Kitabxana Kitabxana
Axtar

Kurdipedia Dev Kürtçe məlumat mənbəyidir


Axtarış Seçimləri





Ətraflı Axtarış      Klaviatura


Axtar
Ətraflı Axtarış
Kitabxana
Kürd adları
Hadisələrin xronologiyası
Resurslar
Tarix
İstifadəçi kolleksiyası
Hadisələr
Kömək istəyin
Kurdipedi nəşrləri
Video
Təsnifatlar
Hadisə ilə əlaqəli olan məsələ
Element qeydiyyatı
Yeni başlıq qeyd
Şəkil göndərin
Anket
Şərhlər
Ünsiyyət
Bizə nə cür məlumat lazımdır!
Standartlar
İstifadə qaydaları
Məhsulun Keyfiyyəti
Alətlər
Haqqında
Kurdipedi arxivçiləri
Bizim haqqımızda məqalələr!
Veb saytınıza Kurdipedia əlavə edin
E-poçt əlavə / sil
Ziyarətçi statistikası
Məqalə statistikası
Şrift çeviricisi
Təqvim - Dönüstürücü
Yazım yoxlaması
Səhifələrin dili və dili
Klaviatura
İstifadə olunan bağlantılar
Google Chrome için Kurdipedia uzantısı
Kurabiye
Dillər
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Mənim Hesabım
Daxil ol
Dəstəklənmə
Şifrəni unutdum
Axtar Element qeydiyyatı Alətlər Dillər Mənim Hesabım
Ətraflı Axtarış
Kitabxana
Kürd adları
Hadisələrin xronologiyası
Resurslar
Tarix
İstifadəçi kolleksiyası
Hadisələr
Kömək istəyin
Kurdipedi nəşrləri
Video
Təsnifatlar
Hadisə ilə əlaqəli olan məsələ
Yeni başlıq qeyd
Şəkil göndərin
Anket
Şərhlər
Ünsiyyət
Bizə nə cür məlumat lazımdır!
Standartlar
İstifadə qaydaları
Məhsulun Keyfiyyəti
Haqqında
Kurdipedi arxivçiləri
Bizim haqqımızda məqalələr!
Veb saytınıza Kurdipedia əlavə edin
E-poçt əlavə / sil
Ziyarətçi statistikası
Məqalə statistikası
Şrift çeviricisi
Təqvim - Dönüstürücü
Yazım yoxlaması
Səhifələrin dili və dili
Klaviatura
İstifadə olunan bağlantılar
Google Chrome için Kurdipedia uzantısı
Kurabiye
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Daxil ol
Dəstəklənmə
Şifrəni unutdum
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Haqqında
 Hadisə ilə əlaqəli olan məsələ
 İstifadə qaydaları
 Kurdipedi arxivçiləri
 Şərhlər
 İstifadəçi kolleksiyası
  Hadisələrin xronologiyası
 Hadisələr - Kurdipedia
 Kömək
Yeni başlıq
Kitabxana
Kürdlər və Kürdüstan haqqında ümumi məlumat
18-07-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Həjar Şamil oğlu
27-08-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Nadir Nadirov
25-06-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
Tarikh-i Alam Ara-yi Abbasi, I CİLD
03-06-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
İosif Orbeli
09-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Yılmaz Güney
09-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Haciye Cindi
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Kanat Kürdoyev
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
XIX əsr və XX əsrin əvvəllərində Kiçik Qafqazın cənub-şərq bölgəsinin tarixi-etnorrafik tədqiqi
08-11-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
Azərbaycan dilçiliyi problemlari cild 1
25-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Məqalə 527,280
Şəkil 106,655
Kitab PDF 19,808
Əlaqəli fayllar 99,815
Video 1,454
Dil
کوردیی ناوەڕاست 
301,586
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,806
هەورامی 
65,781
عربي 
29,009
کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,393
فارسی 
8,639
English 
7,180
Türkçe 
3,571
Deutsch 
1,458
Pусский 
1,123
Française 
321
Nederlands 
130
Zazakî 
85
Svenska 
56
Հայերեն 
44
Español 
39
Italiano 
39
لەکی 
37
Azərbaycanca 
20
日本人 
18
עברית 
14
Norsk 
14
Ελληνική 
13
中国的 
11
Grup
Azərbaycanca
Biyografi 
7
Qısa təsvir 
7
Kitabxana  
6
MP3 
311
PDF 
30,001
MP4 
2,356
IMG 
194,830
Kitabxana
ZƏNGƏZUR KÖÇ, DEPORTASİYA, ...
Kitabxana
Azərbaycan dilçiliyi proble...
Biyografi
Kanat Kürdoyev
Biyografi
Haciye Cindi
Biyografi
Yılmaz Güney
ڕێگایێک بەرەو بەهەشت
Unser Ziel ist es, eine eigene nationale Datenbank wie jede andere Nation zu haben. - Məqsədimiz hər bir millətin öz milli məlumat bazasına sahib olmasıdır.
Grup: Qısa təsvir | Başlıq dili: کوردیی ناوەڕاست
Paylaş
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Qiymətləndirmə
Mükəmməl
Çox yaxşı
Orta
Kötü deyil
Kötü
Favoritlərimə əlavə et
Bu məqaləyə şərh yazın!
Əşyanın tarixi
Metadata
RSS
Mövzunun şəklini Google-da axtarın!
Seçilmiş mövzunu Google-da axtarın.
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕێگایێک بەرەو بەهەشت

