Kitabxana Kitabxana
Axtar

Kurdipedia Dev Kürtçe məlumat mənbəyidir


Axtarış Seçimləri





Ətraflı Axtarış      Klaviatura


Axtar
Ətraflı Axtarış
Kitabxana
Kürd adları
Hadisələrin xronologiyası
Resurslar
Tarix
İstifadəçi kolleksiyası
Hadisələr
Kömək istəyin
Kurdipedi nəşrləri
Video
Təsnifatlar
Hadisə ilə əlaqəli olan məsələ
Element qeydiyyatı
Yeni başlıq qeyd
Şəkil göndərin
Anket
Şərhlər
Ünsiyyət
Bizə nə cür məlumat lazımdır!
Standartlar
İstifadə qaydaları
Məhsulun Keyfiyyəti
Alətlər
Haqqında
Kurdipedi arxivçiləri
Bizim haqqımızda məqalələr!
Veb saytınıza Kurdipedia əlavə edin
E-poçt əlavə / sil
Ziyarətçi statistikası
Məqalə statistikası
Şrift çeviricisi
Təqvim - Dönüstürücü
Yazım yoxlaması
Səhifələrin dili və dili
Klaviatura
İstifadə olunan bağlantılar
Google Chrome için Kurdipedia uzantısı
Kurabiye
Dillər
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Mənim Hesabım
Daxil ol
Dəstəklənmə
Şifrəni unutdum
Axtar Element qeydiyyatı Alətlər Dillər Mənim Hesabım
Ətraflı Axtarış
Kitabxana
Kürd adları
Hadisələrin xronologiyası
Resurslar
Tarix
İstifadəçi kolleksiyası
Hadisələr
Kömək istəyin
Kurdipedi nəşrləri
Video
Təsnifatlar
Hadisə ilə əlaqəli olan məsələ
Yeni başlıq qeyd
Şəkil göndərin
Anket
Şərhlər
Ünsiyyət
Bizə nə cür məlumat lazımdır!
Standartlar
İstifadə qaydaları
Məhsulun Keyfiyyəti
Haqqında
Kurdipedi arxivçiləri
Bizim haqqımızda məqalələr!
Veb saytınıza Kurdipedia əlavə edin
E-poçt əlavə / sil
Ziyarətçi statistikası
Məqalə statistikası
Şrift çeviricisi
Təqvim - Dönüstürücü
Yazım yoxlaması
Səhifələrin dili və dili
Klaviatura
İstifadə olunan bağlantılar
Google Chrome için Kurdipedia uzantısı
Kurabiye
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Daxil ol
Dəstəklənmə
Şifrəni unutdum
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Haqqında
 Hadisə ilə əlaqəli olan məsələ
 İstifadə qaydaları
 Kurdipedi arxivçiləri
 Şərhlər
 İstifadəçi kolleksiyası
  Hadisələrin xronologiyası
 Hadisələr - Kurdipedia
 Kömək
Yeni başlıq
Biyografi
Həjar Şamil oğlu
27-08-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Nadir Nadirov
25-06-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
Tarikh-i Alam Ara-yi Abbasi, I CİLD
03-06-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
İosif Orbeli
09-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Yılmaz Güney
09-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Haciye Cindi
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Kanat Kürdoyev
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
XIX əsr və XX əsrin əvvəllərində Kiçik Qafqazın cənub-şərq bölgəsinin tarixi-etnorrafik tədqiqi
08-11-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
Azərbaycan dilçiliyi problemlari cild 1
25-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
ZƏNGƏZUR KÖÇ, DEPORTASİYA, SOYQIRIMI, İŞĞAL TARİXİ
24-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Məqalə 521,776
Şəkil 105,567
Kitab PDF 19,658
Əlaqəli fayllar 98,462
Video 1,420
Kitabxana
ZƏNGƏZUR KÖÇ, DEPORTASİYA, ...
Kitabxana
Azərbaycan dilçiliyi proble...
Biyografi
Kanat Kürdoyev
Biyografi
Haciye Cindi
Biyografi
Yılmaz Güney
دارای سەعدی بەگ خۆی شەهید کردووە و قەوانە بەتاڵەکان بۆنی بارووتیان لێ دەهات
Kurdipedia məlumatlarımızı arxivləşdirən ən böyük layihədir.
