Kitabxana Kitabxana
Axtar

Kurdipedia Dev Kürtçe məlumat mənbəyidir


Axtarış Seçimləri





Ətraflı Axtarış      Klaviatura


Axtar
Ətraflı Axtarış
Kitabxana
Kürd adları
Hadisələrin xronologiyası
Resurslar
Tarix
İstifadəçi kolleksiyası
Hadisələr
Kömək istəyin
Kurdipedi nəşrləri
Video
Təsnifatlar
Hadisə ilə əlaqəli olan məsələ
Element qeydiyyatı
Yeni başlıq qeyd
Şəkil göndərin
Anket
Şərhlər
Ünsiyyət
Bizə nə cür məlumat lazımdır!
Standartlar
İstifadə qaydaları
Məhsulun Keyfiyyəti
Alətlər
Haqqında
Kurdipedi arxivçiləri
Bizim haqqımızda məqalələr!
Veb saytınıza Kurdipedia əlavə edin
E-poçt əlavə / sil
Ziyarətçi statistikası
Məqalə statistikası
Şrift çeviricisi
Təqvim - Dönüstürücü
Yazım yoxlaması
Səhifələrin dili və dili
Klaviatura
İstifadə olunan bağlantılar
Google Chrome için Kurdipedia uzantısı
Kurabiye
Dillər
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Mənim Hesabım
Daxil ol
Dəstəklənmə
Şifrəni unutdum
Axtar Element qeydiyyatı Alətlər Dillər Mənim Hesabım
Ətraflı Axtarış
Kitabxana
Kürd adları
Hadisələrin xronologiyası
Resurslar
Tarix
İstifadəçi kolleksiyası
Hadisələr
Kömək istəyin
Kurdipedi nəşrləri
Video
Təsnifatlar
Hadisə ilə əlaqəli olan məsələ
Yeni başlıq qeyd
Şəkil göndərin
Anket
Şərhlər
Ünsiyyət
Bizə nə cür məlumat lazımdır!
Standartlar
İstifadə qaydaları
Məhsulun Keyfiyyəti
Haqqında
Kurdipedi arxivçiləri
Bizim haqqımızda məqalələr!
Veb saytınıza Kurdipedia əlavə edin
E-poçt əlavə / sil
Ziyarətçi statistikası
Məqalə statistikası
Şrift çeviricisi
Təqvim - Dönüstürücü
Yazım yoxlaması
Səhifələrin dili və dili
Klaviatura
İstifadə olunan bağlantılar
Google Chrome için Kurdipedia uzantısı
Kurabiye
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Daxil ol
Dəstəklənmə
Şifrəni unutdum
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Haqqında
 Hadisə ilə əlaqəli olan məsələ
 İstifadə qaydaları
 Kurdipedi arxivçiləri
 Şərhlər
 İstifadəçi kolleksiyası
  Hadisələrin xronologiyası
 Hadisələr - Kurdipedia
 Kömək
Yeni başlıq
Kitabxana
Kürdlər və Kürdüstan haqqında ümumi məlumat
18-07-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Həjar Şamil oğlu
27-08-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Nadir Nadirov
25-06-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
Tarikh-i Alam Ara-yi Abbasi, I CİLD
03-06-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
İosif Orbeli
09-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Yılmaz Güney
09-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Haciye Cindi
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Kanat Kürdoyev
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
XIX əsr və XX əsrin əvvəllərində Kiçik Qafqazın cənub-şərq bölgəsinin tarixi-etnorrafik tədqiqi
08-11-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
Azərbaycan dilçiliyi problemlari cild 1
25-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Məqalə 527,284
Şəkil 106,655
Kitab PDF 19,808
Əlaqəli fayllar 99,815
Video 1,454
Dil
کوردیی ناوەڕاست 
301,586
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,806
هەورامی 
65,781
عربي 
29,009
کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,393
فارسی 
8,639
English 
7,180
Türkçe 
3,571
Deutsch 
1,458
Pусский 
1,123
Française 
321
Nederlands 
130
Zazakî 
85
Svenska 
56
Հայերեն 
44
Español 
39
Italiano 
39
لەکی 
37
Azərbaycanca 
20
日本人 
18
עברית 
14
Norsk 
14
Ελληνική 
13
中国的 
11
Grup
Azərbaycanca
Biyografi 
7
Qısa təsvir 
7
Kitabxana  
6
MP3 
311
PDF 
30,001
MP4 
2,356
IMG 
194,830
Kitabxana
ZƏNGƏZUR KÖÇ, DEPORTASİYA, ...
Kitabxana
Azərbaycan dilçiliyi proble...
Biyografi
Kanat Kürdoyev
Biyografi
Haciye Cindi
Biyografi
Yılmaz Güney
پەپوولە
Unser Ziel ist es, eine eigene nationale Datenbank wie jede andere Nation zu haben. - Məqsədimiz hər bir millətin öz milli məlumat bazasına sahib olmasıdır.
Grup: Qısa təsvir | Başlıq dili: کوردیی ناوەڕاست
Paylaş
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Qiymətləndirmə
Mükəmməl
Çox yaxşı
Orta
Kötü deyil
Kötü
Favoritlərimə əlavə et
Bu məqaləyə şərh yazın!
Əşyanın tarixi
Metadata
RSS
Mövzunun şəklini Google-da axtarın!
Seçilmiş mövzunu Google-da axtarın.
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پەپوولە