ڕێگایێک بەرەو بەهەشت
رێگایێک بەرەو بەهەشت
#ڕەسوڵ سەفەریانی#

بەراستی زەحمەتە ڕۆژانی دەسپێک یان تەنانەت ساڵی دەسپێکی پێکەوە بوونمان دیاری بکەم. ئاخر ئەوەتی من هەم یان لانیکەم دەتوانم بڵێم ئەوەتی لەبیرم دێت لەگەڵم بووە. لەگەڵ یەکەم بیرەوەرییەکانی ژیانم جێ پێی دیارە. لە بیرم دێت کە زۆر مناڵ بووم لەوانەیە هەر چوار ساڵ تەمەنم بوو بێ کە ڕۆژێکی گەرمی هاوین لەگەڵ برا بچوکەکەم کە ساڵێک لە خۆم بچوکترە لەبەر درگا بووین. ئەوکاتە ئێمە ماڵمان لە لادێ بوو. ئەمە دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتاکانی دەیەی چل. وەک وتم هەردووکمان لە بەر درگای حەوشەکەمان لەسەر تاقە پلیکانەکەی دانیشتبووین. بابم لە ئیش بوو. دایکیشم بۆ کارێک لەماڵ چووبووە دەرەوە. کە ڕۆیشت بە منی وت ئاگات لە براکەت بێت. براکەم دایمە نەخۆش بوو. بۆیە زۆر گێژ و وێژ بوو. ئەوەندە بێدەسەڵات و داماو بوو کە تەنانەت نەیدەتوانی مێش و مەگەسەکانی دەم و چاوی لە خۆی دوور بکاتەوە. ئەو ڕۆژەیش خۆری دەمەو نیوەڕۆ چاوی بڕیبووە نێوچاوانی و ئەونەی تر وڕی کردبوو. من بینیم کە مێش و مەگەسێکی ئیجگار زۆر، تەنانەت زەردەواڵەیش، دەورەی دابوو. چەند جار هەوڵم دا دووریان بخەمەوە، بەڵام لەبەر ئەوەی براکەم خۆی توانای جوڵەی زۆری نەبوو مێشەکان وەک کەلاک سەیریان دەکرد و ترسیان لێی نەبوو. منیش دەرەقەتیان نەدەهاتم. هەر ئەوەندەم پێدەکرا لە خۆمیان دوورکەمەوە. تا لامدەکردەوە بە سەدان مێش لە سەروچاوی دەنیشتن و خۆیان دەکرد بە کونە لوتەکانیدا کە پڕ بوون لە چڵمێکی زەرد کە تەنانەت تا ناو زاریشی شۆڕۆ ببوو. مێش، چاوەکانیشیان دەورە دابوو، وەک پوورەی هەنگ لە هەمووی کۆ ببوونەوە. سەروچاوی ڕەش و داپۆشراو بوو. منیش زۆر دڵم پێ دەسوتا. هەر بیرم دەکردەوە کە چی بکەم و چۆن یارمەتی بدەم. عە قڵم نەیدەبڕی کە چی بکەم تا لە پڕ ئەو هات و وتی بڕۆ 'ئیمشی پاشە'کە بێنە و بیکە بە مێشەکانا با بمرن. منیش کە پێشتر دیبووم باوکم نیوەڕۆانە و زۆر جاریش شەوانە پێش خەو دەیهێنا و دەیپرژان بە ژوورەکاندا بۆ ئەوەی مێشەکان بکوژێت و خۆمان بە ئاسودەیی بخەوین، بۆیە خێرا بە قسەیم کرد و بە هەڵاتن و خرتە خرت مەودای نێوان درگای حەوشە و ڕیزە پلیکانەکانی بەر درگای ماڵەکەمان بڕی و بە پلیکانەکاندا سەرکەوتم و چوم ئیمشی پاشە سوورەکەی سەر تاقەکەم هەڵگرت و بە پەلە هاتمەوە. کە هاتمەو سەیرم کرد براکەم کەوتبو بەلادا. نازانم لە گەرمای خۆرەکە بورابووەوە، یان لەبەر زۆریی مێشەکان پەکی کەوتبوو. هەر خێرا دەستم کرد بە پرژانی ئیمشی بەرەو سەروچاوی. هەستم کرد وردە وردە مێشەکان لێی دووردەکەونەوە، بۆیە منیش سوورتر بووم لە بەردەوام بوونی پرژانی ئیمشی. لە پڕ دایکم پەیدا بوو، هەر لەدوورەوە قیژانی و دای بەسەر خۆیا و وتی ئەوە چی دەکەی. منیش ڕوومکردە دایکم و بە حاڵەتێکی حەقبەلایەنانە و وەک بڵێی ئازایانەش وتم: ئەوە مێشەکانی سەروچاوی دەکوژم. خەریک بوون دەیان خوارد.