Grup: Qısa təsvir | Başlıq dili: کوردیی ناوەڕاست
Paylaş
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Qiymətləndirmə
Mükəmməl
Çox yaxşı
Orta
Kötü deyil
Kötü
Favoritlərimə əlavə et
Bu məqaləyə şərh yazın!
Əşyanın tarixi
Metadata
RSS
Mövzunun şəklini Google-da axtarın!
Seçilmiş mövzunu Google-da axtarın.
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

دارای سەعدی بەگ خۆی شەهید کردووە و قەوانە بەتاڵەکان بۆنی بارووتیان لێ دەهات

دارای سەعدی بەگ خۆی شەهید کردووە و قەوانە بەتاڵەکان بۆنی بارووتیان لێ دەهات
دارای سەعدی بەگ خۆی شەهید کردووە و قەوانە بەتاڵەکان بۆنی بارووتیان لێ دەهات
پاش چەندین ساڵ ژیانی دنیای غوربەتم، ئەوەیە کە نەمتوانیوە لەگەڵیدا بگونجێم و بە ئەقڵی ئێرەش لەگەڵ بەرامبەرەکەمدا وەک پێویست مامەڵە بکەم، لەبەر ئەوەی ئەستەمە بە ئەقڵی بەجێماوی وڵاتەکەم بتوانم وەریانبگرم و لەلام ئاسایی بێت، چونکە من لەو سۆزەوە دەڕوانمە چەمکی نیشتمان و نەتەوەکەم، هەر ئەوەش بووەتە هۆکاری ئەوەی زۆر شتم لەلا نامۆ بێت، دڵنیام لەوەی غەریبی؛ مرۆڤی نیشتمانپەروەر و دڵسۆز دەکوژێت، لەو ساتەدا غەریبی خاک بووم و لە ئێستەشدا غەریبی ناو جەستەی خۆمم و غەریبی گیانم دەخوات...
لە هەموو ساتێک و لەگەڵ هەموو چرکەیەکدا غەریبی ڕووبەڕووم دەبێتەوە، ئێمەی خۆڕسک بە ئازار و دواجاریش بەئازارەوە سەر دەنێینەوە، زۆر جار هەوڵ دەدەم لەو ئازارە خۆم بەدوور بگرم، لێ زۆر زەحمەتە بۆ من کاتێک لە ڕابردوودا لەگەڵ کۆمەڵێک تێکۆشەر و دڵسۆز و خەمخۆری خاک و نیشتمانپەروەردا تەمەنی لاوێتیی خۆم لەگەڵیاندا لە پیرۆزترین بیروباوەڕ و ناخۆشترین ژیانی سەختی شاخدا بەسەر بردبێت و لەیادیان بکەم، لێ قەدەر و بارودۆخی ژیانی سیاسی و ئابووریی وڵاتەکەم، من و سەدان هەزارانی تری وەک منی دووچاری ژیانی دنیای غوربەت کرد.
ئەوەی زۆر ناخی هەژاندووم و هەمیشە ناتوانم لەیادیان بکەم، چیرۆک و بەسەرهات و ژیانی پڕ لە تراژیدیای ئەو هاوسەنگەرانەیە کە ڕۆژانێک بووە خۆیان بە خزمەتکاری گەلەکەیان زانیوە و خوێنی خۆیان لە پێناوی باوەڕی پیرۆزیاندا بەخشیوە. لەو تێکۆشەرانەی یەکێتیی نیشتمانی لە سنووری تیپی (47)ی پیرەمەگروون، مەڵبەندی دوو، لە گوندی تووەسپیی نزیک شاری #سلێمانی# لە دۆڵەڕووت کە هەموو گوندەکانی ئەو دەڤەرە لەیەکەوە نزیکن و هێزی پێشمەرگە بەبەردەوامی لەو سنوورەدا هەبووە، دارای سەعدی بەگ و ئازاد باپیر؛ دوو پێشمەرگەی قارەمانی تیپەکەن و بە کاری تایبەت دەچنە گوندی تووەسپی، ئەو گوندەش زۆر نزیک دەبێت لە شاری سلێمانییەوە، ڕژیمی بەعس هەمیشە هێزی سەربازی و چەکدارەکانی لەو دەڤەرەدا بڵاو دەکردەوە و بۆسەیان بۆ هێزی پێشمەرگە دادەنا و کۆپتەری سەربازیی بە ئاسمانی گوندەکاندا بۆ ئاشکراکردنی هێزی پێشمەرگە دەگەڕان، بەبەردەوامی سیخوڕەکانی هەواڵیان بە دامودەزگاکانی ڕژێم دەگەیاند، لە هەواڵێکی سیخوڕیدا ڕژێم پێی زانیبوو هێزی پێشمەرگە لە چەند گوندێکی دۆڵەڕووتدا بڵاو بوونەتەوە، پاشان دارای