پەپوولە
پەپوولە
#ڕەسول سەفەریانی#

جەستەیەکی لاواز, ڕوخسارێکی ڕەنگ پەڕیو، جووتێ چاوی بەقووڵاچوو. لەسەر قەرەویلەکەی ڕاکشا بوو. یان باشترە بڵێم ڕایانکشانبوو. بە دەگمەن چاوی دەتروکاند. فرمێسکەکانی هێڵێکی بچکۆلانەیان لە دەشتی وشک هەڵاتوی گۆنای پڕ له چرچ و قەڵەشیدا داخستبوو. لە نێو ئه و هێڵە سپییەدا دەزویێک ئاو بەردەوام وەک دوا هەناسەی کانیاوێکی هیوا بڕاو لە بارانی بەهاری، بە ئاستەم و نەخۆش ئاسا بچڕ بچڕ خۆیان تا ژێر چەناگەی دەکێشا. لەگەڵ فرمێسکە بێوچانەکانی ئەو، مێردەکەیشی هەناسەی هەڵدەکێشا و چاوەکانی پڕ دەکرد و بەدەستماڵەکەی دەستیشی تاونەتاو چاوەکانی ئه و و خۆی دەسڕی.
- بیکە بەخاتری خودا و مناڵەکان کەم بگری. چەند ساڵە ئەمە کاری تۆیە. دەزانم ناخۆش بوو بەڵام خۆ بە ئەنقەست نەمانکرد. هەڵەیەک بوو کە بۆمان قەرەبوو ناکرێتەوە. ئەوە خۆت وەها لەناوبرد. ئایا پەپولەمان بۆ دەگەڕێتەوە؟

چەند ساڵە دەرو دەشت دەگەڕێیت. پەپوولە نەماوە نەیبینیت. هەموویانت بەسەر کردوەتەوە. بەڵام هیچ ئاکامی نەبووە. ئەوەی تۆ لێیدەگەریت، لەم دونیادا نییە. ئەوە خەوبوو بەقوربان، خەوێک کە تەعبیرەکەی بۆ نەگبەتی وەهای لێهات. هەر کە خەوەکەت گێڕاوە، من دڵم داچلەکی، ترسام، بەڵام بیرم نەدەکردەوە کە پەپوولەکەمان بە هەڵەی خۆمان باڵ دەربکات و بفڕێت. بفڕێت ووەها زامێک لە جەستەی ژیانمان بدات، کە پاش ساڵەها هەر بە تەڕی بمێنێتەوە. بفڕێت و نەک هەر خۆی بەڵکو تۆش و هەموو تامی ژیانم لە گەڵ خۆی بەرێت. ئه و فڕی و دەنگی تۆش بڕا. له و ڕۆژەوە دەنگی تۆ و ڕەنگی پەپوولە تەنیا لە ناو بیر و خەیاڵمدا ماوە.
ئەمڕۆ ڕێک سێهەمین ساڵی ئه و ئێوارە نەگبەتەیە کە تا ئێستاش هەر بەره و تاریکی چووە و، کازێوەیەک سەری نەکردوە بە حەوشەی ماڵەکەمدا. شه و وبێدەنگی وخەفەت بوونەتە خۆرەی ڕۆح وگیانی خۆم و خێزانم.