دایکم کەوتە هاوار هاوار و خێرا بەرزی کردەوەو بردیە ماڵەوە و سەروچاوی بۆ شۆرد تا وردە وردە پشوی تێهاتەوە.
تا دەڕۆیشت پێوەندییەکەمان چرتر دەبوو. کە کەمێک گەورەتر بووم هەستم بە بوونی دەکرد. هەمیشە لەگەڵم بوو. بۆ هەموو شتەکان ئەو ڕا و نەزەری خۆی دەدا و پرسی پێدەکردم. لە بیرم دێت جارێکیان پێی وتم پاڵ بنێم لە هاوڕێکی خۆمەوە کە جیرانیشمان بوون. ئەو کاتە ڕەنگە شەش ساڵان بووم. لە شوێنێک لە لای ماڵی خۆمانەوە یاریمان دەکرد. چووبووینە سەر کۆگا بەردێک. ێیی وتم پاڵێک بنێ لە جەماڵەوە. منیش وتم ئاخر ئەکەوێت. وتی: مەترسە هیچ نابێت. جگە لەوە ئەها ئەو پاسکیلەکەی نادا بە دەس تۆوە!

منیش پاڵێکم پێوە نا. کەوتە نێو بەردەکان و زۆر گریا و بە گریان چوۆەوە بۆ ماڵەوە. لای ئێوارە بوو منیش لە ماڵەوە بووم کە دایان لە درگا. دایکم کردیەوە. دەنگی هاوار و قیژەی مەستورە خانمی دایکی جەماڵ بوو. زۆر توڕە بوو. دەیگوت دەستی کوڕەکەیم شکاندوە و دەچم شکایەتیان لێدەکەم. دایکیشم بڕێکی دا بە سەروچاوی خۆیا و دەستیکرد بە دۆعا کردن لە من. وتی خوا لێم بسێنی! خەجاڵەت خۆم، من چیبکەم، بە قوربانی جەماڵی دەکەم، دەیکەم بە نۆکەری! ئیتر دایکم چوو لەگەڵ دایکی جەماڵ و بردیان بۆ لای شکستەبەند.

