Kitabxana Kitabxana
Axtar

Kurdipedia Dev Kürtçe məlumat mənbəyidir


Axtarış Seçimləri





Ətraflı Axtarış      Klaviatura


Axtar
Ətraflı Axtarış
Kitabxana
Kürd adları
Hadisələrin xronologiyası
Resurslar
Tarix
İstifadəçi kolleksiyası
Hadisələr
Kömək istəyin
Kurdipedi nəşrləri
Video
Təsnifatlar
Hadisə ilə əlaqəli olan məsələ
Element qeydiyyatı
Yeni başlıq qeyd
Şəkil göndərin
Anket
Şərhlər
Ünsiyyət
Bizə nə cür məlumat lazımdır!
Standartlar
İstifadə qaydaları
Məhsulun Keyfiyyəti
Alətlər
Haqqında
Kurdipedi arxivçiləri
Bizim haqqımızda məqalələr!
Veb saytınıza Kurdipedia əlavə edin
E-poçt əlavə / sil
Ziyarətçi statistikası
Məqalə statistikası
Şrift çeviricisi
Təqvim - Dönüstürücü
Yazım yoxlaması
Səhifələrin dili və dili
Klaviatura
İstifadə olunan bağlantılar
Google Chrome için Kurdipedia uzantısı
Kurabiye
Dillər
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Mənim Hesabım
Daxil ol
Dəstəklənmə
Şifrəni unutdum
Axtar Element qeydiyyatı Alətlər Dillər Mənim Hesabım
Ətraflı Axtarış
Kitabxana
Kürd adları
Hadisələrin xronologiyası
Resurslar
Tarix
İstifadəçi kolleksiyası
Hadisələr
Kömək istəyin
Kurdipedi nəşrləri
Video
Təsnifatlar
Hadisə ilə əlaqəli olan məsələ
Yeni başlıq qeyd
Şəkil göndərin
Anket
Şərhlər
Ünsiyyət
Bizə nə cür məlumat lazımdır!
Standartlar
İstifadə qaydaları
Məhsulun Keyfiyyəti
Haqqında
Kurdipedi arxivçiləri
Bizim haqqımızda məqalələr!
Veb saytınıza Kurdipedia əlavə edin
E-poçt əlavə / sil
Ziyarətçi statistikası
Məqalə statistikası
Şrift çeviricisi
Təqvim - Dönüstürücü
Yazım yoxlaması
Səhifələrin dili və dili
Klaviatura
İstifadə olunan bağlantılar
Google Chrome için Kurdipedia uzantısı
Kurabiye
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Daxil ol
Dəstəklənmə
Şifrəni unutdum
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Haqqında
 Hadisə ilə əlaqəli olan məsələ
 İstifadə qaydaları
 Kurdipedi arxivçiləri
 Şərhlər
 İstifadəçi kolleksiyası
  Hadisələrin xronologiyası
 Hadisələr - Kurdipedia
 Kömək
Yeni başlıq
Biyografi
Həjar Şamil oğlu
27-08-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Nadir Nadirov
25-06-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
Tarikh-i Alam Ara-yi Abbasi, I CİLD
03-06-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
İosif Orbeli
09-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Yılmaz Güney
09-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Haciye Cindi
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Kanat Kürdoyev
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
XIX əsr və XX əsrin əvvəllərində Kiçik Qafqazın cənub-şərq bölgəsinin tarixi-etnorrafik tədqiqi
08-11-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
Azərbaycan dilçiliyi problemlari cild 1
25-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
ZƏNGƏZUR KÖÇ, DEPORTASİYA, SOYQIRIMI, İŞĞAL TARİXİ
24-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Məqalə 521,766
Şəkil 105,563
Kitab PDF 19,658
Əlaqəli fayllar 98,458
Video 1,420
Kitabxana
ZƏNGƏZUR KÖÇ, DEPORTASİYA, ...
Kitabxana
Azərbaycan dilçiliyi proble...
Biyografi
Kanat Kürdoyev
Biyografi
Haciye Cindi
Biyografi
Yılmaz Güney
سادق زیباکەلام: ئیسرائیل ئەو قۆناخەی تێپەڕاندووە کە پێویستی بەوە بێت لە هەولێر بنکەی هەبێت
Kurdipediya gələcək nəsillər üçün keçmişin və bugünün tarixini arxivləşdirir!
Grup: Qısa təsvir | Başlıq dili: کوردیی ناوەڕاست
Paylaş
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Qiymətləndirmə
Mükəmməl
Çox yaxşı
Orta
Kötü deyil
Kötü
Favoritlərimə əlavə et
Bu məqaləyə şərh yazın!
