Kitabxana Kitabxana
Axtar

Kurdipedia Dev Kürtçe məlumat mənbəyidir


Axtarış Seçimləri





Ətraflı Axtarış      Klaviatura


Axtar
Ətraflı Axtarış
Kitabxana
Kürd adları
Hadisələrin xronologiyası
Resurslar
Tarix
İstifadəçi kolleksiyası
Hadisələr
Kömək istəyin
Kurdipedi nəşrləri
Video
Təsnifatlar
Hadisə ilə əlaqəli olan məsələ
Element qeydiyyatı
Yeni başlıq qeyd
Şəkil göndərin
Anket
Şərhlər
Ünsiyyət
Bizə nə cür məlumat lazımdır!
Standartlar
İstifadə qaydaları
Məhsulun Keyfiyyəti
Alətlər
Haqqında
Kurdipedi arxivçiləri
Bizim haqqımızda məqalələr!
Veb saytınıza Kurdipedia əlavə edin
E-poçt əlavə / sil
Ziyarətçi statistikası
Məqalə statistikası
Şrift çeviricisi
Təqvim - Dönüstürücü
Yazım yoxlaması
Səhifələrin dili və dili
Klaviatura
İstifadə olunan bağlantılar
Google Chrome için Kurdipedia uzantısı
Kurabiye
Dillər
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Mənim Hesabım
Daxil ol
Dəstəklənmə
Şifrəni unutdum
Axtar Element qeydiyyatı Alətlər Dillər Mənim Hesabım
Ətraflı Axtarış
Kitabxana
Kürd adları
Hadisələrin xronologiyası
Resurslar
Tarix
İstifadəçi kolleksiyası
Hadisələr
Kömək istəyin
Kurdipedi nəşrləri
Video
Təsnifatlar
Hadisə ilə əlaqəli olan məsələ
Yeni başlıq qeyd
Şəkil göndərin
Anket
Şərhlər
Ünsiyyət
Bizə nə cür məlumat lazımdır!
Standartlar
İstifadə qaydaları
Məhsulun Keyfiyyəti
Haqqında
Kurdipedi arxivçiləri
Bizim haqqımızda məqalələr!
Veb saytınıza Kurdipedia əlavə edin
E-poçt əlavə / sil
Ziyarətçi statistikası
Məqalə statistikası
Şrift çeviricisi
Təqvim - Dönüstürücü
Yazım yoxlaması
Səhifələrin dili və dili
Klaviatura
İstifadə olunan bağlantılar
Google Chrome için Kurdipedia uzantısı
Kurabiye
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Daxil ol
Dəstəklənmə
Şifrəni unutdum
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Haqqında
 Hadisə ilə əlaqəli olan məsələ
 İstifadə qaydaları
 Kurdipedi arxivçiləri
 Şərhlər
 İstifadəçi kolleksiyası
  Hadisələrin xronologiyası
 Hadisələr - Kurdipedia
 Kömək
Yeni başlıq
Biyografi
Həjar Şamil oğlu
27-08-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Nadir Nadirov
25-06-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
Tarikh-i Alam Ara-yi Abbasi, I CİLD
03-06-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
İosif Orbeli
09-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Yılmaz Güney
09-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Haciye Cindi
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Kanat Kürdoyev
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
XIX əsr və XX əsrin əvvəllərində Kiçik Qafqazın cənub-şərq bölgəsinin tarixi-etnorrafik tədqiqi
08-11-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
Azərbaycan dilçiliyi problemlari cild 1
25-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
ZƏNGƏZUR KÖÇ, DEPORTASİYA, SOYQIRIMI, İŞĞAL TARİXİ
24-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Məqalə 521,757
Şəkil 105,558
Kitab PDF 19,658
Əlaqəli fayllar 98,455
Video 1,419
Kitabxana
ZƏNGƏZUR KÖÇ, DEPORTASİYA, ...
Kitabxana
Azərbaycan dilçiliyi proble...
Biyografi
Kanat Kürdoyev
Biyografi
Haciye Cindi
Biyografi
Yılmaz Güney
مرۆڤی یاخی 1
Kurdipedia sayəsində təqvimimizin hər günündə nələrin baş verdiyini bilirsiniz!