هەناسەیەکی قووڵی هەڵکێشا و بە دەسماڵەکەی چاوەکانی سڕی و ئاخێکی دووکەڵاوی هەڵکێشا... ئاخ پەپوولە. کەس نییە ئه و ساتانەی تۆی دیبێت. کەس چاوی لە جەستە بچکۆلە ناسکەکەت نەبوو کە چۆن وەک پەڕەی گوڵ بەدەستی ترسەوە هەڵدەوەری. چۆن دڵە بچکۆلانەکەت بە چنگاڵی گورگی مەرگ وەستا و دەنگە ئازاراوییەکەت لە گوێی ئاسمانی کەڕدا خنکا.
باوکی پەپوولە ڕاستی دەکرد کەس جگە لە من ئه و ساتە جەرگبڕەی نەبینی بوو. ئه و ئێوارەی کە کۆتایێکی تاڵ بوو بۆ ڕۆژێکی خۆش و دڵ لاوێنی دوو بنە ماڵە.
پەپولەیەکی بچوکی بەدەستەوە بوو. بە هەڵاتن ئەهات و لەبەر خۆیەوە قسەی بۆ پەپولەکە دەکرد:
- ئێستا بە دایکمت نیشان دەدەم. باڵەکانتی بۆ بکەوە با بزانێت من چیم گرتووە، باش. ئەزانی منیش نێوم پەپوولەیە. دایکم پێم دەڵیت پەپوو. من پەپوولەی دایکمم و تۆش پەپوولەی منی.

لە لێژییە بچکۆلەکەی نێو باخەکە سەرکەوت. گەیشتە نزیک ئه و شوینەی وا هەموو خێزانەکەی خۆیان و ماڵی خاڵی پێکەوە لە بەیانی پێش تاو کەوتنەوە هاتبوونە ئەوێ. گەیشتە پەنای ئه و کانییەی وا تەنیا چەند هەنگاو لە دارەکانی شوێنی دانیشتنەکە دوور بوو، بەڵام دەنگی کەس نەدەهات. لای سەیر بوو. ئەمڕۆ چەند جار وەدوی پەپوولە کەوتبوو، پەپوولەی ڕەنگاورەنگی گرتبوو، وەک ئێستا دەیهێنا بۆ لای دایک و خوشکەکانی. هەر کە دەگەیشتە نزیکەی کانییەکە دەنگە دەنگی ئەوان سەرنجی ڕادەکێشا. کانییەکەی جێهێشت و گەیشتە بن ئه و چەند دارەی وا ئەم بەیانییە ڕاخەریان لەژێر داخست و نان و خواردنیان لەسەر دەخوارد. بەڵام ئێستا تەنیا توێکڵە تۆو و بڕێک ورتکە نانی بینی لە شوێنەکەیان. بڕێک سەیری دەوروبەری خۆی کرد، کەس نەبوو. دڵی پڕبوو، قیژاندی، دایە... دایه... دایەگیان. بەره و جادە خاکییەکەی ڕووانی کە ئەم بەیانییە لێوە هاتبون. لەدوورەوە لە نێو هێڵێکی چڕی تەپوتۆزەکەدا هەردوو ماشینەکەی ناسییەوە. دەڕۆیشتن و دوور دەبوونەوە. هەڵات بە شوێنیاندا و قیژاندی. دایەگیان، دایە، خاڵە... منتان نەبرد من ماوم. من... دایەگیان...

بەڵام ئەوان هەر دووردەبوونەوە و وردە وردە تەنیا هێڵێکی تۆز و خۆڵ دەبیندرا و ئەویش تا دەچوو کاڵتر دەبووەوە. پەپولە دەگریا و دەیقیژاند و هەڵدەبەزییەوە. بەرو دوای دەکرد و بە چوار دەوریدا هەڵدەهات و دەیقیژاند. بەڵام ڕۆژ درەنگ بوو، کەس لە مەزرا و دەشت نەمابوو. کەس دەنگی نەدەبیست. تاو نیشتبوو. سەنگی سامی تاریکی قورستر دەبوو. پەپوولە تەنیا. تەنیاتر لە پەپوولە کێوییەکان لە قوڕگی شەوە زەنگدا نامۆ و بێکەس دەزریکێنێت. هاتەوە بن دارەکەی ئەمڕۆیان. بەدەم گریانەوە، جەستەی وەک چڵی دەم با بە دەس ترسەوە دەلەرزی. تەنیا ناسراو و جێ متمانەی، دارەکەی ئەمڕۆ بوو. پااڵی پێوەدا و بە دەم گریانەوە وردە وردە لاقەکانی شل بوون، دانیشت و ئەژنۆکانی لە پاوەشگرت و بە ترسەوە بۆ دەوری خۆی دەڕوانی. هەوا تاریکتر ببو. گریان بەردەوام، بەڵام هێزی هاواری نەمابوو. دەنگی تا چەند مەترێک پتر بڕی نەدەکرد. جادەکە لاڕێ و چۆڵ بوو. دارودەوەن زەبەلاح و سامناکیان دەنواند.