منیش زۆر ترسام، چون دەمزانی بابم هەر ئێستا توڕە دەبێت و دەمداتە بە شەق و قامچی. هەر وایشی لێهات. لە ژوورەکەی پشتەوە خۆم شاردبووەوە کە بابم بە گرمەگرم درگای کردەوە و بە قامچیەکەی دەستی دایپڵۆسیم. دەیگوت دەبێ بتکوژم تۆ ئابڕوی منت بردووە، ڕۆژ نییە درگامان پێنەگرن! ئەوەندەی لێدام خەریک بوو دەبورامەوە. خوشکە گەورەکەم بە گریان و پاڕانەوە خۆی دا بەسەرما و بەر قامچییەکانی گرت. نازانم چەند قامچی بەرکەوت تا باوکم وازی هێنا.
لێدان ببووە بەشێک لە خواردنی ڕۆژانەی من، بەڵام هەر کە باوکم دەستی هەڵدەگرت، ئازار لە لەشمدا نەدەما. ئەمەش لەبەر ئەوە بوو کە لەگەڵ ئەو، یاوڕەکەم، ڕێکەوتبوین کە من بە قسەی ئەو بکەم و ئەویش ئازاری لێدانەکان بەرێت بۆ خۆی، بۆیە زۆر کەم هەستم بە ئازاری قامچی و شەپڵاخەکانی باوکم دەکرد. ئەمەش باوکمی توڕە و ماندوو دەکرد و منیش هەتا دەهات بێ باکتر دەبووم لە لێدان و ئازار. لە مەکتەبیش هەموو هاوپۆلەکانم خستبووە زەلالەت. گیریان کردبوو بە دەستمەوە. دەرەقەتم نەدەهاتن، چون قەت لە شەڕ لە گەڵ مندا نەیاندەتوانی بە لێدان و کوتەک بمبەزێنن. قەت هەستم بە ئازاری شەق و مشتی ئەوان نەدەکرد، بۆیە ئەوان کۆڵیان دەدا و هەڵدەهاتن. بۆ من گرینگ نەبوو لێدان بخۆم یان بوەشێنم، حەزم لە ئازاری خەڵک بوو. ئەوەندە لەشم بریندار ببوو ئیتر وردە وردە حەزم لە خوێن بوو، جا چ خۆم بریندار بووایەتم یان کەسێکم بریندار بکردایەت. بەرە بەرە وای لێهاتبوو کە کەس خۆشی لێم نەدەهات. تەنیا چەند هاوڕیی شەڕانی لەگەڵمدا مابوونەوە.

یاوڕەکەم لەگەڵ من گەورە دەبوو. ئیتر خەریک بوو کێشە دروست دەبوو لە نێوماندا. کێشەی بڕیاردانمان بوو. من وردە وردە گەورە ببووم و حەزم نەدەکرد کەس فەرمانم پێ بدات. ئەویش هەمیشە حەزی دەکرد دوا بڕیار بەدەس خۆی بێت و من یەک و دوو لەگەڵ نەکم. ئەو لەهەموو شتێکی مندا دەخالتی دەکرد و ئەیویست بە قسەی ئەو بکەم. تەنانەت لە نانخوارد و دەسبەئاوەکەیشما قسەی دەکرد. بۆ نمونە دەیگوت:
ئەو خواردنە مەخۆ، ئەوە خۆش نییە بیدەوە بە دایکت بڵێ حەزم لێی نیی، پێویست ناکات لە توالت خۆت بە ئاو بشۆی، ئەو جلە جوان نییە مەیکە بەرت، پێڵاوەکانت لەدەرۆ داکەنە، پێویست ناکات بچی بۆ حەمام.
هەرکاتێک بمویستایێت کە بە قسەی نەکەم، هەڕەشەی لێدەکردم کە تووشی موشکلەم بکات. موشکلەکەیشی دروست دەکرد و دەیخستمە مەترسییەوە. بۆ نمونە دەیگوت ئەگەر ئەم کارە نەکەیت دایکت نەخۆش دەکەوێت. ئاخر یاوڕەکەم دەیزانی کە من تەنیا دایکم زۆر خۆش دەویست.