Grup: Qısa təsvir | Başlıq dili: کوردیی ناوەڕاست
Paylaş
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Qiymətləndirmə
Mükəmməl
Çox yaxşı
Orta
Kötü deyil
Kötü
Favoritlərimə əlavə et
Bu məqaləyə şərh yazın!
Əşyanın tarixi
Metadata
RSS
Mövzunun şəklini Google-da axtarın!
Seçilmiş mövzunu Google-da axtarın.
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

مرۆڤی یاخی 1

مرۆڤی یاخی 1
مرۆڤی یاخی
#شەماڵ بارەوانی#

شاکارێکی فەلسەفی مەزن و بەرهەمێکی تری (ئالبێرت کامۆ)ی فەیلەسوفە و یەکەم چاپی بە زمانی فەڕەنسی و لەساڵی 1951 لێ بڵاو بووەوە.
هەڵبەت، هەرکاتێک ناوی کامۆی گەوره نهلیست و فەیلەسوفی بوونگەرای سەدەی بیستەم دەکەوێتە بەرگوێمان، ئەوا ڕاستەوخۆ بیرو خەیاڵمان دەڕوات بۆ لای کۆمەڵێک چەمکی وەک: وجودیەت و نهلیزم، عەبەسیەت و نامۆیی و یاخی بوون و شۆڕەش و… تاد.
کامۆ ئایکۆنی یاخی بوونەو لە کوێ ناوی یاخی بوون بەرگوێمان بکەوێت، یەکسەر بیرمان بۆ لای فەلسەفەو مرۆڤە یاخیەکەی کامۆ دەچێت.
لە مرۆڤی یاخییەکەیدا، کامۆ بنەماو بنچینەی فەلسەفەکەی دادەڕێژێت و باس لە میتافیزیکاو لەو پەرەسەند و گۆڕانکارییانە دەکات کە لە مێژووی یاخی بوون و شۆڕشەکاندا ڕوویانداوە، لە کۆمەڵی مرۆڤایەتی. بەتایبەتی کۆمەڵگەی ئەوروپی و خۆرئاوا.
کامۆ باس لەو تەمەڕودوو یاخیبوونانەی بەرەبەیانی مێژووی ئینسانیەت دەکات، کە لەپێش یاخی بوونەکەی سپارتاکۆس ڕوویانداوە و پێیمان دەڵێت: ئەوکاتەی کۆیلە هاوشێوەی بوو، کەڵەیەک بوو بە دەست خاوەنەکەیەوەو بێ ڕێزی بە کەسایەتی و بوونی دەکراو هیچ ئازادی و سەربەستیەکی نەبوو، دواتر هێدی هێدی ژیانی کۆیلە و دۆخی کۆیلایەتی بەرەو باشتر ڕۆشت و پێشڤەچوونێکی ڕێژەیی بە خۆیەوە بینی، بە تایبەتی لەو کاتەی دۆخەکە لە عبودیەتەوە گۆڕدرا بۆ سەردەمی ئەقتاعییەت و دەرەبەگایەتی، لەودەمەدا، کۆیلە، یاخود باشتروایە بڵێین جوتیار هەندەک ئازادی بە دەست دێنێت و وەک ئەو کاتەی پێشوو تەنها بوکەڵە بوو کەڵەیەکی بێ ئیرادەو بێ ئازادی و بێ ماف نامێنێت.
دواتر ژیانی مروڤایەتی و میلی مێژوو و زەمەن پێدەنێتە قۆناخێکیتر، کە ئەمیش قوناخی کەپیتاڵیزم و سەرمایەداریی پیشەسازییە، لەو سەردەمەدا، کۆیلە، (کرێکاری کارگەکان). سەردەمێک بەراورد بە سەردەمی فیۆداڵ و دەرەبەگایەتی، کۆیلە ئازادی زیاتر بەدەست دێنێت. بەو چەشنە ژیانی کۆیلەو سیستەمی نامرۆڤانەی کۆیلایەتی لە مێژووی مرۆڤایەتی و لەگەڵ یاخی بوونەکاندا، قۆناخ بە قۆناخ و هەنگاو بە هەنگاو، پێشڤەچوون بە خۆیەوە دەبینێت و باشتر دەبێت.