Əşyanın tarixi
Metadata
RSS
Mövzunun şəklini Google-da axtarın!
Seçilmiş mövzunu Google-da axtarın.
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سادق زیباکەلام

سادق زیباکەلام
وەرگێڕان : هیدایەت جان
رووداو دیجیتاڵ
نووسەر و بیرمەندێکی ئێرانی دەڵێت، پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و تاران و، ئەو مووشەکانەی ئێران دەیانگرێتە هەرێمی کوردستان و ئەوە دەگێڕێتەوە بۆ نەبوونی دیالۆگ و متمانەی نێوان تاران و هەولێر. سەبارەت بە بوونی بارەگای ئیسرائیلی لە هەرێمی کوردستانیش دەڵێت، ئیسرائیل ئەو قۆنا خەی تێپەڕاندووە کە پێویستی بەوە بێت 800 کیلۆمەتر دوورتر لە تاران و لە هەولێر بنکەیەکی هەبێت.
سادق زیباکەلام، نووسەر و بیرمەندی ئێرانی کە ڕۆژی 18ی حوزەیرانی 2022 بەشداریی لەو هەڤپەیڤینەدا کرد لەگەڵ تۆڕی میددیایی ڕووداو، گوتی کێشەی کورد لە ئێران بە دیموکراسی چارەسەر دەبێت. ئەو مامۆستایە نێودارەی زانکۆی تاران لەو بڕوایەدایە ئەگەر دیموکراسی لە ئێران جێگیر بکرێت، ئەگەر بێی و بتەوێت سنە، مەهاباد و مەریوان لە ئێران جیابکەیەوە، بە نینۆکەکانیان خۆڵ هەڵدەکەنن و زەوییەکە پڕدەکەنەوە بۆئەوەی جیانەبنەوە.
دەقی هەڤپەیڤینەکەی سادق زیباکەلام لەگەڵ فوئاد ڕەحیم
رووداو: سێ ساڵ لەمەوبەر لەم ڕۆژەدا بەیەکەوە هەڤپەیڤینێکمان هەبوو، ئێوە گەشبین بوون بەوەی پەیوەندییەکانی نێوان تاران و هەولێر زۆر پێشدەکەون، بەڵام ئێستا ئەو پەیوەندییە لە دۆخێکی تایبەتدایە، ناوەناوە گرووپە چەکدارە عێراقییەکانی نزیک لە ئێران هەولێر دەکەنە ئامانج و ئێرانیش هەولێری مووشەکباران کرد، بۆچی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و تاران گەیشتنە ئەم ئاستە؟
سادق زیباکەلام: وایە، ئێوە ڕاست دەکەن، لە ماوەی ئەو سێ ساڵەی ڕابردوودا، بەداخەوە لەجیاتی ئەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و تاران باشتر و گەرموگوڕتربن و لێک نزیکتر ببنەوە، بەداخەوە زیاتر لێک دوورکەوتوونەتەوە، تێڕوانینێک لە تارانەوە دروستبووە کە پێیوایە هەولێر لە ئیسرائیل زۆر نزیکبووەتەوە، ئیسرائیلییەکان لە هەولێر چالاکن و لەوێڕا دژی ئێران هەندێک چالاکی دەکەن و دەڵێن ئێمەش بەردەوام هۆشداری دەدەینە هەولێر کە زۆر لە ئیسرائیل نزیک نەبنەوە و مەهێڵن بێن لەوێ چالاکی بکەن. ئێستا ئەو تێڕوانینانە چەندە ڕاستن و ئیسرائیلییەکان تاوەکو چ ئاستێک لە هەولێر هەن و تاوەکو چەند چالاکییەکانیان لە دژی ئێران دەکەن، ئەوە پەیوەستە بەو پردی پەیوەندییەی کە لەگەڵ هەولێر دروستیان کردووە، نازانم، بەڕاستی من ئەوانە هیچیان نازانم.
رووداو: بەڵام لەلایەن حکومەت و پەرلەمانی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستانیشەوە بوونی ئیسرائیل ڕەتکراوەتەوە، داوای بەڵگەش لە ئێران کرا و ئێران هیچ بەڵگەیەکی نەخستەڕوو، ئەم بیانووی بوونی ئیسرائیلە لە کوێوە دێت؟
سادق زیباکەلام: بەو جۆرەی من لێی دەڕوانم، وا پێناچێت ئیسرائیلییەکان پێویستییەکی ئەوتۆیان بە هەولێر هەبێت، لە باشووری ئێرانەوە هاتوونەتە ناوەوە، خۆ لە دووبەی بنکەیان هەیە و بە ئاشکرا و ڕاشکاوانە پەیوەندییان دروستکردووە.