ماشینەکان گەیشتنە نێو شار و چەن شەقامیان بڕی و لە دووڕیانی نزیک هەردوو ماڵەکە بە بێ ئەوەی بوەستن، هەر لەناو ماشینەکەوە بە دەست خواحافیزییان لەیەک کرد و هەرماڵە و بەره و شوێنی خۆی لێخوڕی. بە پەلە درگاکانیان کردەوە و سەیارەکەیان خستە حەوشە و هەڵاتنە سەر بۆ بەردەم تێڤێکە. باوکی پەپوولە خەوی دوای خواردنەوە سەری لێدابوو. بەڵام بە هانی دایکی پەپوولە و باقی مناڵەکان دانیشتنە سەیری ئەوسریاڵە تەلەفزیونییەی وا پەلەیەن بوو بۆ دینتنی.
- هەموو شەوێک تا ئێستا سەیرم کردوە و نامەوێت بپچرێ و چیرۆکەکەم لێ بشێوێت. ئەمە دایکی پەپوولە لە دەشت وتبووی.
- بەڕاستی منیش پێم خۆشە زووتر بچینەوە ماڵ و سەیر بکەین. ئەڵێن چی ؟ خاڵۆژنی پەپوولە وتی.

خاڵۆی و باوکیشی کە ئیتر یاری تەخته و خواردنەوەیان تەواو ببو، لەگەڵیان ڕێک بوون و وتیان ئەگەر وایە خێرا بکەن. خۆتان کۆکەنەوە با درەنگ نەکەوین.
پەپوولە لە ژێر ڕەشایی قورسی شەودا سەری لەسەر ئەژنۆکانی دانابوو. به دەستەکانی دەم و چاوی داپۆشی بوو بۆ ئەوەی تا ڕیکی و دەوروبەرە سامناکەکە نەبینێت. خشەی گەڵا و دەنگی جڕوجانەوەر خەریک بوو زریکەی پێدەکرد. هاواری نەمابوو. هەنیسک و گریان توانای لێبڕی بوو. بە نوزەیەکی ئاستەم و بەدەم هەنیسکێکی بێ وچانەوە لە بەر خۆیەوە هیوابڕاوانە دەیگوت: دایەگیان بۆ، بۆ جێت هێشتم، خۆ ئەملۆ من کچی چاک بووم. بەقسەتم کرد. جلەکانم پیس نەکرد نانەکەم خوارد. دایەگیان ئیتر پەپولەش ناگرم توخوا وەرە بمبەوە. گووم خوارد ئیتر بەقسەت دەکەم. خۆ تۆ وتت ئەگەر درەنگ بێیتەوە جیت دێڵم. من خۆ درەنگ نەهاتومەتەوە. بۆ جێت هێشتم. خۆ تۆ وتت من پەپوولەی تۆم...

درەنگ بوو سریاڵەکە خەریک بوو دەستپێبکات. لە نیوەی سریاڵە کەدا مناڵەکان خەویان لێکەوتبوو. کۆتایی فیلمەکە دڵتەنگ بوو. باسی مردنی مناڵێکی نەخۆش بوو. کروزاننەوە و گریانی دایکەکە، هەستی دایکانەی دایکی پەپولەی بزواند و دڵی پڕ بوو. چەند دڵۆپ فرمێسکیش لە گۆلی چاوەکانی بەره و گۆناکانی ترازا و بە نەرمی و ئارامی خۆیان تا لای لێوی خزاند. بە گۆشەی ڕوسەرییەکەی سەری، کە ئێستا ئیتر لەسەری خزابووە دەور ملی، سڕی و ڕووی لە باوکی پەپوولە کرد و پی وت کە تێلێک بۆ ماڵی خاڵی پەپوولە بکات با بزانێت ئەگەر پەپوو نەخەوتوە بچێت بە شوێنیدا.
دەنگێکی نەرم و دلاوێن وەک دەنگی دایکی هاتە گوێی: پەپوولە. پەپولە سەری هەڵێنا، لەبەردەمیدا پەپولەیەکی سپی گەورە. وەها گەورە کە دەکرا سەرو چاوی ببینیت.هەستی کرد دەیناسێت. جووتێ باڵی نەرم و سپی لە تاریکییەکەدا دەدرەوشاوە. پەپوولەکە وتی: هەستە با بڕۆین. لێرە نابێ دانیشیت.

