Kitabxana Kitabxana
Axtar

Kurdipedia Dev Kürtçe məlumat mənbəyidir


Axtarış Seçimləri





Ətraflı Axtarış      Klaviatura


Axtar
Ətraflı Axtarış
Kitabxana
Kürd adları
Hadisələrin xronologiyası
Resurslar
Tarix
İstifadəçi kolleksiyası
Hadisələr
Kömək istəyin
Kurdipedi nəşrləri
Video
Təsnifatlar
Hadisə ilə əlaqəli olan məsələ
Element qeydiyyatı
Yeni başlıq qeyd
Şəkil göndərin
Anket
Şərhlər
Ünsiyyət
Bizə nə cür məlumat lazımdır!
Standartlar
İstifadə qaydaları
Məhsulun Keyfiyyəti
Alətlər
Haqqında
Kurdipedi arxivçiləri
Bizim haqqımızda məqalələr!
Veb saytınıza Kurdipedia əlavə edin
E-poçt əlavə / sil
Ziyarətçi statistikası
Məqalə statistikası
Şrift çeviricisi
Təqvim - Dönüstürücü
Yazım yoxlaması
Səhifələrin dili və dili
Klaviatura
İstifadə olunan bağlantılar
Google Chrome için Kurdipedia uzantısı
Kurabiye
Dillər
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Mənim Hesabım
Daxil ol
Dəstəklənmə
Şifrəni unutdum
Axtar Element qeydiyyatı Alətlər Dillər Mənim Hesabım
Ətraflı Axtarış
Kitabxana
Kürd adları
Hadisələrin xronologiyası
Resurslar
Tarix
İstifadəçi kolleksiyası
Hadisələr
Kömək istəyin
Kurdipedi nəşrləri
Video
Təsnifatlar
Hadisə ilə əlaqəli olan məsələ
Yeni başlıq qeyd
Şəkil göndərin
Anket
Şərhlər
Ünsiyyət
Bizə nə cür məlumat lazımdır!
Standartlar
İstifadə qaydaları
Məhsulun Keyfiyyəti
Haqqında
Kurdipedi arxivçiləri
Bizim haqqımızda məqalələr!
Veb saytınıza Kurdipedia əlavə edin
E-poçt əlavə / sil
Ziyarətçi statistikası
Məqalə statistikası
Şrift çeviricisi
Təqvim - Dönüstürücü
Yazım yoxlaması
Səhifələrin dili və dili
Klaviatura
İstifadə olunan bağlantılar
Google Chrome için Kurdipedia uzantısı
Kurabiye
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Daxil ol
Dəstəklənmə
Şifrəni unutdum
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Haqqında
 Hadisə ilə əlaqəli olan məsələ
 İstifadə qaydaları
 Kurdipedi arxivçiləri
 Şərhlər
 İstifadəçi kolleksiyası
  Hadisələrin xronologiyası
 Hadisələr - Kurdipedia
 Kömək
Yeni başlıq
Biyografi
Həjar Şamil oğlu
27-08-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Nadir Nadirov
25-06-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
Tarikh-i Alam Ara-yi Abbasi, I CİLD
03-06-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
İosif Orbeli
09-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Yılmaz Güney
09-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Haciye Cindi
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Kanat Kürdoyev
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
XIX əsr və XX əsrin əvvəllərində Kiçik Qafqazın cənub-şərq bölgəsinin tarixi-etnorrafik tədqiqi
08-11-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
Azərbaycan dilçiliyi problemlari cild 1
25-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
ZƏNGƏZUR KÖÇ, DEPORTASİYA, SOYQIRIMI, İŞĞAL TARİXİ
24-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Məqalə 522,124
Şəkil 105,655
Kitab PDF 19,674
Əlaqəli fayllar 98,543
Video 1,420
Kitabxana
ZƏNGƏZUR KÖÇ, DEPORTASİYA, ...
Kitabxana
Azərbaycan dilçiliyi proble...
Biyografi
Kanat Kürdoyev
Biyografi
Haciye Cindi
Biyografi
Yılmaz Güney
سەعات دوانزەی شەو
Kurdipedia Kürdüstanın və Kürtlərin tarixini hər keçən gün yenidən yazır.
Grup: Qısa təsvir | Başlıq dili: کوردیی ناوەڕاست
Paylaş
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Qiymətləndirmə
Mükəmməl
Çox yaxşı
Orta
Kötü deyil
Kötü
Favoritlərimə əlavə et
Bu məqaləyə şərh yazın!
Əşyanın tarixi
Metadata
RSS
Mövzunun şəklini Google-da axtarın!
Seçilmiş mövzunu Google-da axtarın.
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سەعات دوانزەی شەو