کامۆ لەو کتێبەی دا باس لە مرۆڤی یاخی دەکات و لێمان دەپرسێت مرۆڤی یاخی کێیە؟ هەرخۆیشی وڵاممان دەداتەوەو پێمان دەڵێت: ئەو مرۆڤەیە کە دەڵێت: نەخێر! واتا
ئەو مرۆڤەی ئامادە نییە، مێگەڵ ئاسا بژیت و سەری ڕەزا مەندی بۆ هەموو فرمانێک بڵەقێنێت و بەڵێ و ئەزبەنی بۆ هەموو سەپاندنێک بکات.
مرۆڤە یاخییەکەی کامۆ، مرۆڤێکە قبوڵ ناکات، کەسیتر لە جیاتی ئەو بیربکاتەوەو بڕیاربدات. مرۆڤێکە، ڕەتی دەکاتەوە بە چاوی بەرامبەر دنیاببینێت و بە پێیەکانی هیچ کەسێک هەنگاو بهاوێژێت. ئەو مرۆڤێکە خۆی بڕیار لەسەر ژیانی خۆی دەدات و ڕێگە نادات کەس هێڵ بۆ ئازادییەکانی بکێشێت و بوت لەبەردەم خواستەکانی قوت کاتەوەو ژیانی هەمووی بە بۆمبی تابوو و بڤە مین ڕێژبکات و سنوور بۆ خەون و ئاواتەکانی دیاری بکات.
مرۆڤە یاخی بووەکەی کامۆ، خۆی تەفسیر بۆ وجودی خۆی دەکات و واتا بۆ پۆچیەکان دادەتاشێت و مانا بە ژیانە بێ ماناکەی خۆی دەبەخشێت. مرۆڤێکە پێمان دەڵێت، گەر ڕێنێ دیکارت وتبێتی:”من بیردەکەمەوە، کەواتەمن هەم”و مرۆڤی بە کائینێکی بیرکەرەوە دانابێت و بیرکردنەوەی کربێت بە پێشمەرجی بوون لە ژیانی مرۆڤ و بوونگەرانکانیش لە بەرامبەردا بڵێن:”من هەم، کەواتە بیردەکەمەوە”و ماهییەت و چییەتی مرۆڤ پێش (بیرکردنەوە، ئایدۆلۆژیا، ئایین، نەتەوە، ئیتن و ڕەگەز) خستبێت، ئەوە کامۆ یاخی بوون دەکات بە بنەمای ژیان و جەوهەری وجود و ماکی مرۆڤ بوون و پێمان دەڵێت:من یاخیم، کەواتە من هەم، و یاخی بوون بە پێش مەرجی مرۆڤ بوون دادەنێت و مرۆڤ بە کائینێکی یاخی بوو حیساب دەکات.

مرۆڤە یاخیەکەی کامۆ،
مرۆڤێکە، دەق بە دۆگمایەکەوە ناگرێت و لە چەقی هیچ ئایدۆلۆژیایەک ناوەستێت و خۆی لە ناوهیچ تونێڵی تێگەیشتنێکی دیاری کراو بۆ هەڵبژێردراو زندانی ناکات.
ئەو، مرۆڤێکە بەردەوام بیردەکاتەوەو گۆڕانکاری لە ئاڕاستەی بیرکردنەوەو جیهان بینی دەکات و هەوڵدەدات و تێدەکۆشێت لە پێناو گۆڕانکاری لەو دۆخ و واقعەی هەیە، بەرەو باشترو باڵاتر.
ئەو واقیع وەک خۆی قبوڵ ناکات و هیچ شتێک ناتوانێت ڕێگری لە یاخی بوون و تێکۆشانەکەی ئەو بکات. ئەو ڕەتی دەکاتەوە کڕنۆشی سەرشۆڕی بۆ هیچ یەکێک لەو بتانە ببات کە لە کۆمەڵ لە بەردەم ئازادی تاکەکان قوتدەکرێنەوەو مرۆڤ ناچاردەکەن، سەریان بۆ دانەوێنێت و خۆیان بۆ بچەمێنێتەوەو بەپیرۆز و سەرو ڕەخنەو وەک خواوەندانێک سەیر بکرێن.