پەپوولە: ئاخر من نابێت بڕۆم بۆ هیچکوێ. ئێستا دایکم دێتەوە. ئه و هەمیشە پێمی وتوە بەتەنیا نەچم بۆ جێگایەک. پێمی وتووە ئەگەر هاتوو ون بووم هەر لە شوێنەکەی خۆم دانیشم دێتەوە بۆ لام. دەبێ چاوەڕیی بم.
پەپوولەکە: نا تۆ تەنیا نیت . تۆ لە ئێستاوە ئیتر لە گەڵ من دەبیت. تۆ ئیتر باڵت هەیە. دایکیشت هیچ ناڵێت.
بەم قسەی پەپوولەکە، پەپوولە بیری ئه و ڕۆژە کەوتەوە کە دایکی خەوەکەی خۆی بۆ باوکی دەگێڕاوە. پەپولە جووتێ باڵی سپی دەرهێنابوو.
پەپولەکە دەستە نەرمەکانی لە ژێر باڵەکانییەوە ڕاکێشا بەره و پەپوولە. ئەویش بە نەبەدڵی بەڵام بە ناچاری دەستی خستە نێو دەستی. بەڵام هەستی بە نەرمی و بێ هەستی دەکرد. نەرم و بێ دەنگ وەک فڕینی نێو خەو، لە عەرزەکە بەرز بووەوە. سوک وەک پەل لە هەوادا وەستا بوو. سەیری خۆی دەکرد کە دانیشتبوو. گرمۆڵە و ترساو.
پەپوولەکە ڕایکێشا و ئەویش وەک بازەحەواییکی سوک بە شوێنیدا بەرز بووەوە. پەپولە وەک چاوەڕوان، تا دەچوو هەر لای دەکردەوە. لە تاریکاییەکەدا خۆی لێ ون بوو. وەک دڵۆپێک لە تیشک دەرۆیشت و شوێنێکی هێڵ ئاسای لە دڵی ئاسماندا دەکێشا.

هێڵی تەپوتۆز لە دڵی تاریکییەکەدا وەک دووکەڵێکی چڕ دەهاتە بەرچاو کە بەشوێن موشەکێکەوە دەبیندرا. تا دوایین توانای ماشینەکە پێ لە پداڵی گازەکەی نرابوو. هاواری دەگەیشتە ئاسمان. پاوکی پەپولە بە جەستە ماشینی لێدەخوڕی و بە ڕۆحیش خەیاڵ. دایکی پەپوولەش گەرمتر لە هەناسەی ماشینەکە گڕ لە دەروونی دەردەپەڕی و هاواریشی لە ئاسمان توند ببوو. خۆی دەڕنی و شیوەنی دەکرد. بە کەس ئارام نەدەبووەوە. خاڵ و خاڵۆژنی پەپولەش هەوڵیان دەدا هێوری بکەنەوە.
ئەتۆ خۆت مەکوژە، باش نییە، ئینشااللە هیچ نەبووە و ئێستا دەیگەینێ و دەیێنینەوە. بەڵکو شوانێک، دەشتەوانێک، ڕێبوارێک لەلای بێت. خۆ قڕە ئینسان لە دوونیا دانەکەوتە.
بەڵام دایکی خەریک بوو دەسوتا. دەیگوت فیلم بە زووخاوم بێت. خەتای من بوو. لەخۆشی فیلم لەبیری کچەکەمدا نەمام. کوێرایم داهات. پێم وابوو لەگەڵ نازدار پێکەوە وەک ئەم بەیانییە لە ماشینەکەی ئێوەدایە. بۆیە دڵنیا بووم. جا ئێستا من چی بکەم. دە پێم بڵێن، بۆ پێم ناڵێن من چی بکەم. دە پێم بڵێن. پێم بڵێن ئێستا پەپوولە تۆقی کردوە. پەپوولە بێ دایک، بێ باوک، بە تەنیای تەنیا. کوێراییم دا بێت. دەک لال بم ڕۆڵە.