سەعات دوانزەی شەو
سەعات دوانزەی شەو
#فەڕۆخ نێعمەتپوور#

سەعات دوانزەی شەوە. کۆمپیوترەکەم خامۆش دەکەم، کتێب و قەڵەم و کاغەزەکانی بەردەمم کۆدەکەمەوەو بەتەمای ڕۆیشتنە خوارەوە، بەرەو قاتی یەکەم، دەجوڵێم. دەرەوە، دونیا خامۆشە. ڕادەوەستم و سەیری دەکەم، هەورێکی ڕەشی پان و بەرین ئاسمانی سەر دەریاکەی داپۆشیوە. نابارێ، بەڵام بۆنی باران خۆی لە پەنجەرە نیوەکراوەکەوە بە ژوورەوەدا دەکا. بایەکی نەرم سەرچڵی تاقەدرەختەکەی بەر باڵکۆنەکە دەلاوێنێتەوە. ژیان، لە نێوان گەمەی سروشت و بیرە ناڕوونەکانی مندا سەرەتاتکێیەتی.
ئەمشەو دیانەکانم ناشۆرم. ڕێک بەرەو ژووری خەوەکەم دەڕۆم. بێ ئەوەی گڵۆپێک هەڵکەم، لە ناو تاریکیی بە ئاستەم ڕووندا، هەموو کارەکانم دەکەم: جلەکانم دادەکەنم و لەسەر قەراخ تەختی خەوەکە هەڵیاندەواسم، گۆرەوییەکانیشم هەروەها، ... خۆیشم دەکێشمەوە. پێش ئەوەی پەردەکەیش دادەدەمەوە، سەیرێکی حەوشە گچکەکەیش دەکەم. ئەوێیش ئارامە و بۆنی باران و تامی بای گرتووە. بەڵام نا! دەگەڕێمەوە و دەرگای ژووری نووستنەکە لەگەڵ پەنجەرەکە دەکەمەوە، بە تەمای خەوتن بە دەم باران و باوە، دەچمە ناو جێگاکەمەوە.
خەوم لێدەکەوێ.
کاتژمێر چەندە، نازانم. هەر ئەوەندە دەزانم بەئاگادێم. من کە عادەتم نیە تا دەمەوە بەیان بەئاگابێم، خەبەرم دەبێتەوە و لە دەروونمدا گوناحەکەی دەگێڕمەوە بۆ هەورە ڕەش و پان و بەرینەکەی ناو بێدەنگیی ئەمشەو. ڕوو وەردەگێڕم. جگە لە جوڵەی بە ئاستەمی هەوا کە لە دەرگاکەوە دێت و لە پەنجەرەکەوە خۆی بە دەرەودا دەکا (کە هۆکاری ئەمەیش دەگەڕێتەوە بۆ دەریاکە کە لە تاکی نیوەکراوەکەی پەنجەرەکەی سەرەوە خۆی بە ناوەوەدا دەکا)، لە ئان و ساتی هەوڵی نیگا خەواڵووەکانم بۆ خوێندنەوەی کاتژمێری سەر دیوارەکە، هەست بە جەستە یاخود جوڵەیەکی تر دەکەم. سەر بە ئاستەم وەردەگێڕم و، ڕێک لەناو دەرگاکەدا سێبەری تەواوقەدی جەستەیەکی مرۆڤاوی دەبینم!
بترسم، یان نەترسم؟
باوەڕبکەم، یان نەیکەم؟

بەڵام واز لەم پرسیارانە دێنم. من کە زۆر باوەڕم بە چاوەکانمە، واز لەم پرسیارە گەمژانەیە دێنم و هەوڵ دەدەم وەک هەمیشە ژیان وەک خۆی ببینم، بە هەموو ڕووناکی و تاریکی و سێبەرەکانییەوە. بۆیە ناترسم. بە کاوەخۆ ڕادەبم. لەناو جێگاکەم بە دانیشتنەوە لێی ڕادەمێنم. لەیەک ڕادەمێنین، هەرچەند دڵنیا نیم کە چاوی هەیە یان نا. لەو نیوەشەوە تاریک و بێدەنگ و بێ سرتە و چرپەدا، ڕاوەستانی سێبەرێک ڕێک لەناو دەرگای ژووری خەوەکەتدا چ دونیایەکی هەیە!