رووداو: باس لەوەش دەکرێت کە لە ناوخۆی ئێرانیش دا هەن؟
سادق زیباکەلام: بە هەرحاڵ لە ناوخۆی ئێران دا دەڵێن بە نهێنی کار دەکەن، بەڵام ئیدی بە شاراوەیی لە دووبەی نین، لە قەتەر بە هەمان شێوە، بوونیان لە ئازەربایجان کە لە باکووری ئێران هەڵکەوتووە، نهێنی نییە. بۆیە پێموانییە بەڕاستی بەو شێوەیە بێت کە بەپێی قسەی کۆماری ئیسلامی ئەگەر هەولێر هەندێک کارئاسانی بۆ ئیسرائیل نەکات، ئیسرائیلییەکان ناتوانن هیچ کارێک بکەن. من پێموایە ئیسرائیلییەکان ئەو قۆنا خەیان تێپەڕاندووە کە پێویستییان بەوە بێت 800 کیلۆمەتر دوورتر لە تاران و لە هەولێر بنکەیەکیان هەبێت.
رووداو: کە داوای بەڵگە لە ئێران دەکرێت، ئەگەر لەبەردەستیەتی، بۆچی نایانخاتەڕوو؟
سادق زیباکەلام: من پێموایە کێشەکە زۆر قووڵتر و بنچینەییترە لەوە، کێشەکەش ئەوەیە، بە هەر هۆیەک بێت، تورکیا و ئێران زۆر دڵخۆش نین بە هەرێمی کوردستان، لەوەی کە بەشێک لە عێراق باکووری عێراق لەژێر دەسەڵاتی کورد دا بێت و ئۆتۆنۆمییان هەبێت و خاوەنی پەرلەمان و حکومەتی خۆیان بن، بۆ ئێران زۆر سەرنجڕاکێش نییە، لەبەرئەوەی دەتوانێت نموونەیەک بێت بۆ کوردانی ئێران. هەروەک ئەو هۆکارەی کە سەرکردەکانی تورکیاش زۆر بە هەولێر دڵخۆش نین و، ئێوە کێشەتان لەگەڵ ئەوانیش هەبووە، دەهاتنە ناوەوە و هێرشیان دەکرد و لێیاندەدان و دەیانگوت پەکەکەی لێیە، هەمان ئەو شتە بە جۆرێک لە جۆرەکان سەبارەت بە ئێرانیش ڕاستە. ئەم بەیانییە کە لە ڕێوڕەسمی پەردەلادان لەسەر کۆمەڵێک کتێبی بزووتنەوەی بارزان گوتارم دەخوێندەوە، بە جەنابی پایەبەرز، نێچیرڤان بارزانی و کاک مەسعودم گوت لەو 31 ساڵەدا ئێوە ئەو ناوچەیەتان لەژێر دەسەڵاتدا بووە، لەڕووی دیپلۆماسیی گشتییەوە چ نمرەیەکتان پێدەدرێت، دواتر ڕوونم کردەوە کە ئەمڕۆ لەو ڕێوڕەسمەدا کە پەردە لەسەر مێژووی کوردستان لادەدرێت، ئەو مێژووە لە ئێران و لەلایەن بەهرام وەلەدبەگی و ئینستیتوتی کورد لە تاران ئامادە کراوە، ئەگەر من بەلاوە بنێن، چەند ئێرانیی دیکەی جگە لە کورد لێرە ئامادەن؟ دەبووایە زۆر زیاتربن، ئەو هەموو مامۆستایەی زانکۆ هەیە. دەمەوێت ئەنجامگیرییەک بکەم و بڵێم، هەرێمی کوردستان لە بواری دیپلۆماسی گشتیدا، لە پەیوەندی لەگەڵ ئێران، زۆر سەرکەوتوو نەبووە، من هەر کوردێک لە هەولێر دەبینم، فارسی لە من باشتر قسە دەکات، خولیای حافزی شیرازی و سەعدی و مەولانایە، لەڕاستیدا هۆگرییەکی سەیر بۆ ئێران و فەرهەنگی ئێرانی لێرە، لە هەرێمی کوردستان دەبینم. بە هیچ شێوەیەک ئەو هۆگرییە بۆ تورکی تورکیا و عەرەبی عێراقی نابینم، بەڵام بەڕاستی ئێران و فەرهەنگی ئێران و ئێرانییان خۆشدەوێت. ئەی بۆ نابێت زیاتر سوود لەمە ببینن؟