سەعدی بەگ لەو کاتەدا دایک و خوشک و برای بۆ چاوپێکەوتن و بەدیدارشادبوونی دێنە گوندی تووەسپی. ڕژێمی بەعس بناغەی خۆی لە تەواوی شار و شارۆچکەکانی کوردستاندا داکوتابوو، زۆر بەئاسانی بە هێزی سەربازی و ئاسمانی پەی بە پێشمەرگە دەبرد، هزێکی سەربازیی یەکجار زۆر و چەند کۆپتەرێکی سەربازی بە ئاسمانەوە چواردەوری گوندی تووەسپی ئابڵوقە دەدەن و داوا لە هەردوو تێکۆشەری دێرین؛ دارای سەعدی بەگ و ئازاد باپیر دەکەن خۆیان ڕادەستی هێزەکانی ڕژێم بکەن، بەڵام ئەمان هەڕەشە و گوڕەشە و هێرشکردنە سەریان بەهەند وەرناگرن و هەردووکیان بڕیار دەدەن تاکوو دوا تنۆکی خوێن لە جەستەیاندا مابێت، بەرگری لە خۆیان و شەرەفی پێشمەرگایەتی و نەتەوەکەیان بکەن. بۆ چەند کاتژمیرێک هێزی دوژمن مۆڵەتیان پێ دەدەن کە چەکەکانیان فڕێ بدەن و خۆیان ڕادەستی ئەوان بکەن، بەڵام بێدەنگیی دارای سەعدی بەگ و ئازاد باپیر، هێندەی تر ڕقوکینە دەخاتە نێو دەروونی ئەفسەرەکان و سەرباز و سیخوڕەکان و ناچار دەبن بە هێزێکی پڕ چەکی سەربازییەوە و هێزی ئاسمانی، ئەو خانووەی کە هەردووکیانی تیا دەبن، بە کۆپتەر بۆردوومانی دەکەن و سەربازەکانی دوژمن هێرش دەکەنە سەریان و تەنها دوو پێشمەرگەی کۆڵنەدەر بە کەمترین فیشەکی نێو مەخزەنەکانی قەدیان لە شەڕێکی سەختی حەوت کاتژمێریدا بەرگری لە خۆیان دەکەن. تێکۆشەری ڕۆژگارە سەختەکان؛ ئازاد باپیر، کاتێک فیشەکی پێ نامێنێت، بەدیل دەگیرێت و دوای ماوەیەکی زۆری ئازار و ئەشکەنجەی زیندان، چارەنووس ژیانی زیاتری پێ دەبەخشێت و بە لێبوردنی گشتی لە زیندان ئازاد دەکرێت. پێشمەرگەی قارەمان دارای سەعدی بەگ هەتا دوا بەرگریکردن و شەڕێکی سەخت، بڕیار دەدات فیشەکێک بە خۆی بهێڵێت و دواتر لوولەی تفەنگەکەی ئاڕاستەی سەری خۆی دەکات و بە فیشەکێک کۆتایی بە ژیانی سەربەرزانەی خۆی دەهێنێت و دەچێتە ڕیزی کاروانی نەمرانەوە. ورەی پۆڵایینی شەهید دارای سەعدی بەگ و قارەمانێتی و خۆنەویستیی ئەو تێکۆشەرە، کاریگەریی گەورەی لەسەر هێزی پێشمەرگە دروست کردبوو، بارەگاکانی هێزی پێشمەرگە و زۆربەی زۆری دانیشتووانی گوندەکان، وێنە و پۆستەری شەهید دارای سەعدی بەگیان بە دیواری ماڵەکانیاندا هەڵواسیبوو، شێوەی وێنە و پۆستەرەکان بە ڕەنگی سوور، دڵۆپێک خوێن بە نێوچەوانیەوە نەخشێنرابوو، تەواوی پێشمەرگەکانی هێزی کەرت و تیپەکان وێنەی خۆیان و شەهید دارای سەعدی بەگ لەنێو گیرفانیاندا بوو، کە هەر کاتێک شەهید بوونایە، بۆیان بکرێت بە پۆستەر و بۆ مێژوو بڵاو بکرێنەوە. ئەو سەردەمە وا بوو، هەر پێشمەرگەیەک شەهید بووایە، پۆستەریان بۆ بڵاو دەکردەوە. پۆستەر بەو واتایە دێت وێنەی شەهیدەکە و ناو و نازناوی لەو داستانەی تیا شەهید بووایە، بۆ مێژوو بۆی بڵاو دەکرایەوە. کاتێک دایک و خوشک و برای شەهید دارای سەعدی بەگ بۆ دیدەنیی هاتبوونە گوندی تووەسپی لە دۆڵەڕووت، بە چاوی خۆیان هەڵوێستی جوامێرانەی شەهید دارای سەعدی بەگی کوڕیان و قارەمانێتیی تێکۆشەری دڵسۆز ئازاد باپیر و خەڵکی گوندەکە دەبینن، ئەوپەڕی شانازی بە خۆیانەوە دەکەن.