نازانم چەندە لە زەمەن ڕۆیشتووە. کەچی نە ئەو دەبزوێ و نە من. چەند جارێ هەوڵ دەدەم دەنگ هەڵبڕم و لێی پرسم داخۆ بەو نیوەشەوە بۆچی ڕووی لە ماڵەکەی من کردووە، ... دەبێ چی لە سێبەرێکی وەک ئەو قەومابێ کە لەم دونیا پان و بەرینەدا جگە لە ماڵی من هیچ شوێنێکی تری شک نەبردووە؟ بەڵام کەلام لە زارمدا ناگەڕێ. هەم ئەو و هەم من تەنیا حەزمان بە سەیرکردنی یەکترە لە ناو بێدەنگیی شەوێکی پڕ هەوری دەم بە هەناسەی دەریاوە.

ئەوەندە لەیەک دەڕوانین کە سەرئەنجام من ماندوو دەبم. چەند جارێک دەمەوێ ئاماژە بە سەر جێگاکەم بدەم بۆ ئەوەی بێت و پاڵ بکەوێ. خەمی قاچەکانی دەخۆم. بەڵام نادڵنیا لەوەی ژنە یان پیاو، واز لەم خەیاڵەی خۆم دێنم. لەم وڵاتە ناحەزترین شت خەوتنی دوو نێرینە یان دوو مێینەیە لەپاڵ یەکتردا گەر هۆمۆفیل یان لیسبیسک نەبن. بیری خۆم دەکەومەوە. مرۆڤی تەنیا، گەر بە تەنیایی بخەوێ، چ ناوێکی لێدەنێن؟
کەمکەم چاوەکانم ماندوو دەبن. حەزی خەو دامدەگرێتەوە. ئەگەرچی هەوڵی خۆڕاگرتنمە، بەڵام خەو زاڵترە و دەمباتەوە. چەندە؟ نازانم. دیسان کە بەئاگادێمەوە، دەبینم سێبەرەکە هەر لەوێیە. ڕێک وەک خۆی. سەنتیمتر چییە نەجوڵاوە. دەکەومە سەر شان. بڕیاردەدەم بیدوێنم. پێی دەڵێم نازانم ناوت چییە و کێیت و چیت و بۆچی ڕووت لێرە کردووە، بەڵام بێگومان بە حوکمی ئەوەی کە تازە لەناو خانووەکەمدایت و لە دەرەوە بەردەوام بۆنی باران و دەنگی با دێت، دەتوانێ لێرە بمێنێتەوە و تەنانەت بشخەوێ. پێی دەڵێم هەڵبەتە نازانم سێبەرەکان دەخەون یان نا، بەڵام دەتوانێ بچێتە سەرەوە و ڕێک لەو شوێنەی وا من هەموو ڕۆژێ بە کۆمپیوتر و کتێب و قەڵەم و کاغزەکانمەوە دادەنیشم، ڕابکشێ و بخەوێ، ... تا سبەی. سبەیش گەر نەڕۆیشت و لەوێ مایەوە، ئەوا دەتوانی کەمێک پێکەوە قسەبکەین. بگرە دەتوانێ ببینە هاوڕێ و لەمەبەدووا درێژە بە پێوەندییەکانمان بدەین. پێی دەڵێم هەرچەند دڵنیا نیم کە مرۆڤ و سێبەر چەندە دەتوانن هاوڕێ بن و تا چەندە دەتوانن درێژەی پێ بدەن، بەڵام بێگومان لەبەر ئەوەی چونکە من مرۆڤێکی تەنیام، دەتوانین درێژە بەم هاوڕێیەتییە بدەین تا بزانین داهاتوو چی لێ دەکەوێتەوە.