نەخێر ئەو ببڕای ببڕ قبوڵی ناکات وەک بەندەیەک تەعامولی بکرێت، هیچ کەسێک خۆی بکات بە سەردار و سەیدی ئەو،
ئەو مرۆڤێکی جیاوازە، کەس ناتوانێت ڕامی بکات و کۆدو بیرو باوەڕو ئیدەلۆجیاو بکەو نەکەکانی خۆی بەسەردا بسەپێنێت.
ڕەتکرنەوەو ڕادەست نەبوون و کڕنوش نەبردن، لای ئەو بەهاو ئەخلاق و ئەقیدەو ئیمان و بیرو باوەڕ و پڕەنسپیەو هەرگیز دەست بەردایان نابێت. ئەو نایەوێت وەک مەڕی ناو مێگەڵ لێبخوردرێت و دەست بەسەر هۆشیاری و کەسایەتی و کەڕامەتی دابگیرێت. ئەو گومان دەورووژێنێت، پرس دەکات، ڕەخنەدەگرێت و بەبڕوای ئەو، مرۆڤ لە جەوهەردا مرۆڤیکی ڕەخنەگر و پرس کەر و گومانگەرایە.
ئەو بێ لە بێژینگدانی زانست و بە فلتەردابردنی ئەقڵ و هەڵسەنگاندنی بەڕێگەی لۆژیک، هیچ شتێک وەکوو حەقیقەتێکی موتڵەق و یەقینێکی سەروگومان و پیرۆزییەکی باڵاو کۆتا تەفسیرو دوایین ئایین و باشترین مەزهەب و، گرووپی ناجیە و هاوڕێی فریشتەکان و ئەهلی بەهەشت و دۆستانی خواوەند وەرناگرێت.
لە تێڕوانین و دیدەنیگای مرۆڤە یاخییەکەی کامۆ ئەو سەردەمە گوزەشت، چیتر هیچ شتێک وەک ڕاستیەکی ڕەها بە مرۆڤایەتی بفرۆشرێتەوەو مرۆڤەکانی بێ دیماگۆج و گەوج و لغاو بکرێت، بەڵکوو سەردەم سەردەمی ڕێژەگەراییەو دەبێت پێوەری نسبی بوون بە سەر هەموو شتێکدا جێ بەجێ بکرێت.
کێ دەتوانێت وا بە ئاسانی قەناعەت بە مرۆڤەیاخییەکەی کامۆبکات، کە، مرۆڤ لە چارەنووس و ئەزەلەوە هەموو شتێکی بۆ بڕدراوەتەوەو بڕیار لەسەر وردو درشتی ژیانی دراوە!؟
بۆیە ئەو جگە لە ئەکتەرێکی ڕۆڵ بۆ دیاری کراوی بێ دەسەڵات، هیچ شتێکیتر نییە، جگە لە ڕۆڵبینین لەو شانۆیەی بۆی نووسراوە ڕوڵ وازی بکات وەک ئەوەی شانۆنووس لە پشت پەردە داوای لێکردووە، بێ کەم و زیاد و هیچ دەستکاریکردنێک!
مرۆڤ گەر ئەرستۆ گوتبێتی بوونەوەرێکی کۆمەڵایەتییه، لای کامۆ، بێگوومان مرۆڤ بوونەوەرێکی یاخییه. مرۆڤە یاخییەکەی کامۆ، مرۆڤێکە، هەرگیز ڕادەستی شکست نابێت و ئاڵای دۆڕان بەرزناکاتەوەو لە دژی قەدەر دەجەنگێت و سیزیف ئاسا، شەڕی مان و نەمان و خۆ سەلماندن دەکات.
شەڕدەکات لە پێناو نەهێڵانی شەڕ، یاخی دەبێت لە پێناو ئازادییەکان، بۆ سەربەستی بوون و مافەکانی، بۆ بەدیهێنانی خەون و خۆلیاکانی، بۆ لەناو بردنی یاسای لە سێدارەدان، بۆ سڕینەوەی بیرۆکەی کوشتن لە فەرهەنگی مرۆڤایەتی، بۆ پەرپاکردنی ئاشتی، بۆ لابردنی سیستەمی کۆیلایەتی، یاخی بوون لە دژی دریکتاتۆر و چەوسانەوە، لە دژی بتەکان، لە دژی ئایدۆلۆژیاکان، لەدژی هێڵە دەستکردەکان.