هەر چۆنێک بوو لە خوێندن دا گەیشتمە ئاستی ئەعدادی یان دەبیرستان. هەرچەند لەبەر مانەوەی زۆرم لە سەرەتاییدا ئێستا تەمەنم لە هاوپۆلەکانم گەورەتر بوو، بەڵام بڕێکیش ئارامتر ببووم. ئێستا ئیتر شەڕم بە کەس نەدەفرۆشت. بەڵام یاوڕەکەم هەر لەگەڵم مابوو. ئێستا ئیتر حەزەکانم گۆڕا بوون. لە ڕێگەی جیرانێکمانەوە لە گەڵ دەروێش و تەکییە ئاشنا بووم. چەند جارێک سەردانی تەکییەکەی نزیک ماڵی خۆمانم کرد. بە هۆی ئەوەی دەروێشەکان کاری سەیر و سەمەریان دەکرد و بە چەقۆ و تیغ خۆیان هەڵدڕهەڵدڕ دەکرد و کەچی دەربەستیشی نەبوون، سەرنجی منیان ڕادەکێشا. چوومە ڕیزی ئەوانەوە و هەموو ڕۆژانی هەینی دەچووم و تێکەڵاوی کۆڕی زکریان دەبووم. پرچم دانا و تەقیلەیێکی تۆڕیم کرد بە سەریا و دەستم کرد بە زەرگ وەشاندن و شوشە خواردن. ئەم کارانە بە جۆرێک خولیای خوێنی لە مندا ئارام دەکرد. بەم شێوە تێکەڵی ئایین و نوێژ و بڕوا بە خودا بووم. دەستم کردبوو بە نوێژ کردن. جاروبار دەچووم بۆ مزگەوت بۆ نوێژی جومعە.

یاوڕەکەم هەر لەگەڵم بوو. ئێستا ئیتر ئەو بۆ کاروباری ئایینی لەمن پەرۆشتر بوو. دەیگوت دەبێت بەردەوام ناوی خودا بێنیت. زۆری لێم دەکرد کە دەبێت دەنگ هەڵێنم، ئەگینا خودا سزام دەدات. داوای دەکرد کە بە دەنگی بەرز لە ناو خەڵکا، بە تایبەت لە قوتابخانە لە کاتی دەرس و لە نێو هاوپۆلەکانمدا بە دەنگی بەرز ناوی خودا بێنم و داوای لێبوردنی لێبکەم. دەیگوت ئەگەر وانەکەم خودا گوناهەکانی من نابەخشێت و ئازیزانیشمی نەخۆش دەخات و، دەیانکوژێت! منیش لە ترسا تاونەتاو بە دەنگی بەرز دەمگوت:
اللە اکبر استغفراللە

وەهام لێهاتبوو لە ئەگەری نەوتنی ناوی خودا دا ترسم لێدەنیشت. هەر کاتێک بە قسەی یاورەکەم نەکردبا، حەتمەن شتێک ڕوی دەدا. یان دایکم نەخۆش دەکەوت یان خۆم، ... یان درەنگ لەخەو بەخەبەر دەهاتم، یان لە تاقیکردنەوەکانی مەکتەب دەرنەدەچووم، بۆیە لە ترسان بەردەوام نێوی خودام دەهێنا و لەبەر خۆمەوە قسەم دەکرد. تا وای لێهات هاوپۆلەکانم پێیان دەگوتم شێتە و گاڵتەیان پێ دەکردم. من هەموویانم بەکافر دەزانی، ڕقم لێیان بوو. شەڕم لەگەڵ دەکردن. هەر بەو هۆیە چەند جار لە قوتابخانە دەریان کردم. حەزم دەکرد وەک پێغەمبەر بە شمشێرێک یەکە یەکە سەریان ببڕم. ئیتر نەمدەتوانی لە خوێندن بەردەوام بم. من و هاوپۆلەکانم جیاوازیمان زۆر بوو، جیا لەوەش من زۆر لەوان گەورەتر بووم. ئەمە وایکرد لە مەکتەب کشامەوە و، دەستم لە خوێندن هەڵگرت.