کە قسەکانم تەواو دەبێ، چاوەڕوانی وەڵام دەمێنمەوە، بەڵام ئەو هیچ ناڵێ. ئەو تەنیا بەو نیوەشەوە لەناو دەرگاکەدا ڕاوەستاوە و سەیری من دەکا. لە دەرەوە کەمکەم باران دەست دەکاتەوە بە بارین. با، زیاتر دەگڤێنێ. هەوای ناو ژووری خەوتنەکەیشم زیاتر دەجوڵێ. بۆنی خوێ هەموو کەلێن و قوژبنێک دەتەنێ.
پێی دەڵێم نەکا لە ترسی با و باران خۆی بە ماڵی مندا کردووە، نەکا لە دەریا و لە بۆنی خوێ و لە تاریکیی شەو سڵ دەکا؟ دەڵێم گەر وابێ، بە جوانی تێیدەگەم. منیش کاتی خۆی ئەمانەم بەسەردا هاتوون. بەڵام لانیکەم ئەو بەختی هەیە و ئەمشەو لەمانە قوتاری بووە. هەرچەند لای خۆمەوە گومانم لەوە هەیە کە سێبەر بتوانێ تەڕ ببێت و بتوانێ بۆنی خۆێی دەریا بکا.

هیچ وەڵامێک نیە. لەناو ڕەهێڵەبارانی بەسامی ئەو شەوەدا سەرئەنجام ترس دامدەگرێ. ناشیرینیرین دیمەن دیمەنی جەستەیەکی بێدەنگە لە نیوەشەوی خانووی مرۆڤێکی تەنیادا. کتوپڕ ئەم پرسیارەم لا دروست دەبێ کە ئەم سێبەرە لە کوێوە خۆی بە ماڵی مندا کردووە؟ لە کام دەرگا و پەنجەرەوە؟ خوارەوە، قاتی یەکەم کە هەمووی داخراوە، سەریشەوە تەنیا پەنجەرەکە، ئەویش بەنیوە کراوە بوو. ئیستا دەزانم، ڕێک لەو کاتەیدا من خەریکی خوێندنەوەی بەسەرهاتێکی شەڕی دووهەمی جیهان بووم و هەوڵم دەدا شوێنەکەی لە ناو نەقشەی گووگل بدۆزمەوە، شوێنێک لە نێوان سنوری ئاڵمان و فەڕانسە و بلژیک، ئەو خۆی بە ژوورەوەدا کردبوو. ڕێک وەک جەستەیەکی بێ ئێسک کە دەتوانێ خۆی بە هەموو شوێن و کەلێن و قوژبنێکدا بکا. نەرم نەرم. بێگومان لە ناو ژوورە ڕووناکەکەیشدا لە پشت سەرمەوە ڕاوەستاوە و سەیری هەموو شتێکی کردووە. سەیری وێنەی سەربازەکانی ئاڵمانی فاشیست، دەبابەکانیان، بگرە خودی هیتلەریش. ڕقم لە خۆم دەبێتەوە. نا نا، ڕقم لەوە. چۆن دەکرێ کەسێک یان شتێک بە بێ پرس خۆی بە ژووردا بکا، ئەویش ژووری کەسی وەک من؟ لە کاتی بەسەرکردنەوەی گوناهێکی گەورەی مێژوویی؟ کەسی وەک من کە بە هۆی شێوەی ژیانمەوە و بەو هۆیەوە کە هەمیشە سەرم لەسەر کۆمپیوتر و کاغەز و قەڵەمە، زۆر بە ئاسانی دەتوانرێ بخەڵەتێنرێ. کەسی وەک من کە تەواوی تەمەنم ڕقم لە کەسی وەک هیتلەر بووە و کەچی هەموو تەمەنیشم هەر بە ئەوانەوە سەرقاڵ بووە.