مرۆڤە یاخیەکەی کامۆی وجودی، مرۆڤێکە لەدژی هەموو بتە مادی و ڕووحی و ئایدۆلوجیاکان یاخی دەبێت. مروڤێک بانگەوازی لە گروهی مرۆڤایەتی دەکات و پێیان دەڵێت:ژیان لە سایەی سیستەمی کۆیلایەتی خەجاڵەتی و ترسەنۆکی و بێ ڕێزییە، تەنها لەگەڵ یاخی بوون، مرۆڤ بوون و ڕێز و کەڕامەت و مافتان بۆ دەگەڕێتەوەو لە کۆت و بەندەکان ئازاد دەبن.

مرۆڤە یاخیەکەی کامۆ،
ڕووبەڕووی ناداپەروەری دەبێتەوەو تەحەدای ستەم دەکات و سەری بەرزی لە بەردەم هیچ هەڕەشەو کابووسێکدا شۆڕناکات. ئەو تامی ژیان لە یاخی بووندا دەبینێت.
ئەو گەشتووە بەو قەناعەتەی، کە ئەو بۆ ئەوە نەهاتووەتە بوون، تاوەکو کۆیلەبێت. بەڵکوو ئەو واتای ژیان تەنها لە سەربەستیدا دەبینێتەوە. سەربەستیش نایەتە بوون ئەوکاتە نەبێت، کە، مرۆڤ نەخێردەکات و لە سیستەمی کۆیلایەتی یاخی دەبێت. مرۆڤە یاخی بووەکەی کامۆ بە هەموو شێوەیەک دژی توندو تیژییە، تەنانەت گەر ئەو توندو تیژییە ئامڕازێک بێت لە پێناو ئامانجێکیش.
مرۆڤە یاخیەکەی کامۆ پێمان دەڵێت:گەر دەتانەوێت، سیستەمێکی دیموکراتیک و وڵاتێکی ئازاد و گەلێکی سەربەست و ژیانێکی خۆشگوزەران و یەکسانتان هەبێت، ئەوە دەبێت پێڕەوی لە یاخی بوون بکەن و پێڕۆی کۆیلێتی بخەنە ژێر پێتان و پەرتۆکی شەرشۆڕی بدڕێنن و پەڕەکانی بێدەنگی بسووتێن و جاڕی یاخی بوونێکی مەدەنی بدەن.
یاخی بوونێک، بە وشە عەرشی دیکاتۆرییەت بڕمێنن و بەهەنگاوەکانتان دڕکی کۆیلایەتی لە کێڵگەی ژیان لەڕەگەوە هەڵقەنن، چیتر قبوڵ نەکەن، کەس یاری بە ژیانتانەوە بکات و مافتان بخوات و کەسایەتی و کەڕامەتتان پێشێل بکات.
مرۆڤەیاخیەکە پێمان دەڵێت لەسەر بوونم موساوەمە ناکەم لەگەڵ هیچ جەلادێک، یان هەمووی یاخود هیچ. ڕێزی تەواوی ماف وخواستەکانم دەگریت، یان قبوڵی ناکەم.
مرۆڤە یاخیەکە پێمان دەڵێت، دەبێت مرۆڤ هەڵگری جیناتی یاخی بوون و خاوەنی ڕۆحیەتێکی یاخیانەبێت و دەنگی کۆیلایەتی لە ناخیدا کپ بکات و بخنکێنێت، تابتوانێت به ئازادی بژیت. ئەو پێمان دەڵێت مرۆڤ لە هەر کیشوەر و سەدەو قۆناخێکی مێژوویی و کامە سنووری جوگرافیا ژیابێت و بژیت، سەر بە هەر ئایین و نەتەوەو ڕەگەز و مەزهەبێکەوە بێت، پێش هەمووشتێک و دوواجار ئەو مرۆڤە و بە هیچ پێوەرو پاساوێک ناکرێت بکرێت بە کۆیلە.