لەگەڵ یاوڕەکەم لەسەر ئەمە بەردەوام تێدەگیراین. دەمگوت خەتای تۆیە، تۆ زۆرم بۆ دێنیت ئەو کارانە بکەم کە خەڵک بە شێتم بزانن، بەڵام ئەو هەر بێدەنگ دەبوو.
وردە وردە هەستم بە بەتاڵبوونەوە دەکرد. قەلەق و توڕەیی ڕوویان تێکردم. حەزم دەکرد شتێک بکەم کە ئارامم بکات. هەستم دەکرد پێویستم بە شتێکە توڕەییەکەمی بەسەردا خاڵی بکەمەوە. لەمێژبوو خوێنم نەبینیبوو و ئەمەش وەک گیرۆدەیێک قەلەقی دەکردم. یاوڕەکەم دەیگوت خۆت بریندار بکە. زۆر جار بە مست دەمکوتا بە چاوەشووشەی پەنجەرەکاندا و دەستی خۆمم بریندار دەکرد، یان بە دەمە چەقۆ قۆڵ و مەچەکی خۆمم دەبڕی با خوێنی لێبێت. ئەمە تۆزکاڵێ هێوری دەکردمەوە. زۆر شەوان خەونم بە خوێنەوە دەبینی. لە خەونەکەمدا ڕووبارێک، یان گۆمێکی خوێنم دەبینی کە من دەچوومە نێوی و بۆ ئەوەی بپەرمەوە ئەوبەری، مەلەم تیادەکرد. لەوبەرەوە دونیایێکی ئیێجگار جوان و خۆشم دەبینی. لە خوێنەکە نەدەترسام. بۆ تەعبیری خەوەکەم چووم بۆ لای مەلایێک. ئەو وتی ئەم خەوە مانای ئەوەیە کە تۆ ئینسانێکی موسڵمانی، ئەوبەری ڕووبارەکە بەهەشتە کە تۆ دەبێت بە خوێنا تێپەڕیت تا بیگەیتێ، ڕووباری خوێنەکەیش خوێنی کافرە، ... موسڵمان لە کافر ناترسێت، بۆیە تۆش لەو خوێنە ناترسیت. موسڵمان لە مەرگ باکی نییە بۆیە قەت کافر ناتوانێت موسڵمان بترسێنێت و بەسەریا سەرکەوێت. ئێمە یان دەیانکوژین و سەردەکەوین، یان دەکوژرێین و دەچینە بەهەشتەوە. ئێمە هەمیشە براوەین، بۆیە ئێمە قەت ناترسین. مەلا وتی تۆ گەنجێکی موسڵمانی و خاوەن غیرەتیت، دەتوانیت بە باشی خزمەتی دینەکەت بکەی. خوداوەندی تەبارەک و تەعالا بۆ پاداشی خزمەتەکەت بە بەهەشتی بەرین شادت دەکات و، لەجیاتی ژنێکی ئەم دونیا، دەورت پڕ دەکات لە حۆری چاوڕەشی بەهەشتی!