جادە چۆڵ و تاریکەکە کۆتایی هات و گەیشتنە شوێنەکە. باوکی پەپولە ماشینەکەی بەره و دارەکان ڕاگرت و بە بێ ئەوەی بیکوژێنێتەوە بە خێرایی دەرپەڕییە دەرەوە و ڕوو لە شوێنی دانیشتنەکە هەڵات. چرای ماشینەکە تا ناوقەدی دارەکانی ڕوناک دەکردەوە بەڵام شوێنی دانیشتنەکە بە هۆی سێبەری دارەکانەوە و دوورییەکەی هێشتا تاریک بوو.
دایکی و ئەوانیش بە هەڵاتن بە دوای باوکیدا بەره و شووێنەکە دەرویشتن و هاواریان دەکرد و بانگی پەپوولەیان دەکرد. دەنگە دەنگ و شیوەن پانتایی دەشتەکەی گرتبوو. بەڵام وەڵام نەبوو. هەوری بێدەنگی و بێوەڵامی تا دەچوو تیشکی هیوای پتر کپ دەکرد. خالۆژنیشی کە تا ئەودەمە خۆی ڕاگرتبوو، دایە گریان و، ئەم کارە کوانووی گریانی دایکی پەپولەشی خۆشتر کرد.

باوکی پەپولە هەر لە چەند مەتریەوە هەستی بە ڕەشاییەک لە بن دارەکەدا کرد. بڕێک هیوا کەوتە دڵی. له و چەند چرکەدا پێش گەیشتنە لای دارەکە، لە خودا پارایەوە کە پەپەولە بێت و خەوی لێکەوتبێت. هەر کە گەیشتە سەری بە ئارامی دەستی هێنا بە سەریدا بۆ ئەوەی دانەچڵەکێت. بەڵام جووڵەی نەبوو. بە هێواشی بە نوکی پەنجەی لە سەر شانی دا. هەر دەنگ نەبوو. هەر دوو بن باڵی گرت بۆ ئەوەی لە باوشی بگرێێ. کە بەرزی کردەوە ، سەری کەوت بە پشتا و ڕوومەتی بێرەنگ و بێگیانی، هەواڵی لە درەنگ گەیشتنی ئەوان دەدا.

دایکی پەپوولە کە تازە گەیشتبووە شوێنەکە و پەپوولەی وەها بێگیان و بێ ڕەنگ و دەنگ بینی، لە ناخی دڵییەوە زریکانیپەپوولە و لە سەرخۆ چوو. خاڵ و خاڵۆژنی کەوتن بە کۆی دایکیدا. هەوڵیان دا بی هێننەوە هۆش، بەڵام بێسود بوو. ناچار بە دوو کەسی پەلکێشیان کرد بۆ لای ماشینەکە. کە گەیشتن، باوکی پەپولە لە پشتەوە دانیشتبوو، پەپولەش لە باوشیدا. بە کوڵ دەگریا و ئاگای لە دەوروبەری نەبوو. بە بینینی دایکی پەپولە بەدەم گریانەوە هاواری دەکرد: ماڵ وێران بووم.
لەورۆژەوە کەس وشەیەکی لە دایکی پەپوولە نەبیست. باوکی پەپولە دەڵێت: زبانی لەگەڵ پەپوولە چوو. له و ڕۆژەوە ماڵەکە کپ و مناڵەکانیش گوڵی خەندەیان هەڵوەریوە و ئەڵێی باخی پاپیز گەستەن. ڕۆژێکی خۆشیان نەبینیوە. بۆنی خەم هەر لەبەر دەرگای حەوشەکەوە هەستدەکرێت.

دایکی پەپوولە وا سەردەمێک جوانییەکەی بە ناو بانگ بوو، ئەمڕۆ بە دایکە شێتەکە ناسراوە. له و باڵا بەرز و ڕێک وپێکە کە جووتێ چاوی ڕەش لە ڕوخساری سپی و خڕیدا نەخشابوون و کەس تێری لە نیگایان نەدەخوارد. تەنیا مشتێک ئیسک و، پێستێکی سوتاوی بەر تاو و وشکهەڵاتوو ماونەتەوە. ئێستا لە هاتو چۆش کەوتووە. هیچ ناخوات. دوێنی دوکتور هات بینی. دەڵێت لە باری جسمیەوە ساخە بەڵام ڕۆحی سەرگەردانە.
لە دوا نیوەڕۆوە خزمەکانی لەلای کۆبوونەتەوە. بەڵام ئه و چاوەکانی مۆلەق ڕوولە پەنجەرەکە وەستاوە و نایانگەڕێنێت. ئەڵێی ئاگای لە هاتنی کەسیان نییە. یان ڕەنگە ئاگای لێبێت و بە هێندیان ناگرێت. ئەڵێی چاوەڕوانی کەسێکی تایبەتە.