بۆ زیندووڕاگرتنی مێژووی ئەم دوو قارەمانە و تەواوی ڕووداوەکەش لەلایەن دانیشتووانی گوندەکە، برایەکی شەهید دارای سەعدی بەگ کە لەو کاتەدا لەوێ ئامادە بووە و دەڵێت: کاتێک ئێمە بۆ دیدەنیی براکەم چووینە گوندی تووەسپی، ئافرەتێک بە دەنگی بەرزەوە هاواری دەکرد: 'ئاگادار بن، جاش هات! جاش هات! با ئەو دوو پێشمەرگەیە زوو خۆیان ڕزگار بکەن و دوور بکەونەوە لە دێکە!' لەو دەمەدا من منداڵ بووم، ئێستەش لەیادمە بەتەنیشت دارای برامەوە خەوتبووم، زۆر حەزم لە چەک و پێشمەرگە و ناوی شۆڕش دەکرد و خەونم پێوە دەبینین، کاتێک گوێمان لە دەنگی دانیشتووانی دێکە و هاوار هاوار و دەنگی چەکدارەکانی ڕژێم بوو، دارای برام زۆر ئازایانە ڕاپەڕی و پیڵاوە لاستیکەکانی هەر بەدەم ڕێگاوە لەپێ کرد، بێ سڵکردنەوە و لەسەرخۆ، هەندێک جاریش بەخێرایی، لە گوندەکە دەرچوو. کۆپتەر بە ئاسمانەوە تەواوی ماڵەکانی بۆردوومان دەکرد، بەتایبەت ئەو ماڵەی ئێمە و دارای برامی تیا بوو، گەورە و بچووکی نەدەپاراست و تەنانەت لە پێشدا مزگەوت و کانیی ژنانی گڕ تێ بەر دا و بە سەدان سەرباز و چەکداری ڕژێم؛ چواردەوری گوندەکەیان دابوو، نەیاندەهێشت هیچ کەسێک لە دانیشتووانی گوندەکە بچێتە دەرەوە و کەسیش بێتە ناو ئاواییەوە، دەنگی ئاربیجی و گوللە هاوەن و دۆشکە گوێی تەواوی دانیشتووانی دێکەی تاساندبوو، شەڕێکی سەخت و گەورە لەنێوان چەکدارانی ڕژێم و دارای برام و ئازاد باپیر بەرپابوو. دوای کەمێک، بێدەنگی و ئارامی باڵی کێشا بەسەر گوندەکەدا، لەپڕ لەلایەن چەند چەکدارێکەوە بوو بە دەستڕێژیی تەقە و من و دایکم و برا و خوشکەکانم و ماڵی خانەخوێش دوعامان دەکرد کە ئەو دوو پێشمەرگەیە هیچیان لێ نەیەت و سەلامەت بن. بەڕاستی ڕۆژێکی یەکجار ناخۆش و بەتایبەت لەبەر چاوی خۆتدا ئەو هەموو چەکدارانە ڕووبەڕووی دوو پێشمەرگەی قارەمان ببنەوە! هەر ئەوەندەم لە توانا بوو و پێم کرا وتم: 'زۆر شەرمەزارییە بۆ ئێوە ئەو هەموو چەکدارە بەو شێوە دڕندەیە بەر بوونەتە خەڵکی دێکە و بە خوێنی سەری دوو پێشمەرگەی کوردی نیشتمانپەروەر تینون، ئەوان خەمخۆری گەل و نیشتمانن، کوردی ڕاستەقینەن و ئێوەش سیخوڕ و خۆفرۆش و نیشانەی بێغیرەتییە بۆ ئێوە!' زۆر زۆر زەحمەت بوو بۆ من بەبەر چاوی خۆم و دایک و خوشک و براکانم، دوو برام لە شەڕێکی دڕندانەی لەو جۆرەدا ببینم. پێش شەڕەکە لە بەرەبەیاندا بە دەنگی مەل و بلبولی نێو باخی دێکە بەخەبەر هاتم و چووبوومە قووڵایی بیرکردنەوەیەکی دوورودرێژ، بە خەیاڵی خۆم منیش وەکوو کاکە دارای برام پێشمەرگە بووم کە خەونی ئەوپەڕی ئازادیم بوو، بە دەنگی