سێبەرەکە بە ڕازی ژیانی منی زانیبوو.
کات ڕادەبرێ. چرکەکان بەو نیوە شەوە بە ئەسپایی بە گوێی یەکتردا دەچرپێنن و ماڵئاوایی لەیەکتر دەکەن. هەست دەکەم ڕقم لێی نیە. ئیستا ئیتر تەنیا حەزدەکەم بیناسم. ئەویش ئەگەرچی سێبەرە، بەڵام وەک هەر شتێکی تری ئەم دونیایە دەبێ خاوەن سەرەتا، خاوەن مێژوو و سەرئەنجام خاوەن کۆتایی بێت. ڕادەبم و پاڵ بە دیوارەکەی پشت سەرمەوە دەدەم. لێی دەپرسم داخۆ کەی لە دایک بووە و لە کوێ ژیاوە و چۆن بووە ڕێگای کەوتووەتە ئێرە، هەروەها لە ژیانیدا باوەڕی بە چییە و حەزی بە چییە و داخۆ کاتێک خەمگین دەبێ، دەگری؟ دەپرسم داخۆ قەت شەڕی بینیوە، یاخود لە کاتی بێتاقەتیدا سوار ماشینەکەی بووە و سەردانی شەقامی سۆزانییەکانی شاری کردووە؟ لێی دەپرسم داخۆ قسەی لەگەڵ کردوون؟ دەڵێم داخۆ قەت بە قاچاخ ئەویش سنوورەکانی بڕیوە؟ ئەوەندەم پرسیاری تر پێیە کە بێ ئۆقرە دەبم، بەڵام خۆم ڕادەگرم. ئەوەم لەبیرە کە وەڵامی هیچ پرسیارێک لە دونیادا ئەوەندە ئاسان نیە، چ بگا مرۆڤ لەسەر یەک لەسەریەک پرسیارەکان ڕێک بخا. بۆیە ڕادەوەستم. زۆر بە مەیل و زۆر بە تامەزرۆییەوە. هیچ شتێک لەم دونیایەدا بە قەدەر وەڵامدانەوە پێویستی بە کات نیە.

بەڵام ئەو هەر وەک خۆیەتی. بێدەنگ لەناو دەرگاکەدا، بە بێ هیچ جوڵەیەک. بە نیگا بێ چاوەکانییەوە. لە دەرەوە، دەنگی باران دونیای پڕکردووە. بۆنی خوێ کەمتر دەبێتەوە. گوێم لێیە دەریا تراو دەبێتەوە. ئەو دەریایەی من جاری وایە لە قەراخەکانیدا هەتا هەتاو داچووە قەدەمم لێداوە و سەیری شەپۆل و دوورەدەستەکانیم کردووە. ئەستێرە دەریاییەکانم دێتەوە یاد، سەدەف و وردە زیخەکان. هەنگاوەکانم کە وەک هەمیشە بە ئاسانی تێاندا وندەبن. وەک بڵێی شەپۆل یاخود با هەڵیاندەگرن. هیچ شتێک لە ڕابردوو نەماوە. ئەوەی هەیە ئیستایە و بەس. ئیستایەک پڕ لە من و پڕ لە سێبەرەکە. پێی دەڵێم داخۆ حەزدەکا ڕۆژێک پێکەوە بۆ پیاسە بچین بۆ کەنار دەریا. دەڵێم لەوێ منیش وەک تۆم، بێ جێ هەنگاو. بێ ڕابردوو. دەڵێم دەزانی کە تۆیش وەک هەموو شتێکی تر ڕۆژێ کۆتاییت دێ و ئیتر ناتوانی لەوێ ڕابوەستی و خەڵکی بترسێنی؟ دەڵێم دەزانی گەر وەک من لە ژیانتدا لە دوو سێ ڕۆژدا بە دەیان تەرمت ناشتبێ، ئیتر قەت بە نیوەشەویش بێت لە جەستە سێبەراوییەکان ناترسی؟ بەڵام بێدەنگە. وەڵامی نیە.