پاش وتەکانی مامۆستا زۆرم بیرکردەوە. شەو و ڕۆژ لە دووی ڕێگایێک دەگەڕام بمباتە ئەوبەری ڕووبارەکەوە. بیری حۆرییەکان بۆ منی گەنجێک کە تا ئێستا دەستم لە دەستی کچێک نەکەوتووە و وەک هیوایەتی ژیانم تامەزرۆیم، منی وا لێکردبوو کە پەلە بکەم و زووتر لەم ئازار و دەردی ژیانی دونیاییە ڕزگار بم. ئەوە بوو کە پاش پرس و جۆ، تۆم بینی کە تا ئێستا و ئەم چرکەساتە ئاگاداری هەموو شتێک هەیت.
برای دینیم، هەمووی ئەوانەی گێڕاتەوە من ئاگاداری بووم. بەشێکی ئەو بەسەرهاتانە من شان بە شان لەگەڵت بووم و هەڵگری باری ئازارەکانت بووم و یاوڕت بووم، بۆ ئەوەی بگەیتە ئەمڕۆ، ئەمڕۆ کە ڕۆژی وەدیهێنانی خەونەکانتە، هەروەها دوا ڕۆژی پێکەوە بوونمانە. ڕەنگە نەمناسیتەوە، بەڵام ئێستا سەیرم کە، بڕوانە ئەم دەنگ و ڕەنگە دەناسیتەوە؟
یانی تۆ تۆ یاوڕەکەی خۆمی؟
تۆ کە ئەم ماوە ببوویتە هاوڕێ و برای دینیم، هەر هەمان یاوڕەکەی خۆم بوویت؟
مەبەستت لە دوارۆژی پێکەوە بوون ئەوەیە کە تۆ لەگەڵم ناییت؟
تۆ لێرە بە تەنیا جێم دێڵیت؟ من بە تەنیا دەترسم، فێری تەنیایی نیم.
تۆ ئیتر تەنیا نیت. ڵێرە بە دووا، پاش مەلەی ڕۆحت لە ڕووباری خوێندا دەگەیتە بەهەشتە وادەدراوەکە و خودا خۆی ئاگای لێتە.
من دەترسم کە بە تەنیا نەتوانم ڕێگاکە ببڕم. دەترسم لە ڕووبارەکەدا بخنکێم، دەترسم ئازاری زۆر بێت، من بە بێ تۆ تەحەمولی ئازارم نییە. دەترسم قەت نەگەمە بەهەشت، یان دەترسم کە بەهەشتێک نەبێ و....
شک مەکە، شک ترس دێنێت. بڕوات دەلەرزێنێت و ڕێگات سەخت دەکات. بڕۆ، لا مەکەرۆ من ئاگام لێتە.
یانی تۆ نایەیت لەگەڵم؟
ئەی تۆ چی دەکەیت؟

من دەبێ بمێنم و بڕۆم کەسی تر ئامادە بکەم بۆ ئەم ڕێگایە، بۆ گۆمێکی تری خوێن. بڕۆ خودات لەگەڵ. لا مەکەروە! من چاوم لێتە تا دوا چرکە. مەترسە تەنیا نیت. بڕۆ... بڕۆ... بڕۆ، کە گەیشتیتە ئاپۆڕەی خەڵکەکە تەنیا دوگمەیێکە بە جورئەتەوە پەنجەی پیا بنێ و هیچی تر. بڕۆ بڕۆ ئا، ئا، ئا ئێستا، دەی ! [1]
Bu məqalə (کوردیی ناوەڕاست) dilində yazılmışdır, məqalələri orijinal dilində redaktə etmək üçün simvoluna vurun!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu mövzuya 153 dəfə baxılıb
HashTag
Resurslar
[1] İnternet səhifəsi | کوردیی ناوەڕاست | قەڵەم
əlaqəli məqalələr: 2
Məzmun kateqoriyası: Hekayə
Sənəd növü: Orijinal dili
Texniki meta məlumatlar
Bu maddənin müəllif hüququ məqalənin sahibi tərəfindən Kurdipediyaya verilib!
Məhsulun Keyfiyyəti: 98%
98%
Bu başlıq زریان عەلی tərəfindən 29-06-2022 qeyd edilib
Bu məqalə زریان سەرچناری tərəfindən göz-dən redaktə və yayımlanmışdır
Bu mövzu sonuncu dəfə زریان سەرچناری tərəfindən 30-06-2022 tarixində nəzərdən keçirilmişdir
Başlıq ünvanı
Kurdipedia Standartlar-a görə bu başlıq natamamdır, redaktəyə ehtiyacı var
Bu mövzuya 153 dəfə baxılıb
Kurdipedia Dev Kürtçe məlumat mənbəyidir
Kitabxana
Kürdlər və Kürdüstan haqqında ümumi məlumat
Qısa təsvir
Azərbaycan kürdləri
Kitabxana
XIX əsr və XX əsrin əvvəllərində Kiçik Qafqazın cənub-şərq bölgəsinin tarixi-etnorrafik tədqiqi
Kitabxana
ZƏNGƏZUR KÖÇ, DEPORTASİYA, SOYQIRIMI, İŞĞAL TARİXİ
Kitabxana
Tarikh-i Alam Ara-yi Abbasi, I CİLD
Kitabxana
Azərbaycan dilçiliyi problemlari cild 1