گۆرانی و چەپڵەلێدان و دەنگی فیشەکی چەکدارەکان لە دنیای خەیاڵ و خەونی ئازادیمدا دابڕام و هێندەی پێنەچوو چەند سمێڵ شۆڕێک بەدەم کلک بادان و بەدەم پێکەنینەوە بەرەوڕوومان هاتن و چەند چەکدارێکی تر لەبەر دەرگا و هەندێکیشیان خۆیان کرد بەو ماڵەی کە ئێمەی تیا بووین. بەخۆشحاڵییەوە بۆ خاوەن ماڵەکەیان دەگێڕایەوە کە ئەو دوو پێشمەرگەیە سێ چەکداریان لێ کوشتووین و دووانیشیان بریندار کردووە، بەڵام هێزەکەمان پێشمەرگەیەکیان فیشەکی پێ نەمابوو؛ بەدیل گرتووە و ئەوی تریشیان پێش ئەوەی فیشەکی لێ ببڕێت، بە دوا فیشەک سەری خۆی هەڵتەکاندووە. بە زۆرەملی و قسەی ناشرین خواردنیان بە خاوەن ماڵەکە دروست کرد و بێشەرمانە دەستیان کرد بە نانخواردن و دواتر بەدەم پێکەنینەوە دێکەیان بەجێ هێشت و بەکلکبادانەوە گەڕانەوە لای ئاغاکانیان. براکەی ترم لەگەڵ لە چاو ونبوونی جاشەکان، بەرەو شوێنی شەڕەکە ڕایکرد و لەو سەرەوە کە گەڕایەوە، لەگەڵ خۆیدا هەندێک قەوانی فیشەکی بەتاڵی هێنایەوە و پێی وتین: دارای برامان خۆی شەهید کردووە و قەوانە بەتاڵەکانیش بۆنی بارووتیان لێ دەهات، بۆنی نەبەزین و سەربەرزی و شەهادەتیان لێ دەهات...
ڕژێمی بەعس هەمیشە لە هەوڵی دەستوەشاندن بوو لە هێزی پێشمەرگەی کوردستان، بە یەک چاو دەیڕوانییە حیزبەکان و هەموویانی بە دوژمنی سەرەکیی خۆی دەزانی و کوردیشی بە بێگانە دەزانی لە خاک و نیشتمانەکەی خۆیدا، تەنانەت ئەو سیخوڕ و چەکدارە کوردانەی کە هاوکاری بوون و هەمیشە لە شەڕی دژ بە هێزی پێشمەرگەدا بەکاری دەهێنان و پێش سەربازەکانی خۆیانی دەخست و لەگەڵ ئەوەشدا بە دوژمنی خۆی دەزانی، لەبەر ئەوەی بە زمانی کوردی دەئاخاوتن و سڵی هەرە گەورەی لە هێزی پێشمەرگەی کوردستان بوو، بۆیە هەمیشە سەربازگەی گەورەی لەنزیک گوندەکانی سنووری ئازادکراوی هێزی پێشمەرگە دروست دەکرد و بایەخی گەورەی پێ دەدان، بەتایبەتییش سەربازگەیەکی دروست کردبوو بە ناوی سەربازگەی سارداو، ئەم سەربازگەیە کۆنترۆڵی زۆربەی گوندەکانی دۆڵەڕووتی کردبوو، هێزێکی سەربازیی تایبەت و تەقەمەنییەکی زۆری تیا بوو، دوو بازگەی (سەیتەرە) لێ بوو، هەر کەسێک بچووایە بۆ سەردانی ئەو گوندانە و تەنانەت دانیشتووانی گوندەکان کە ڕۆژانە هاتوچۆیان دەکرد، لەوێدا پشکنینان بۆ دەکرا، هیچ ڕێیەکی تر نەبوو لە سلێمانییەوە بۆ گوندەکانی دۆڵەڕووت، دەبووایە بەو بازگە سەربازگەییەدا تێپەڕ بوویتایە، چەند ڕێیەکی تر هەبوو، بەڵام قاچاخ (قەدەغە) بوون و هەر چی کەسێک لەو ڕێیەدا بەر چاویان بکەوتایە، دووچاری گرفتی گەورە دەبوو و تاوانی پێشمەرگە (مخەریب)یان دەخستە پاڵی