ئاخر بە چ لۆژیکێکی ئینسانی و پێوەرێکی ویژدانی و حوجەیەکی ئەخلاقی مرۆڤ مرۆڤ دەکات بە کۆیلە!؟
بۆیه هەر ئایین و ئایین زاو تەوژم و ڕەوتێکی هزری و قوتابخانەیەکی فەلسەفی، ڕەوایەتی دا بە سیستەمی کۆیلایەتی، لەژێر هەر ناو بە هەرپاساوێک، ئەوە گومانت لە نامرۆڤانەبوونیان نەبێت.
مرۆڤە یاخیەکەی کامۆ درۆشمی بەڵێ بۆ هۆشیاری و وەعی، بەڵێ بۆ مرۆڤ بوون، بەڵێ بۆ ئازادی بەرزکردووەوەتەو بە هەڵگرانی تۆی بیری ڕەگەز باڵایی و ڕەگەزپەرستی و دکتاتۆرییەت و هۆڤێتی دەڵێت نەخێر، بۆ جیاکاری ڕەگەزی و چەوسانەوەی مرۆڤ و نایەکسانی و عبودیەت و بە کۆیلەکردنی مرۆڤ و زەوتکردنی ئازادییەکانی ئینسان.
مرۆڤە یاخییەکە پێمان دەڵێت گەر دەخوازیت تەحقیقی ئینسانییەتت بکەیت، ئەوە یاخی بوون هەڵبژێره، گەردەتەوێت چیتر بە یاسای دارستان حوکمت نەکرێت و بە هێز بێ هێز نەخوات، دیسان یاخی بوون. لەیاخی بوون بەختەوەری و ڕزگاری تۆهەیه، بە یاخی بوون ئەوروپا، سەدەتاریکەکانی جێ هێشت، سێکوچکەی دەسەڵاتی دەرەبەگ و پاشاو ئایینی تواندەوە. بەیاخی بوون شۆڕشکەی فەڕەنسا سەری گرت و پڕەنسیپەکانی عەلمانیەت و پێوەرەکانی حەداسەت و ڕەگەزەکانی حەزارەت جێگیربوون و قۆناخی گیلۆتین و سوتانی فەیلەسوف و زاناو بیرمەندەکان و سانسۆرکردنی کتێب و بەهەرتەقەکردنی جودابیران و سەردەمی خوڕافەیان جێ هێشت.
بەیاخی بوون شۆڕشەنەرم و ناتوندو تیژییەکەی گاندی سەرکەوتنی بە دەست هێنا. بەیاخی بوون گەلان ئازاد دەبن، و ئازادی بەرقەرار دەبێت. یاخی بوون یاسا ڕەقەکان دەگوڕێت، ستەم دەتوێنتەوە، یاخی نەریتەکۆنەکان ناچاری ملدان و گۆڕانکاری دەکات میتۆدی ڕخنەیی و مێژوویی و ڕیفۆرم بە سەر ئایین و ئایینزاکاندا جێبەجێ دەکات و بنەماکانی تۆلەرەنس و یەکسانی جێدەری و مافی مرۆڤ و ژن و، ڕۆشنبیری ژینگە دۆستی و هەستی ئاژەڵدۆستی و.. تاد. لەبیرو باوەڕ ودڵ و دەروونی تاکەکان جێگیردەکات و عەدالەتی کۆمەڵایەتی دەسەپێنێت و دەرگای دۆرەخ دادەخات و بەهەشت ڕۆدەنێت.
یاخی بوون بیری ڕەگەزپەرستی لەناو برد، قفڵی ئەقڵەکانی کردەوە، شۆڕشی زانستی و تەکنەلۆجی و پیشەسازی بەرهەم هێنا.
مرۆڤەیاخییەکەی کامۆ پێمان دەڵێت، مرۆڤی کۆیلە ناتوانێت خەون ببینێت، مرۆڤ بوونی خۆی جێ بەجێ بکات، ئازادانەبیربکاتەوە، داهێنان بکات، وەرچەرخان لە ڕەوڕەوەی شارستانییەت ئەنجام بدات و جێ دەستی لە مێژووی مرۆڤایەتیدادیاربێت، تەنها ئەو کاتە نەبێت کە بڕیاردەدات یاخی بێت.