رووداو: پێتوایە کەڵک لەوە وەرنەگیرابێت؟
سادق زیباکەلام: من پێموایە بە هیچ شێوەیەک کەڵکی لێ وەرنەگیراوە. بە هیچ شێوەیەک نامەوێت بڵێم ئێوە تاوانبارن، بە هیچ شێوەیەک. دەمەوێت بڵێم پانتایی پەیوەندیی نێوان 85 ملیۆن ئێرانی و هەرێمی کوردستان زۆر زیاترە لەوەی ئێستا هەیە. با نموونەیەک بهێنمەوە، لە ماوەی چوار پێنج ساڵی ڕابردوودا، مەزەندە دەکرێت ئێرانییەکان نزیکەی 40 ملیار دۆلار پارەیان بردبێتە دەرەوە، باسی حکومەت ناکەم، تەنیا خەڵکی ئێران، ئەو پارەیان بردووەتە جۆرجیا، تورکیا و دووبەی و لەوێ موڵکیان کڕیوە، هۆکارەکەش ئەوەیە کە بەهای ڕیاڵ لە ئێران بەردەوام دادەبەزێت و ئەگەر کەسێک توانای هەبێت، دەبێت سامانەکەی بباتە دەرەوەی ئێران و سەرمایەگوزاری بکات. پرسیارەکە ئەوەیە، ئەو هەموو موڵکەی لە توکیا، ئیمارات، جۆرجیا و ئەرمینیا کڕدراون، بۆچی نابێت ئێرانییەکان بێنە هەرێمی کوردستان و لێرەش موڵک بکڕن. ئەو هەموو گەشتیارە ئێرانییەی دەچنە تورکیا.
رووداو: بەڵام کە ئێران خۆی مووشەکبارانی دەکات، ئەمە چ ئاسایشێکە گەشتیار یان سەرمایەدار بتوانێت ڕووی تێبکات؟
سادق زیباکەلام: نا، ڕێگەم پێبدە شتێک بڵێم، 31 ساڵە هەرێمی کوردستان لە دەستی ئێوەیە، کەمتر لە سێ ساڵە مووشەکباران دەکرێت، من سێ ساڵ لەمەوبەر هاتبووم بۆ ئێرە، مووشەکباران نەدەکرا، من مەبەستێکی دیکەم هەیە و، بە هیچ شێوەیەک نامەوێت بڵێم بەرپرسانی هەرێم لەوەدا تاوانبارن.
رووداو: دەمەوێت بگەڕێینەوە سەر باسەکەمان، باست لەو خۆشەویستییە کولتوورییە کرد کە لە بواری زمانەوە لەناو خەڵکی باشووری کوردستان بۆ ئێران هەیە، پێتوایە ئەگەر لە هەرێمی کوردستانەوە هێرش بکرابووایە سەر ئێران، ئێرانیش هەمان کاردانەوەی هەرێمی کوردستانی هەبووایە؟
سادق زیباکەلام: بێگومان نەخێر.
رووداو: ئەوە دەگەڕێتەوە بۆ لاوازیی هەولێر لەلای ئێران، یان ئەوەی کە سەروەریی عێراق لاوازە کە ئێران دێت و سوودی لێ وەردەگرێت؟
سادق زیباکەلام: ئەو جۆرە هێرشە سەربازییانە کە ئێستا ئێران خەریکە دژی هەرێمی کوردستان ئەنجامیان دەدات، بە درۆن دێت ئێرە و ئەوێ بۆردوومان دەکات و مووشەکی تێدەگرێت، ئەو جۆرە هێرشانە هەمیشە لە بەهێزییەوە نین. با نموونەیەک بهێنمەوە، لەو سێ ساڵەی ڕابردوودا بەشێکی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بوو، ئێستاش ساڵێک زیاترە جۆ بایدن سەرۆکە، لەو سێ ساڵەدا ئێران جووڵە و هێرشی زۆری کردووە، جا یان خۆی ڕاستەوخۆ کردوویەتی یان ئەو گرووپە چەکدارانەی سەر بە ئێران بوون، وەکو حەشدی شەعبی یان حوسییەکان لە یەمەن، هێرشیان