یەکەم جار لە ژیانمدا، کاتێک لە تەنیایی و لە سێبەرەکانی ناو تاریکی ترساندیانم، سەردەمی منداڵی بوو. ئەو کاتانەی دەبا بە شەو نەچمە دەر. جوان یەکەم جارم لەبیرە. لەبەر پەنجەرەکەدا دانیشتبووم و لە چاوە تاریکەکانم دەڕوانی. دایکم کە خەریکی پینە و پەڕۆ بوو گوتی شەو ئاوایە کە دەیبینی. هەموو شوێنێ تاریکە. قەت نەکەی بچیتە دەر. لەوێ لە قوژبنەکان زۆر شت خۆیان حەشارداوە. قەت نەکەی بە شەو بچیتەدەر، قەت قەت! لەبیرم دێ وەها چاوە ڕەشەکان سیحریان کردبووم کە لە دایکم نەپرسی داخۆ چی لە قوژبنە تاریکەکان دا خۆیان شاردووەتەوە. جاری وایە هەست دەکەم بە ئیستایشەوە من هەر خەریکی کەشف و دۆزینەوەی ئەو شتەم وا دایکم ئەو شەوە ناوی لێنا شتە تاریکەکانی ناو قوژبنەکان. ڕاستییەکەی ئەوەیە کە ژیانی من، بەردەوام، بووە بە گەڕان بە شوێن حەقایەتە شاراوەکەی دایکمدا. سەرهەڵدێنمەوە و هەوڵدەدەم ئەم چیرۆکە بۆ سێبەرەکە بگێڕمەوە کە کتوپڕ خۆشییەکی سەیر هەموو جەستە و دڵ و دەروونم دەگرێتە خۆ. ئیستا دەزانم! شتە شاراوەکەی ناو حەقایەتەکەی دایکم لە دووای ساڵانی ساڵ خۆی بە پێی خۆی هاتبوو. ڕێک بۆ ناو ماڵەکەم! من چ گەمژەم کە ساڵانی ساڵە بە شوێنیدا وێڵ بووم. منێک کە سنوورەکانم یەک لە دووای بڕی و لەهەر بستە ڕێگایەک هەزار خەیاڵ بردمیەوە. بەڵام نا، قەدەر دەیەویست کە من بگەمە ئەو سەری دونیا و ئەوسا لەوێ بوونەوەرە سیحراوییەکەی دایکم خۆیم لێدەربخا. ئەویش لە شەوێکی باراناوی و وەیشوومەدا کە باخچە و دەریاکە لەژێر ڕەهێڵە باراندا دەیاننرکاند.

رادەبم و دەچمە سەر قاچە لەرزۆکەکانم. ئەگەرچی نەک لەبەر ترس، بەڵام دەبینم دەلەرزێن. ئارام هەنگاو هەڵدێنم و بەرەو پەیکەرە تاریکەکەی ناو دەرگای ژووری خەوەکەم دەچم. چەندە مەفتوونیم. چەندە ژیان سەیرە کە دەبێ بۆ وەڵامی پرسیارێ کە ڕێک لەبەردەم چاوە تاریکەکانی پەنجەرەی ژوورەکەتدا لە سەردەمی مندالیدا سەرهەڵدەدا، دونیا بپشکنی. داخۆ دایکم ئەمەی دەزانێ؟ نا، بڕوا ناکەم ئەمەی زانیبێ. ئەوان باسیان لە شتە شاراوەکان دەکرد بەتەمای پاراستن و لەدەوری یەک هێشتنەوەی ئەبەدیانەی نزیکترین کەسەکانیان. هە هە هە... پێکەنیم دێ. قاقای پێکەنینەکەم ژوورەکە وەک دەنگی ڕەهێڵەکەی دەرەوە پڕدەکاتەوە. پڕ پڕ. ئەوەندە پڕ، هەستدەکەم ئیتر من لێرە زیادیم. چەند بەزەییم بە دایکما دێتەوە. بە ساویلکەییەکەی، بە خەیاڵە ترسناکەکانی کە منی بەرەو سەفەرێکی ترسناک برد. ئارام ئارام هەنگاوەکانم بەردەوامن. سێبەرەکە وەک هەمیشە ناجوڵێ و لەوێ قیرسیچمانە ڕاوەستاوە. ئەوەندە ڕاوەستاو کە بەرەبەرە گومان دەکەم لەوەی لەوێ ڕاوەستابێ!