هاوینه و هەوای گەرم. پەنجەرەکان کراونەتەوە. خۆر داچووە بەڵام تاریک نەبووە. خاڵۆژنی پەپوولە بە پچە بە مێردەکەی دەڵێت ئێستا ئه و سەعاتەیە وا لە باخەکە هاتینەوە و ئه و کارەساتە ڕوویدا. مێردەکەی ڕەنگ دەگۆرێت. ئەوانیتر سەیری یەکتر دەکەن و بە بێدەنگی خەمێک دەستاودەست دەگەڕێنن. یان زامێک هەڵدەدەنەوە. هەناسەکان قورس بووون. بیدەنگی باڵی قورستر کرد بەسەر ماڵەکەدا. هەستێکی ناسراو، وەک کسپەی سوتان بەرۆک بە خیزانەکە دەگرێت. بەڵام کەس ناوێرێت دەری ببڕێت. چاوەکان کاری زبان و وشە و دەنگ دەکەن. لە پەنجەرە ئاوەڵاکەوە پەپوولەیەک دێتە ژوورەوە. پەپوولەیەکی سپی و زل. بێدەنگە بەڵام هەمووان هاتنی هەست پێدەکەن. نەرم و سامناک بە ژوورەکەدا دەفڕێت. سوڕێک دەگەڕێت و پاشان لە سەر سنگی نەخۆشەکە دەنیشێتەوە. چاوەکانی ئه و پێشتریش سوڕی پەپولەکەی شوێن گرتبوو. ئێستا سەیریان دەکات. ڕوخساری دەگەشێتەوە. خوێنێکی کەمی تێدەزێت. بە نەرمی و ئارام وشەیەک دەڵێت. وەها کە هەمووان لە بێدەنگیەکەدا بیستیان.پەپولە. پاشان زەردەیەک دەنیشێتە سەر لێوی و لە ڕومەتیدا وەک نەخشێک جێدەگرێت. پەپولەکە بە ئارامی هەڵدەستێت. نیگاکان لەگەڵی هەڵدەستێت. سوڕێک دەخوات بە ژوورەکەدا. لە بەر ڕوومەتی باوکی پەپولەدا چەند باڵ لێدەدات و بەره و پەنجەرەکە دەفرێت. نیگاکان لەگەڵی تا دەرەوە دەچن و ڕەوانەی دەکەن. کە ون بوو، نیگاکان دەگەڕێنەوە. هەموویان بە ئارامی ڕوو لە دایکی پەپوولە دەکەن. زەردەکە بە لێویەوە بەستویەتی و لەشی سارد بووەتەوە. کەسێک لە پەنایەوە دەستێک بە چاوە هەمیشە کراوەکانیدا دەهێنێت. چاوەڕوانی کۆتایی دێت.[1]
Bu məqalə (کوردیی ناوەڕاست) dilində yazılmışdır, məqalələri orijinal dilində redaktə etmək üçün simvoluna vurun!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu mövzuya 178 dəfə baxılıb
HashTag
Resurslar
[1] İnternet səhifəsi | کوردیی ناوەڕاست | قەڵەم
əlaqəli məqalələr: 2
Məzmun kateqoriyası: Hekayə
Sənəd növü: Orijinal dili
Texniki meta məlumatlar
Bu maddənin müəllif hüququ məqalənin sahibi tərəfindən Kurdipediyaya verilib!
Məhsulun Keyfiyyəti: 98%
98%
Bu başlıq زریان عەلی tərəfindən 29-06-2022 qeyd edilib
Bu məqalə ئاراس ئیلنجاغی tərəfindən göz-dən redaktə və yayımlanmışdır
Bu mövzu sonuncu dəfə ئاراس ئیلنجاغی tərəfindən 29-06-2022 tarixində nəzərdən keçirilmişdir
Başlıq ünvanı
Kurdipedia Standartlar-a görə bu başlıq natamamdır, redaktəyə ehtiyacı var
Bu mövzuya 178 dəfə baxılıb
əlaqəli fayl - Sürüm
Tip Sürüm Editör Adı
Şəkil faylı 1.0.1103 KB 29-06-2022 زریان عەلیز.ع.
Kurdipedia Dev Kürtçe məlumat mənbəyidir
Kitabxana
ZƏNGƏZUR KÖÇ, DEPORTASİYA, SOYQIRIMI, İŞĞAL TARİXİ
Kitabxana
Tarikh-i Alam Ara-yi Abbasi, I CİLD
Kitabxana
Kürdlər və Kürdüstan haqqında ümumi məlumat
Kitabxana
XIX əsr və XX əsrin əvvəllərində Kiçik Qafqazın cənub-şərq bölgəsinin tarixi-etnorrafik tədqiqi
Qısa təsvir
Azərbaycan kürdləri
Kitabxana
Azərbaycan dilçiliyi problemlari cild 1