و ڕادەستی دامودەزگا داپڵۆسێنەرەکانی خۆیانیان دەکرد. بۆیە هیزی پێشمەرگەش بە هۆی ئەو سەربازگەیەوە، دووچاری زۆرترین شەڕ دەبوو و پێشمەرگەشی لێ شەهید دەکران. لە ساڵی 1984دا کاتێک هێزی پێشمەرگەی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# گوێبیستی دانوستان بوو لەگەڵ حکومەتی عێراقیدا، بەڵام هێشتا بەفەرمی دانوستان نەکرابوو، شەڕی هێزی پێشمەرگە و ڕژێم هەر بەردەوام بوو، تیپی ئێمە تیپی (47) پیرەمەگروون، تووشی شەڕێکی زۆر سەخت بووین، ئەو کاتەش ئاوات قارەمانی سەرتیپی ئێمە بوو.
ئاوات قارەمانی لە کتێبی ڕێگا باریکەکاندا باسی لەم شەڕە کردووە و بەم شێوەیە ئاماژەی بە سەرکەوتنی هێزی پێشمەرگە و شکستی دوژمن کردووە:
ڕژێمی تۆتالیتاری عێراق لە گەرمەی گفتوگۆی ساڵی 1983-1984دا چەند بەرنامە و نەخشەی نهێنیی دانابوو بۆ تیرۆرکردنی ئەندامانی سەرکردایەتی و فەرماندەکانی ی. ن. ک.. کەرتی شەهید سەڵاح ڕوو دەکەنە کانی بەردینە، ئەم گوندە نزیک شاری سلێمانییە و لەنزیک گوندی کانی سپیکە و نزیک گوندی تووە سپییە کە دارای سەعدی بەگ تێدا خۆی شەهید کرد. کەرتی شەهید سەڵاح شەو لەوێ دەمێننەوە، بە هۆی جاسووسەوە ئەو هەواڵە دەگاتە شێخ جەعفەری پارێزگاری سلێمانی، ئەویش بە هۆی فرسەتی گفتوگۆوە هێزێکی گەورە لە سوپا و جاش بە هاوکاریی هێلیکۆپتەر دەنێرێتە سەر گوندەکە. بەیانییەکەی پێشمەرگەکان لە خەو هەڵدەستن، دەبینن چواردەوری گوندەکەیان لێ گیراوە، منیش پێش ڕۆژێک داوام لە عبدول ڕەحمان سیتەکی؛ فەرماندەی کەرتەکەم کردبوو، بەوەی بچمە یەکێک لە گوندەکانی دۆڵەڕووت بۆ دیدەنیی چەند ئەندامێکی خێزانەکەمان، چونکە ڕێی هاتوچۆکردنی هاوڵاتییان بۆ سنووری هێزی پێشمەرگە؛ هەندێک ئاسانکاریی تیا بەدی دەکرا، لەبەر ئەوەی دەنگۆی دانوستان (مفاوەزات) لەلایەن یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ڕژێمی بەعس لەئارادا بوو. عەبدولڕەحمان سیتەکی هاوکاریی کردم و منیش بۆ ڕۆژی دواتر لە گوندی خەمزە بەرەو دۆڵەڕووت بەڕێ کەوتم و بۆ چاوپێکەوتنی هەندێک لە ئەندامانی خێزانەکەم، خۆم گەیاندە گوندی کانی گۆران. لەو دەمەشدا پۆل پۆل لە گەنجانی سلێمانی و شار و شارۆچکەکانەوە ڕوویان لە هێزی پێشمەرگە دەکرد بۆ ئەوەی ببن بە پێشمەرگە، منیش بۆ ئەوەی بە دیداری خانەوادەکەم شاد بم، بەپێچەوانەوە تووشی ئەو شەڕە بووم. ئەو گەنجانەی کە ڕوویان لە کەرتەکانی تیپی (47)ی پیرەمەگروون دەکرد، ژمارەیەکی یەکجار زۆر بوون. پێش دەنگۆی بڵاوکردنەوەی دانوستانی یەکێتی و میری (ڕژێمی بەعس)، کەرتی ئێمە تەنها لە بیست و پێنج پێشمەرگە تێپەڕی