Gerçek
Kitabxana
ZƏNGƏZUR KÖÇ, DEPORTASİYA, SOYQIRIMI, İŞĞAL TARİXİ
24-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ZƏNGƏZUR KÖÇ, DEPORTASİYA, SOYQIRIMI, İŞĞAL TARİXİ
Kitabxana
Azərbaycan dilçiliyi problemlari cild 1
25-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Azərbaycan dilçiliyi problemlari cild 1
Biyografi
Kanat Kürdoyev
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kanat Kürdoyev
Biyografi
Haciye Cindi
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Haciye Cindi
Biyografi
Yılmaz Güney
09-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Yılmaz Güney
Yeni başlıq
Kitabxana
Kürdlər və Kürdüstan haqqında ümumi məlumat
18-07-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Həjar Şamil oğlu
27-08-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Nadir Nadirov
25-06-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
Tarikh-i Alam Ara-yi Abbasi, I CİLD
03-06-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
İosif Orbeli
09-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Yılmaz Güney
09-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Haciye Cindi
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Kanat Kürdoyev
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
XIX əsr və XX əsrin əvvəllərində Kiçik Qafqazın cənub-şərq bölgəsinin tarixi-etnorrafik tədqiqi
08-11-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
Azərbaycan dilçiliyi problemlari cild 1
25-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Məqalə 527,280
Şəkil 106,655
Kitab PDF 19,808
Əlaqəli fayllar 99,815
Video 1,454
Dil
کوردیی ناوەڕاست 
301,586
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,806
هەورامی 
65,781
عربي 
29,009
کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,393
فارسی 
8,639
English 
7,180
Türkçe 
3,571
Deutsch 
1,458
Pусский 
1,123
Française 
321
Nederlands 
130
Zazakî 
85
Svenska 
56
Հայերեն 
44
Español 
39
Italiano 
39
لەکی 
37
Azərbaycanca 
20
日本人 
18
עברית 
14
Norsk 
14
Ελληνική 
13
中国的 
11
Grup
Azərbaycanca
Biyografi 
7
Qısa təsvir 
7
Kitabxana  
6
MP3 
311
PDF 
30,001
MP4 
2,356
IMG 
194,830
Kurdipedia Dev Kürtçe məlumat mənbəyidir
Kitabxana
Kürdlər və Kürdüstan haqqında ümumi məlumat
Qısa təsvir
Azərbaycan kürdləri
Kitabxana
XIX əsr və XX əsrin əvvəllərində Kiçik Qafqazın cənub-şərq bölgəsinin tarixi-etnorrafik tədqiqi
Kitabxana
ZƏNGƏZUR KÖÇ, DEPORTASİYA, SOYQIRIMI, İŞĞAL TARİXİ
Kitabxana
Tarikh-i Alam Ara-yi Abbasi, I CİLD
Kitabxana
Azərbaycan dilçiliyi problemlari cild 1
Folders
Qısa təsvir - Məzmun kateqoriyası - Sənədli Qısa təsvir - Məzmun kateqoriyası - Tarix Qısa təsvir - Məzmun kateqoriyası - Siyasi Qısa təsvir - Sənəd növü - Orijinal dili Qısa təsvir - Nəşrin növü - Born-digital Qısa təsvir - Ləhcə - Azerî Qısa təsvir - Muxtar - Kurdistan Qısa təsvir - Muxtar - Türkiye Qısa təsvir - Muxtar - İsviçre Kitabxana - PDF - Evet

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| Ünsiyyət | CSS3 | HTML5

| Səhifə yaratma müddəti: 0.922 saniyə!