Gerçek
Kitabxana
ZƏNGƏZUR KÖÇ, DEPORTASİYA, SOYQIRIMI, İŞĞAL TARİXİ
24-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ZƏNGƏZUR KÖÇ, DEPORTASİYA, SOYQIRIMI, İŞĞAL TARİXİ
Kitabxana
Azərbaycan dilçiliyi problemlari cild 1
25-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Azərbaycan dilçiliyi problemlari cild 1
Biyografi
Kanat Kürdoyev
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kanat Kürdoyev
Biyografi
Haciye Cindi
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Haciye Cindi
Biyografi
Yılmaz Güney
09-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Yılmaz Güney
Yeni başlıq
Kitabxana
Kürdlər və Kürdüstan haqqında ümumi məlumat
18-07-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Həjar Şamil oğlu
27-08-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Nadir Nadirov
25-06-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
Tarikh-i Alam Ara-yi Abbasi, I CİLD
03-06-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
İosif Orbeli
09-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Yılmaz Güney
09-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Haciye Cindi
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Kanat Kürdoyev
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
XIX əsr və XX əsrin əvvəllərində Kiçik Qafqazın cənub-şərq bölgəsinin tarixi-etnorrafik tədqiqi
08-11-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
Azərbaycan dilçiliyi problemlari cild 1
25-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Məqalə 527,284
Şəkil 106,655
Kitab PDF 19,808
Əlaqəli fayllar 99,815
Video 1,454
Dil
کوردیی ناوەڕاست 
301,586
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,806
هەورامی 
65,781
عربي 
29,009
کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,393
فارسی 
8,639
English 
7,180
Türkçe 
3,571
Deutsch 
1,458
Pусский 
1,123
Française 
321
Nederlands 
130
Zazakî 
85
Svenska 
56
Հայերեն 
44
Español 
39
Italiano 
39
لەکی 
37
Azərbaycanca 
20
日本人 
18
עברית 
14
Norsk 
14
Ελληνική 
13
中国的 
11
Grup
Azərbaycanca
Biyografi 
7
Qısa təsvir 
7
Kitabxana  
6
MP3 
311
PDF 
30,001
MP4 
2,356
IMG 
194,830
Kurdipedia Dev Kürtçe məlumat mənbəyidir
Kitabxana
ZƏNGƏZUR KÖÇ, DEPORTASİYA, SOYQIRIMI, İŞĞAL TARİXİ
Kitabxana
Tarikh-i Alam Ara-yi Abbasi, I CİLD
Kitabxana
Kürdlər və Kürdüstan haqqında ümumi məlumat
Kitabxana
XIX əsr və XX əsrin əvvəllərində Kiçik Qafqazın cənub-şərq bölgəsinin tarixi-etnorrafik tədqiqi
Qısa təsvir
Azərbaycan kürdləri
Kitabxana
Azərbaycan dilçiliyi problemlari cild 1
Folders
Qısa təsvir - Muxtar - Azerbaijan Qısa təsvir - Məzmun kateqoriyası - Biyografi Qısa təsvir - Sənəd növü - Orijinal dili Qısa təsvir - Nəşrin növü - Born-digital Qısa təsvir - Ləhcə - Azerî Qısa təsvir - Folders - Sürgündəki kürdlər Biyografi - Təhsil sahəsi - Profesör Biyografi - Təhsil - Elm - Kimya Biyografi - Şəxsiyyət tipi - Akademik Biyografi - Şəxsiyyət tipi - Müəllif

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| Ünsiyyət | CSS3 | HTML5

| Səhifə yaratma müddəti: 1.046 saniyə!