هەڕەمەکانی میسر، گەرچی لەسەر چەوسانەوەو ماندووبوون و هیلاکی کۆیلەکان ڕۆنراوە، وەلێ ئەفسوس کاتێک کەدەڵێن:هەڕەمەکانی میسر، جگە لەناوی فیرعەونەکان و پاشاو خواوەندەکان، ناوی هیچ چین و کەسیتر نایێت، ئەوهایە هاوڕێ گیان، کۆیلە مادام ڕازییە بە سیستەمی کۆیلایەتی بوون و کۆیلایەتی خۆی قبوڵەو چێژ لە ئازاری قامچی خاوەنەکەی دەبات، کۆیلەیەک مازۆکی، گەر دەیان هەزار فڕۆکەو ڕۆبۆت و، ئابوورییەکی بتەو بەهێز درووست بکات و ببێت بە کۆڵەکەیەکی بەهێز بۆ سیستەمی وڵات و مانەوەی و پاراستنی لە ڕووخان، بە کورتیەکەی شۆرای چین درووست بکات و دنیایش خراپ بکات، کۆیلە هەرکۆیلەیەو ئەوە هیچ پاداشت و چاکەیەک بۆخۆی ناگەڕێتەوەو هەموو فەزلەکە بۆ سەردار و سەیدەکەی دەبێت، مادام ئەو کۆیلەبێت و کۆیلەیەتی و زەلیلی قبوڵ بێت!
کۆیلایەتی و یاخی بوون، دوو جەمسەری جوایەز و دوو پارادۆکس و چەمکی دژ بەیەکن و هەرگیزکەسی ئازادی خواز و کۆیلەویست دانوویان پێکەوە ناکوڵێت و هیچ خاڵ و ڕایەڵەیەک پێکەوەیان نابەستێتەوە. کۆیلایەتی گەر لە مێژوو لە دەرەنجامی شەڕکردن، یاخود هێرش و پەڵامار، یان لە ڕێگای دسەڵات و هێزەوە دەستیان بەسەر مرۆڤ داگرتبێت و کردبێتیان بە کۆیلەو کاڵایەک و سیستەمی کۆیلایەتیان بە سەردا سەپاندبێت و بە زۆری و کڕین و فرۆشتنیان پێوەکردبێتن، ئەوە ئێستا جۆرێکیتری نوێ لە کۆیلایەتی بوونی هەیەو لە دایک بووە!
کۆیلایەتی خۆبەخشانەو ئارەزومەندانەو خۆویستانە، وەک سیاسەت مەدار ڕۆشنفکری کورد بەڕێز مەلا بەختیار باسی دەکات، ئەوەیە جۆره مەترسیناکەکەی کۆیلایەتی، ئەو جۆرەیە کە کەمرۆڤی بە کۆیلەبوو بیری یاخی بوون و شکاندنی کۆت و بەندی کۆیلایەتی بە بیر وهۆشیدا گوزەرناکات، کۆیلەیەک سارتەر وتەنی:”بە جۆرێک کۆیلەن حەز دەکەن ئەو پێڵاوانەیش لە مۆزەخانە هەڵبگرن، کە شەقیان پێ خواردووە”.
کۆیلەیەک نایەوێت بیر لە ئازاد بوون بکاتەوەو ناخوازێت هەرگیزئازاد بێت، ئاخر ئەو چێژ لە کۆیلایەتی بوون دەبات و یاخی بوون لەو کۆیلایەتی و سەرشۆڕییەی ئەو یەکسانە، بە نەمانی پاروەناکەو پەرداخە ماستاوەکەی.
کۆیلەی وا ئارەزومەندانە، وەک گوتراوە ئازادی لە ئاسمانیش ببارێت، ئەو چەتری بۆ هەڵدەدات و نایەوێت دڵۆپی بارانی ئازادی بەر جەستەی کۆیلێتی بکەوێت و تەڕی بکات.[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Bu məqalə (کوردیی ناوەڕاست) dilində yazılmışdır, məqalələri orijinal dilində redaktə etmək üçün simvoluna vurun!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu mövzuya 744 dəfə baxılıb
HashTag
əlaqəli məqalələr: 2
Məzmun kateqoriyası: Kitabın təsviri
Şəhərlər: Duhok
Sənəd növü: Orijinal dili
Texniki meta məlumatlar
Bu maddənin müəllif hüququ məqalənin sahibi tərəfindən Kurdipediyaya verilib!