نەدەکرد و تەواوی تیپی (47)ی پیرەمەگروون کە پێک هاتبوو لە پێنج کەرت، بەئاستەم دەگەیشتە (150) پێشمەرگە، بەڵام بە هۆی دەنگۆی دانوستانەوە، هیچ کەرتێکی تیپەکان لە (50) پێشمەرگە کەمتر نەبوو، بگرە هەندێک کەرتی پێشمەرگە هێندە زۆر بوون، نەک چەکی کڵاشینکۆف و ژێرسێ و بڕنەو بەشی نەدەکرد، تەنانەت وامان لێ هاتبوو جگە لە هاوکاریی گوندەکان کە یارمەتیی خۆراک و پێخەف و سووتەمەنی بۆ خۆراک دروستکردن دەکراین، لەگەڵ ئەوەشدا لە شار و شارۆچکەکانیشەوە هاوکاری و یارمەتیمان بەدەست دەگەیشت. بەبەردەوامی ڕۆژانە لە شارەکانەوە خەڵکانێکی زۆر ڕوویان لە کەرت و تیپەکان دەکرد، بۆ ئەوەی ببنە پێشمەرگە. ئەو کاتەی بە بڕیاری شێخ جەعفەری پارێزگاری سلێمانی ئەو هێرشە گەورەیەی کرایە سەرمان، کۆپتەرەکان تەواوی سەر چیا و گردەکانی دەوروپشتی گوندەکانی دۆڵەڕووتی بۆردوومان دەکرد، منیش لە گوندی کانی گۆران بووم لەگەڵ هەندێک پێشمەرگەی جیاوازی کەرتەکان و چەند پێشمەرگەیەکی تازە لە سەرەتای دەستپێکردنی دانوستاندا هاتبوون؛ لەگەڵ ئێمەدا بوون. ئێمە بەدەم تەقەکردنەوە و کۆپتەریش بەسەر سەرمانەوە بۆردوومانی دەکرد، ئەو چەند پێشمەرگەیە تەواو ترس کەوتبووە نێو دەروونیان، ناهەقیان نەبوو، شەڕ و هێرشی گەورەی سەربازی و بۆردوومانی کۆپتەری سەربازیی ڕژێمێکی دڕندەی وەک بەعسیان نەدیبوو، لەگەڵ ڕێزم بۆ هەموو خەباتگێڕێک، ناویان لێ نابوون پێشمەرگەی مفاوەزات. یەکێکیان ناوی بەرزان بوو، نامەوێت ناو و نازناوی تەواوی بنووسم، نەبا ببێتە هۆی بێڕێزیکردن بە کەسایەتییەکان، لە ترسی گیانی خۆی هاواری دەکرد: کوڕینە، خۆتان بەکوشت مەدەن، لە دواییدا شمشاڵێکی شوکروڵای باباتان بۆ لێدەدەن! شوکروڵای بابان، دەنگێکی گڕ و خۆش و بە ئاوازی شمشاڵێکی ناسکەوە کاروانی شەهیدانیان بۆ مێژوو تۆمار دەکرد و لە ئێزگەی دەنگی گەلی کوردستاندا دەخوێنرایەوە. لەگەڵ بەرزان هاواری کرد و بە دەنگی بەرز چەند جارێک ئەو ڕستەیەی دووبارە دەکردەوە: کوڕینە، خۆتان بەکوشت مەدەن! ئەم قسەیە هیچ دوودڵییەک و کاریگەرییەکی ئەوتۆی بۆ ئێمە نەبوو، بەڵام چەند پێشمەرگەیەکی وەک ئاماژەم پێ دا پێشمەرگەی مفاوەزاتیان لێ ناو نابوون، چەکەکانیان شاردبووەوە و ڕایانکردبوو و لە گردەکەدا هاتبوونە خوارەوە. دوای چەند کاتژمێرێک شەڕ کۆتایی هات و ئەو قسەیەی کە بەرزان کردبووی، دەنگێکی زۆری لەنێو کەرتەکان و خەڵکی دێکاندا دایەوە و لە کۆبوونەوەیەکی کاتیدا ئاوات قارەمانی بانگی کرد و پێی وت: تۆ کەسێکی ترسنۆک و بێ بیروباوەڕیت، دەبێت بۆ ماوەی بیست و چوار کاتژمێر ئەم سنوورە بەجێ بهێڵیت!