کتوپڕ هەورە برووسکەیەک ئاسمانی دەرەوە ڕووناک دەکاتەوە، دادەبەزێ لە باخچەکەوە گوزەردەکا، دەگاتە پەنجەرەکە و لەوێوە بۆ لای من و، ئەوسا بەرەو سێبەرەکە. وەک بڵێی ئاسمانیش لەم ساتەوەختەدا بۆ یارمەتیم هاتووە بۆ ئەوەی من پێش ئەوەی بگەمە ئەو، بیبینم.
دایکم لەبیرم دێ دەیگوت ئەوان لەوێن، هەمیشە لەوێن، بەشەودا دەڵێم، بە ڕۆژیش دەڕۆنەوە ماڵەکانیان و ون دەبن. هەر لەو ساڵانەوە من هەمیشە پێم وابووە لە تەنیشت یانخود لەناو خانووەکانی ئێمەدا هەندێ خانوو و ماڵ هەن ئەگەرچی نابیندرێن، بەڵام هەن. لەو ساڵەوە دیسان ئەم بۆچوونە یاخود ئەم حەزە لەناکاوە لە دەروونی مندا سەری هەڵدا کە کاری من لەمەبەدووا گەڕانە بە شوێن ئەوانداو، دیتنەوەیان و پاشان دانیشتن لە گەڵیان. ئەگەرچی قەت نەمزانی بۆ ئەبێ بیاندۆزمەوە و لەناویاندا دابنیشم.
لە دەرەوە ئاسمان دەنیشێتە سەر باخچەکە و بە زمان دەیلێسێتەوە.
ئیستا دەزانم کە من هاتبوومە ئەم سەری دونیا بۆ ئەوەی ڕێک لەناو ئەو خانووەیدا دابنیشم کە هەبوون بێ ئەوەی ببینرێن، ئیستا دەمزانی کە هاتبووم بۆ ئەوەی لەناویدا دابنیشم و لە شەوێکی باراناوی و ڕەهێڵەدا لەگەڵ ئەو سێبەرانەیش گفتوگۆ بکەم وا چاوە شووشە تاریکەکە لە یەکێک لە یەکەم شەوەکانی ژیان لێی ون کردبووم.
من ڕازی ژیانی خۆم دۆزیبووەوە.
هەنگاوەکانم منیان بەرەو ئەو دەبرد کە بینیم هەورە تریشقەکە لەوەوە گوزەری کرد و ونیکرد. لەوێ نەما. وەک بڵێی لەگەڵ خۆی هەڵیگرتبێ و بردبێتی. سێبەرەکە ون بوو. ڕێک لەو کاتەیدا من تەنیا چەند هەنگاوێکم مابوو بیگەمێ و بتوانم لەنزیکەوە دەستی پیا بێنم و نیگا لە نیگا بێ چاوەکانی ببڕم، بزر ببوو. هەورە برووسکەکە کردبووی بە بەشیک لە خۆی.


دەگەڕێمەوە ناو جێگاکەم. بیر لە دایکم دەکەمەوە. لە نیگاکانی کە جاری وابوو دەبوونە سێبەر و دەبوونە چاوە ڕەشەکەی ئەو شەوەی پەنجەرەکە و من قەت ئەو دیو و پشتەوەیم بۆ نەبینرایەوە. دایکە چاوەکانت بکەوە!... دایکە! ئیستا دەزانم، بەشێکی گرینگی ژیان دیتن و سەیرکردنی ئەو سێبەرانەیە کە نین، بەڵام حەز دەکەین هەبن، بەس بۆ ئەوەی نزیکترین کەس و کارەکانمان بپارێزین، بەس بۆ ئەوەی ساڵانی ساڵ دوواتر ئەگەرچی لێمان دوورن، بەڵام لە ڕێگای ئەوانەوە بزانین ماون و هەر وەک جاران لە بیرماندان.
لە دەرەوە هەور هەروا دەگرمێنێ و باران و برووسکە بەردەوامن.[1]
Bu məqalə (کوردیی ناوەڕاست) dilində yazılmışdır, məqalələri orijinal dilində redaktə etmək üçün simvoluna vurun!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu mövzuya 185 dəfə baxılıb
HashTag
Resurslar
[1] İnternet səhifəsi | کوردیی ناوەڕاست | قەڵەم
əlaqəli məqalələr: 1
Məzmun kateqoriyası: Hekayə
Sənəd növü: Orijinal dili
Texniki meta məlumatlar
Bu maddənin müəllif hüququ məqalənin sahibi tərəfindən Kurdipediyaya verilib!
Məhsulun Keyfiyyəti: 98%
98%
Bu başlıq زریان عەلی tərəfindən 29-06-2022 qeyd edilib
Bu məqalə ئاراس ئیلنجاغی tərəfindən göz-dən redaktə və yayımlanmışdır
Bu mövzu sonuncu dəfə ئاراس ئیلنجاغی tərəfindən 29-06-2022 tarixində nəzərdən keçirilmişdir
Başlıq ünvanı
Kurdipedia Standartlar-a görə bu başlıq natamamdır, redaktəyə ehtiyacı var
Bu mövzuya 185 dəfə baxılıb
əlaqəli fayl - Sürüm
Tip Sürüm Editör Adı
Şəkil faylı 1.0.197 KB 29-06-2022 زریان عەلیز.ع.
Kurdipedia Dev Kürtçe məlumat mənbəyidir
Kitabxana
ZƏNGƏZUR KÖÇ, DEPORTASİYA, SOYQIRIMI, İŞĞAL TARİXİ
Kitabxana
Tarikh-i Alam Ara-yi Abbasi, I CİLD
Qısa təsvir
Azərbaycan kürdləri
Kitabxana
XIX əsr və XX əsrin əvvəllərində Kiçik Qafqazın cənub-şərq bölgəsinin tarixi-etnorrafik tədqiqi
Kitabxana
Azərbaycan dilçiliyi problemlari cild 1