Məhsulun Keyfiyyəti: 99%
99%
Bu başlıq زریان عەلی tərəfindən 04-07-2022 qeyd edilib
Bu məqalə ڕۆژگار کەرکووکی tərəfindən göz-dən redaktə və yayımlanmışdır
Bu mövzu sonuncu dəfə ڕۆژگار کەرکووکی tərəfindən 04-07-2022 tarixində nəzərdən keçirilmişdir
Başlıq ünvanı
Bu mövzuya 744 dəfə baxılıb
Kurdipedia Dev Kürtçe məlumat mənbəyidir
Kitabxana
Azərbaycan dilçiliyi problemlari cild 1
Qısa təsvir
Azərbaycan kürdləri
Kitabxana
ZƏNGƏZUR KÖÇ, DEPORTASİYA, SOYQIRIMI, İŞĞAL TARİXİ
Kitabxana
Tarikh-i Alam Ara-yi Abbasi, I CİLD
Kitabxana
XIX əsr və XX əsrin əvvəllərində Kiçik Qafqazın cənub-şərq bölgəsinin tarixi-etnorrafik tədqiqi

Gerçek
Kitabxana
ZƏNGƏZUR KÖÇ, DEPORTASİYA, SOYQIRIMI, İŞĞAL TARİXİ
24-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ZƏNGƏZUR KÖÇ, DEPORTASİYA, SOYQIRIMI, İŞĞAL TARİXİ
Kitabxana
Azərbaycan dilçiliyi problemlari cild 1
25-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Azərbaycan dilçiliyi problemlari cild 1
Biyografi
Kanat Kürdoyev
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kanat Kürdoyev
Biyografi
Haciye Cindi
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Haciye Cindi
Biyografi
Yılmaz Güney
09-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Yılmaz Güney
Yeni başlıq
Biyografi
Həjar Şamil oğlu
27-08-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Nadir Nadirov
25-06-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
Tarikh-i Alam Ara-yi Abbasi, I CİLD
03-06-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
İosif Orbeli
09-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Yılmaz Güney
09-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Haciye Cindi
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Kanat Kürdoyev
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
XIX əsr və XX əsrin əvvəllərində Kiçik Qafqazın cənub-şərq bölgəsinin tarixi-etnorrafik tədqiqi
08-11-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
Azərbaycan dilçiliyi problemlari cild 1
25-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
ZƏNGƏZUR KÖÇ, DEPORTASİYA, SOYQIRIMI, İŞĞAL TARİXİ
24-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Məqalə 521,757
Şəkil 105,558
Kitab PDF 19,658
Əlaqəli fayllar 98,455
Video 1,419
Kurdipedia Dev Kürtçe məlumat mənbəyidir
Kitabxana
Azərbaycan dilçiliyi problemlari cild 1
Qısa təsvir
Azərbaycan kürdləri
Kitabxana
ZƏNGƏZUR KÖÇ, DEPORTASİYA, SOYQIRIMI, İŞĞAL TARİXİ
Kitabxana
Tarikh-i Alam Ara-yi Abbasi, I CİLD
Kitabxana
XIX əsr və XX əsrin əvvəllərində Kiçik Qafqazın cənub-şərq bölgəsinin tarixi-etnorrafik tədqiqi
Folders
Kitabxana - PDF - Evet Kitabxana - Məzmun kateqoriyası - Kürd Səbəbi Kitabxana - Məzmun kateqoriyası - Tarix Kitabxana - Sənəd növü - Orijinal dili Kitabxana - Nəşrin növü - Scanned Document Kitabxana - Ləhcə - Azerî Kitabxana - Muxtar - Azerbaijan Kitabxana - Məzmun kateqoriyası - Biyografi - Təhsil sahəsi - Profesör Biyografi - Təhsil - Tarix

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| Ünsiyyət | CSS3 | HTML5

| Səhifə yaratma müddəti: 0.766 saniyə!