کردووەتە سەر دامەزراوە نەوتییەکانی سعودیە ئارامکۆ و هێرشیان کردووەتە سەر هەندێک ناوچەی ئیمارات و چەندین جاریش هێرشیان کردووەتە سەر هەولێر. ئەگەر سەرنجتان دابێت، ئەمریکییەکان هیچ کاردانەوەیەکیان نەبووە، بە هیچ شێوەیەک. تەنانەت سەردەمی ترەمپ کاتێک درۆنەکەی ئەمریکامان لە ئێران بەردایەوە، ترەمپ گوتی کێشە نییە و ئێمە پێمان ناخۆش نییە، ئەوە چیمان پێدەڵێت؟ ئایا بەڕاستی ئەمریکییەکان لە ئێران دەترسن؟ یان کاتێک هێرش دەکرێتە سەر ئارامکۆ؟ هەموومان دەزانین کە بەو شێوەیە نییە، ئەمریکا ناترسێت. زۆربەی کاتەکان ئەو هێرشانەی لەلایەن ئێرانەوە ئەنجامدەدرێن، لەوانەیە پیشاندانی هێزیش نەبێت، لەوانەیە نەیانەوێت هێزی خۆیان پیشانی بەرپرسان و خەڵکی هەولێر بدەن، دەکرێت ئەوە بە جۆرێک لاوازی و نیگەرانیش لێکبدرێتەوە؛ بەڵام بە ڕەچاوکردنی ئەو هەموو پەیوەندییە شارستانی، فەرهەنگی و مێژووییەی نێوان هەرێم و ئێران، من ناڵێم کوردانی ئێران، دەڵێم هەموو ئێران، ئەوە لەڕاستیدا جێگەی داخە.
رووداو: ئەو نیگەرانیەی ئێران دەتوانێت یەکێک لە هۆکارەکانی ئەوە بێت کە هەرێمی کوردستان هەوڵی وەبەرهێنان لە کەرتی غاز و هەناردەکردنی بۆ دەرەوەی وڵات دەدات. ئەمە ئێرانی تووڕە کردووە؟
سادق زیباکەلام: نا پێموانییە لەبەر غاز بێت، کێشەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، سەرکردایەتیی هەرێمی کوردستان پشتیان لە تاران کردووە و سەرکردایەتیی تارانیش پشتیان لە هەرێم کردووە. ئەو دووانە دەبێت ئاوڕبدەنەوە و بەهۆی ئەو زەوینە مێژووییەی باسم کرد، لەنێوانیاندا هاوکاریی زۆر دروست ببێت و دەبێت گفتوگۆ ئەنجام بدرێت، ئەو مووشەک و درۆنانەی دێن بەهۆی نەبوونی پەیوەندی و گفتوگۆی نێوان تاران و هەولێرە. ئەگەر ئەو دیواری بێ متمانەییە یان هەر شتێکی ناوبنێن، بڕووخێت..
رووداو: ئەو دیوارە چۆن دەڕووخێت؟
سادق زیباکەلام: قورسە، لەبەرئەوەی 31 ساڵە هیچ هەوڵێک بۆ ڕووخانی نەدراوە و بەردەوام خراپتر بووە. بۆ نموونە کاتێک ئێوە گشتپرسیتان کرد، سەرکردەکانی ئێران کاردانەوەیەکی زۆر خراپیان هەبوو، من نامەیەکی کراوەم نووسی و داوام لە ئایەتوڵڵا سیستانی کرد فەتوایەک بدات و بڵێت، ئەو گشتپرسییە کارێکی باشە، ئەگەر بزانیت بەهۆی ئەمەوە لەلایەن ناسیۆنالیستە ئێرانییەکانەوە چەند هێرش کرایە سەر من و بە ناپاک و نیشتمانفرۆش و بەکرێگیراو ناوبرام. ئەگەر پەیوەندیی نێوان هەولێر و تاران کەمێک گەرم ببێت، تاران ئەوەندە سەنگەر بەرامبەر هەولێر ناگرێت، ئەگەر هەولێر بیەوێت گشتپرسیش بکات و تەنانەت ئەگەر بیەوێت سەربەخۆش بێت، تاران بەو ڕاددەیە سەنگەری لە بەرامبەر ناگرێت.
