمان و خۆر و مانگ و داهاتوو بیبنن و بزانن کە ڕۆژێک مرۆڤایەتی لێرە لەم خاکە سوتاوەدا بەبەر چاوی هەمووانەوە کوژرا و کەسیش.[1]
Bu məqalə (کوردیی ناوەڕاست) dilində yazılmışdır, məqalələri orijinal dilində redaktə etmək üçün simvoluna vurun!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu mövzuya 208 dəfə baxılıb
HashTag
Resurslar
[1] İnternet səhifəsi | کوردیی ناوەڕاست | قەڵەم
əlaqəli məqalələr: 2
Məzmun kateqoriyası: Hekayə
Sənəd növü: Orijinal dili
Texniki meta məlumatlar
Bu maddənin müəllif hüququ məqalənin sahibi tərəfindən Kurdipediyaya verilib!
Məhsulun Keyfiyyəti: 96%
96%
Bu başlıq زریان عەلی tərəfindən 26-06-2022 qeyd edilib
Bu məqalə ئاراس ئیلنجاغی tərəfindən göz-dən redaktə və yayımlanmışdır
Başlıq ünvanı
Kurdipedia Standartlar-a görə bu başlıq natamamdır, redaktəyə ehtiyacı var
Bu mövzuya 208 dəfə baxılıb
Kurdipedia Dev Kürtçe məlumat mənbəyidir
Kitabxana
ZƏNGƏZUR KÖÇ, DEPORTASİYA, SOYQIRIMI, İŞĞAL TARİXİ
Kitabxana
Kürdlər və Kürdüstan haqqında ümumi məlumat
Kitabxana
Tarikh-i Alam Ara-yi Abbasi, I CİLD
Kitabxana
Azərbaycan dilçiliyi problemlari cild 1
Kitabxana
XIX əsr və XX əsrin əvvəllərində Kiçik Qafqazın cənub-şərq bölgəsinin tarixi-etnorrafik tədqiqi
Qısa təsvir
Azərbaycan kürdləri

Gerçek
Kitabxana
ZƏNGƏZUR KÖÇ, DEPORTASİYA, SOYQIRIMI, İŞĞAL TARİXİ
24-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ZƏNGƏZUR KÖÇ, DEPORTASİYA, SOYQIRIMI, İŞĞAL TARİXİ
Kitabxana
Azərbaycan dilçiliyi problemlari cild 1
25-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Azərbaycan dilçiliyi problemlari cild 1
Biyografi
Kanat Kürdoyev
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kanat Kürdoyev
Biyografi
Haciye Cindi
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Haciye Cindi
Biyografi
Yılmaz Güney
09-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Yılmaz Güney
Yeni başlıq
Kitabxana
Kürdlər və Kürdüstan haqqında ümumi məlumat
18-07-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Həjar Şamil oğlu
27-08-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Nadir Nadirov
25-06-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
Tarikh-i Alam Ara-yi Abbasi, I CİLD
03-06-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
İosif Orbeli
09-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Yılmaz Güney
09-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Haciye Cindi
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Kanat Kürdoyev
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
XIX əsr və XX əsrin əvvəllərində Kiçik Qafqazın cənub-şərq bölgəsinin tarixi-etnorrafik tədqiqi
08-11-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
Azərbaycan dilçiliyi problemlari cild 1
25-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Məqalə 527,284
Şəkil 106,655
Kitab PDF 19,808
Əlaqəli fayllar 99,815
Video 1,454
Dil
کوردیی ناوەڕاست 
301,586
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,806
هەورامی 
65,781
عربي 
29,009
کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,393
فارسی 
8,639
English 
7,180
Türkçe 
3,571
Deutsch 
1,458
Pусский 
1,123
Française 
321
Nederlands 
130
Zazakî 
85
Svenska 
56
Հայերեն 
44
Español 
39
Italiano 
39
لەکی 
37
Azərbaycanca 
20
日本人 
18
עברית 
14
Norsk 
14
Ελληνική 
13
中国的 
11
Grup
Azərbaycanca
Biyografi 
7
Qısa təsvir 
7
Kitabxana  
6
MP3 
311
PDF 
30,001
MP4 
2,356
IMG 
194,830
Kurdipedia Dev Kürtçe məlumat mənbəyidir
Kitabxana
ZƏNGƏZUR KÖÇ, DEPORTASİYA, SOYQIRIMI, İŞĞAL TARİXİ
Kitabxana
Kürdlər və Kürdüstan haqqında ümumi məlumat
Kitabxana
Tarikh-i Alam Ara-yi Abbasi, I CİLD
Kitabxana
Azərbaycan dilçiliyi problemlari cild 1
Kitabxana
XIX əsr və XX əsrin əvvəllərində Kiçik Qafqazın cənub-şərq bölgəsinin tarixi-etnorrafik tədqiqi
Qısa təsvir
Azərbaycan kürdləri
Folders
Qısa təsvir - Məzmun kateqoriyası - Kürd Səbəbi Qısa təsvir - Sənəd növü - Orijinal dili Qısa təsvir - Nəşrin növü - Born-digital Qısa təsvir - Ləhcə - Azerî Qısa təsvir - Muxtar - Qısa təsvir - Muxtar - İran Qısa təsvir - Muxtar - Türkmenistan Biyografi - Təhsil sahəsi - Profesör Biyografi - Şəxsiyyət tipi - Akademik Biyografi - Şəxsiyyət tipi - Yazıçı

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| Ünsiyyət | CSS3 | HTML5

| Səhifə yaratma müddəti: 1.016 saniyə!