Gerçek
Kitabxana
ZƏNGƏZUR KÖÇ, DEPORTASİYA, SOYQIRIMI, İŞĞAL TARİXİ
24-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ZƏNGƏZUR KÖÇ, DEPORTASİYA, SOYQIRIMI, İŞĞAL TARİXİ
Kitabxana
Azərbaycan dilçiliyi problemlari cild 1
25-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Azərbaycan dilçiliyi problemlari cild 1
Biyografi
Kanat Kürdoyev
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kanat Kürdoyev
Biyografi
Haciye Cindi
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Haciye Cindi
Biyografi
Yılmaz Güney
09-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Yılmaz Güney
Yeni başlıq
Biyografi
Həjar Şamil oğlu
27-08-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Nadir Nadirov
25-06-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
Tarikh-i Alam Ara-yi Abbasi, I CİLD
03-06-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
İosif Orbeli
09-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Yılmaz Güney
09-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Haciye Cindi
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Kanat Kürdoyev
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
XIX əsr və XX əsrin əvvəllərində Kiçik Qafqazın cənub-şərq bölgəsinin tarixi-etnorrafik tədqiqi
08-11-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
Azərbaycan dilçiliyi problemlari cild 1
25-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
ZƏNGƏZUR KÖÇ, DEPORTASİYA, SOYQIRIMI, İŞĞAL TARİXİ
24-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Məqalə 522,124
Şəkil 105,655
Kitab PDF 19,674
Əlaqəli fayllar 98,543
Video 1,420
Kurdipedia Dev Kürtçe məlumat mənbəyidir
Kitabxana
ZƏNGƏZUR KÖÇ, DEPORTASİYA, SOYQIRIMI, İŞĞAL TARİXİ
Kitabxana
Tarikh-i Alam Ara-yi Abbasi, I CİLD
Qısa təsvir
Azərbaycan kürdləri
Kitabxana
XIX əsr və XX əsrin əvvəllərində Kiçik Qafqazın cənub-şərq bölgəsinin tarixi-etnorrafik tədqiqi
Kitabxana
Azərbaycan dilçiliyi problemlari cild 1
Folders
Biyografi - Təhsil sahəsi - Profesör Biyografi - Təhsil - Tarix Biyografi - Şəxsiyyət tipi - Alim və filosof Biyografi - Şəxsiyyət tipi - Dilçi Biyografi - Şəxsiyyət tipi - Arxeoloji Biyografi - Şəxsiyyət tipi - Kürdoloq Biyografi - Ləhcə - Kürtçe - Kurmanci Biyografi - Ləhcə - Erməni Biyografi - Ləhcə - Rusça Biyografi - Canlı? - Yox

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| Ünsiyyət | CSS3 | HTML5

| Səhifə yaratma müddəti: 0.25 saniyə!