رووداو: ئێستاش پرسی گشتپرسی لە مێشکی بەرپرسانی ئێران دا هەر ماوە؟
سادق زیباکەلام: نا نەماوە. سەیرکە، ئەگەر تۆ کێشەت لەگەڵ کەسێک هەبێت و ئەو چەقۆیەک هەڵگرێ، تۆ وا بیردەکەیتەوە کە دەیەوێت هێرشت بکاتەسەر، بەڵام ئەگەر بەیەکەوە گفتوگۆتان هەبێت، تۆ ئەوکات دەزانیت چەقۆکەی هەڵگرتووە و دەیەوێت تیژی بکاتەوە و گۆشتی پێ لەت بکات یان کارێکی دیکەی پێ بکات. نێوانی تاران و هەولێر بەو شێوەیەی لێهاتووە، گفتوگۆیان لەنێوان دا نەماوە، نەبوونی ئەو گفتوگۆیەش وایکردووە ئێوە هەر جووڵەیەک بکەن، تاران بە گومانەوە سەیری بکات و بە جۆرێک دووژمنایەتی بەرامبەر بە خۆی لێکیبداتەوە و ئەنجامەکەشی دەبێتە ئەوەی کە مووشەکت تێبگرێت و درۆنت بۆ بنێرێت. ڕاستە کارێکی قورسە، بەڵام دەبێت بە شێوەیەک ئەو گفتوگۆیە دروست بکرێت.
رووداو: دەست و دەسەڵاتی ئێستای ئێران لەناو عێراق دا چۆن هەڵدەسەنگێنن، ئایا بەهێزتر بووە یان لاواز بووە؟
سادق زیباکەلام: من پێموایە خەریکە هەژموونی ئێران لەنێو عێراق دا بەرەو کەمبوونەوە دەڕوات، لەوانەیە هەڵەبم، بەڵام پێموایە نەوەی تازەی شیعە لە عێراق کە خەریکە گەورە دەبن و تەمەنیان دەگاتە 18 بۆ 19 ساڵ، ئەوانە ئیدی نەوەی دوای ڕووخانی سەدام حوسێنن، ئەوان چیدی وەکو نەوەی پێشووی ئێران وەکو هاوپەیمانێکی شیعە نابینن. سەیرکە، کورد کە هۆکارێکی نەبووە بۆئەوەی بە چاوێکی دۆستانەوە سەیری ئێران بکات، سوننەش بە هەمان شێوە، ئەوەی دەمێنێتەوە تەنیا شیعەکانی عێراقن. ئێران هەڵەیەکی زۆر گەورەی کردووە کە هاتووە تەنیا لەگەڵ گرووپێکی شیعە کە لایەنگرین، پەیوەندیی دروستکردووە، ژمارەیەکی زۆری دیکەی شیعە کە لایەنگری موقتەدا سەدر و ئایەتوڵڵا سیستانی و... لەو پەیوەندییەی ئێران دا بەجێهێڵدراون. هەڵەیەکی زۆر گەورەتری ئێران ئەوەبوو کە گوتی حەشدی شەعبی لەگەڵ منە و منیش پشتیوانیی لێدەکەم، بەڵام ئەوانەی دیکە کە لەگەڵ من نین، پشتیوانییان لێناکەم.
رووداو: دۆخی ئێستای عێراق چۆن دەبینیت و ئێران چۆن سەیری ئەو دۆخە دەکات و پرسی کشانەوەی ڕەوتی سەدر لە پەرلەمانی عێراق چۆن هەڵدەسەنگێنیت؟
سادق زیباکەلام: چارەسەری دوورمەودای کێشەکانی عێراق دیموکراسییە، ئەگەر دیموکراسی لە عێراق دا جێگیر نەبێت، کورد لەگەڵ عەرەب تووشی کێشە دەبن و هەولێر و بەغدا ئاراستەی ڕۆیشتنیان لە یەک جیادەبێتەوە، بەڵام ئەگەر دیموکراسی هەبێت، هەولێر و بەغدا بەرەو لێکتێگەیشتنی زیاتر هەنگاو دەنێن، تەنانەت پەیوەندییەکان لەگەڵ ئێران باشتر دەبن و کێشەی نێوماڵی شیعەش کەمتر دەبێتەوە، ئەو قەیرانەی لە بەغدا هەیە و ناتوانن حکومەت پێکبهێنن، وردە وردە دادەمرکێتەوە.
رووداو: ئەگەر حکومەتێک لە داهاتوودا لە عێراق پێکبێت و ئێران لەپشتی بێت، بەڵام سەدر پشتیوانیی نەکات، ئەو حکومەتە دەتوانێت بەردەوام بێت؟
سادق زیباکەلام: ئێستا عێراق تووشی دیموکراسییەکی نوقسان بووە، دیموکراسییەکی پێنەگەیشتوو، ئێستا ئەوە دیموکراسی نییە لە عێراقدا دەسەڵات بەڕێوەدەبات، حەشدی شەعبی و موقتەدا سەدر و هادی عامری حکومەت بەڕێوەدەبەن، ئەوە کەسەکانن دەسەڵات بەڕێوەدەبەن، جۆرێک لە عەشیرەتگەرییە.
رووداو: سەبارەت پرسی پێکهێنانی حکومەتی عێراق، ئایا ئێران ناڕەزایی لەوە هەیە کە پارتی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق بەدەستبهێنێت، یان تێبینیی لەسەر بەربژێری پارتی هەیە؟
سادق زیباکەلام: لەو دۆخەی ئێستادا زۆر سرووشتییە ئێران بێت و تەنیا و تەنیا پشتیوانی لەو گرووپانە بکات کە لایەنگری کۆماری ئیسلامین، لەبەرئەوەیە نیگەرانە ئەگەر ئەو شیعانەی سەربەخۆترن، ئەگەر ئەو سوننانەی سەربەخۆترن یان ئەو کوردانەی سەربەخۆترن، دەسەڵات بگرنەدەست، بە کردەوە هەژموونی ئێران لە عێراق کاڵتر و کاڵتر دەبێتەوە.
رووداو: دۆخی ئابووریی ئێران و چارەنووسی ڕێککەوتننامەی ئەتۆمیی ئێران و وڵاتانی پێنج کۆ یەک لە داهاتوودا چۆن دەبینن؟
سادق زیباکەلام: هەرچەند هیواکان بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی زۆر لاواز بووە، وەکو نەخۆشێک کە تووشی دڵوەستان بووبێت و خەریکن کارەبای لێدەدەن بۆئەوەی هەناسە بدات، لەڕاستیدا ئێستا ڕێککەوتنەکە بەو شێوەی لێهاتووە، ئەگەریش ڕێککەوتن ئەنجامنەدرێت، تەنیا ئەنجامێکی لێدەکەوێتەوە و ئەوەیە کە دۆخی ئابووریی ئێران لەوەی کە هەیە خراپتر و خراپتر دەبێت.
رووداو: بۆچی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان وەکو نەتەوەیەک لەلایەن دەسەڵاتی ئێرانەوە مافی پێنادرێت؟
سادق زیباکەلام: ئەو پرسیارەی تۆ باسێکی بێ چارەسەری نێوان من و کورد و ئازەری و عەرەبی ئێرانی و سوننەکانی ئێرانە. من لەو بڕوایەم ئەگەر دیموکراسی لە ئێران جێگیر بکرێت، ئەگەر بێی و بتەوێت سنە و مەهاباد و مەریوان لە ئێران جیابکەیتەوە، بە نینۆکەکانیان خۆڵ هەڵدەکەنن و زەوییەکە پڕدەکەنەوە بۆئەوەی جیانەبنەوە، ئەگەریش دیموکراسی نەبێت، ئەو هەستی جیابوونەوە و خۆ دوورخستنەوەیە لەنێو کورددا ڕۆژ لەدوای ڕۆژ زیاتر دەبێت. کێشەکە لە دژی کوردستان نییە، بەڵکو کێشەکە لە دژی دیموکراسی دایە. ئەگەر دیموکراسی جێگیر بکرێت، پرسەکانی سەرجەم نەتەوەکان لە ئێران دا چارەسەر دەبێت.
رووداو: کەواتە خاڵە سەرەکییەکە دەستنیشانکراوە و ئەویش دیموکراسییە؟
سادق زیباکەلام: بەڵێ، نەبوونی دیموکراسییە. ئەو هۆکارەی من خستمەڕوو، زۆر ڕوونە. سکۆتلەندا پێنج ساڵ لەمەوبەر گشتپرسیی کرد، زیاتر لە 60% گوتیان دەمانەوێت لەگەڵ بەریتانیا بمێنینەوە، لەبەرچی؟ لەبەرئەوەی ئەگەر لە بەریتانیا جیاببنەوە چی بەدەستدێنن؟ ئەگەر تۆ لە مەهاباد یان سنە زمانی کوردیت هەبێت و منداڵەکەت بنێری بۆ قوتابخانە بە زمانی کوردی بخوێنێت، لە ئێران جیادەبیتەوە بۆئەوەی چی بەدەستبهێنیت؟
رووداو: بەڵام کە مافەکانت پێنەدرێت چارەیەک نییە؟
سادق زیباکەلام: ئەو مافە تەنیا دیموکراسی دەتوانێت بیدات.[1]
Bu məqalə (کوردیی ناوەڕاست) dilində yazılmışdır, məqalələri orijinal dilində redaktə etmək üçün simvoluna vurun!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu mövzuya 906 dəfə baxılıb
HashTag
Resurslar
[1] İnternet səhifəsi | کوردیی ناوەڕاست | www.rudaw.net/
əlaqəli məqalələr: 2
Yayımlanma tarixi : 04-07-2022 (2 İl)
Məzmun kateqoriyası: Siyasi
Məzmun kateqoriyası: Məqalələr və müsahibələr
Muxtar: Israil
Şəhərlər: Erbil
Sənəd növü: Tərcümə
Texniki meta məlumatlar
Məhsulun Keyfiyyəti: 99%
99%
Bu başlıq هەژار کامەلا tərəfindən 05-07-2022 qeyd edilib
Bu məqalə هاوڕێ باخەوان tərəfindən göz-dən redaktə və yayımlanmışdır
Bu mövzu sonuncu dəfə هاوڕێ باخەوان tərəfindən 08-07-2022 tarixində nəzərdən keçirilmişdir
Başlıq ünvanı
Kurdipedia Standartlar-a görə bu başlıq natamamdır, redaktəyə ehtiyacı var
Bu mövzuya 906 dəfə baxılıb
əlaqəli fayl - Sürüm
Tip Sürüm Editör Adı
Şəkil faylı 1.0.185 KB 05-07-2022 هەژار کامەلاهـ.ک.
Kurdipedia Dev Kürtçe məlumat mənbəyidir
Kitabxana
XIX əsr və XX əsrin əvvəllərində Kiçik Qafqazın cənub-şərq bölgəsinin tarixi-etnorrafik tədqiqi
Kitabxana
Azərbaycan dilçiliyi problemlari cild 1
Kitabxana
Tarikh-i Alam Ara-yi Abbasi, I CİLD
Kitabxana
ZƏNGƏZUR KÖÇ, DEPORTASİYA, SOYQIRIMI, İŞĞAL TARİXİ
Qısa təsvir
Azərbaycan kürdləri

Gerçek
Kitabxana
ZƏNGƏZUR KÖÇ, DEPORTASİYA, SOYQIRIMI, İŞĞAL TARİXİ
24-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ZƏNGƏZUR KÖÇ, DEPORTASİYA, SOYQIRIMI, İŞĞAL TARİXİ
Kitabxana
Azərbaycan dilçiliyi problemlari cild 1
25-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Azərbaycan dilçiliyi problemlari cild 1
Biyografi
Kanat Kürdoyev
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kanat Kürdoyev
Biyografi
Haciye Cindi
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Haciye Cindi
Biyografi
Yılmaz Güney
09-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Yılmaz Güney
Yeni başlıq
Biyografi
Həjar Şamil oğlu
27-08-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Nadir Nadirov
25-06-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
Tarikh-i Alam Ara-yi Abbasi, I CİLD
03-06-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
İosif Orbeli
09-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Yılmaz Güney
09-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Haciye Cindi
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Kanat Kürdoyev
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
XIX əsr və XX əsrin əvvəllərində Kiçik Qafqazın cənub-şərq bölgəsinin tarixi-etnorrafik tədqiqi
08-11-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
Azərbaycan dilçiliyi problemlari cild 1
25-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
ZƏNGƏZUR KÖÇ, DEPORTASİYA, SOYQIRIMI, İŞĞAL TARİXİ
24-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Məqalə 521,766
Şəkil 105,563
Kitab PDF 19,658
Əlaqəli fayllar 98,458
Video 1,420
Kurdipedia Dev Kürtçe məlumat mənbəyidir
Kitabxana
XIX əsr və XX əsrin əvvəllərində Kiçik Qafqazın cənub-şərq bölgəsinin tarixi-etnorrafik tədqiqi
Kitabxana
Azərbaycan dilçiliyi problemlari cild 1
Kitabxana
Tarikh-i Alam Ara-yi Abbasi, I CİLD
Kitabxana
ZƏNGƏZUR KÖÇ, DEPORTASİYA, SOYQIRIMI, İŞĞAL TARİXİ
Qısa təsvir
Azərbaycan kürdləri
Folders
Kitabxana - PDF - Evet Kitabxana - Məzmun kateqoriyası - Sənədli Kitabxana - Məzmun kateqoriyası - Tarix Kitabxana - Sənəd növü - Orijinal dili Kitabxana - Nəşrin növü - Scanned Document Kitabxana - Ləhcə - Azerî Kitabxana - Folders - Kitabxana - Muxtar - Azerbaijan Kitabxana - Məzmun kateqoriyası - Kürd Səbəbi Qısa təsvir - Muxtar - Azerbaijan

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| Ünsiyyət | CSS3 | HTML5

| Səhifə yaratma müddəti: 0.484 saniyə!