#شەهاب کەریم#
#مێژوویەک لە لوولەی تفەنگەوە؛ ڕۆژگارە سەختەکانی شاخ 1979-1991# [1]
Bu məqalə (کوردیی ناوەڕاست) dilində yazılmışdır, məqalələri orijinal dilində redaktə etmək üçün simvoluna vurun!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu mövzuya 1,212 dəfə baxılıb
HashTag
Resurslar
[1] Kitap | کوردیی ناوەڕاست | مێژوویەک لە لوولەی تفەنگەوە
əlaqəli məqalələr: 56
Biyografi
Kitabxana
Qısa təsvir
Şehitler
Sözlər və ifadələr
Nəşrin növü: Çap edilib
Şəhərlər: Suleymaniye
Sənəd növü: Orijinal dili
Tərəf: Komeley R.
Tərəf: YNK - PUK
Texniki meta məlumatlar
Bu maddənin müəllif hüququ məqalənin sahibi tərəfindən Kurdipediyaya verilib!
Məhsulun Keyfiyyəti: 99%
99%
Bu başlıq زریان سەرچناری tərəfindən 22-07-2022 qeyd edilib
Bu məqalə ئاراس ئیلنجاغی tərəfindən göz-dən redaktə və yayımlanmışdır
Bu mövzu sonuncu dəfə ئاراس ئیلنجاغی tərəfindən 23-07-2022 tarixində nəzərdən keçirilmişdir
Başlıq ünvanı
Bu mövzuya 1,212 dəfə baxılıb
Kurdipedia Dev Kürtçe məlumat mənbəyidir
Qısa təsvir
Azərbaycan kürdləri
Kitabxana
XIX əsr və XX əsrin əvvəllərində Kiçik Qafqazın cənub-şərq bölgəsinin tarixi-etnorrafik tədqiqi
Kitabxana
ZƏNGƏZUR KÖÇ, DEPORTASİYA, SOYQIRIMI, İŞĞAL TARİXİ
Kitabxana
Azərbaycan dilçiliyi problemlari cild 1
Kitabxana
Tarikh-i Alam Ara-yi Abbasi, I CİLD

Gerçek
Kitabxana
ZƏNGƏZUR KÖÇ, DEPORTASİYA, SOYQIRIMI, İŞĞAL TARİXİ
24-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ZƏNGƏZUR KÖÇ, DEPORTASİYA, SOYQIRIMI, İŞĞAL TARİXİ
Kitabxana
Azərbaycan dilçiliyi problemlari cild 1
25-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Azərbaycan dilçiliyi problemlari cild 1
Biyografi
Kanat Kürdoyev
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kanat Kürdoyev
Biyografi
Haciye Cindi
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Haciye Cindi
Biyografi
Yılmaz Güney
09-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Yılmaz Güney
Yeni başlıq
Biyografi
Həjar Şamil oğlu
27-08-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Nadir Nadirov
25-06-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
Tarikh-i Alam Ara-yi Abbasi, I CİLD
03-06-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
İosif Orbeli
09-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Yılmaz Güney
09-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Haciye Cindi
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Kanat Kürdoyev
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
XIX əsr və XX əsrin əvvəllərində Kiçik Qafqazın cənub-şərq bölgəsinin tarixi-etnorrafik tədqiqi
08-11-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
Azərbaycan dilçiliyi problemlari cild 1
25-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
ZƏNGƏZUR KÖÇ, DEPORTASİYA, SOYQIRIMI, İŞĞAL TARİXİ
24-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Məqalə 521,776
Şəkil 105,567
Kitab PDF 19,658
Əlaqəli fayllar 98,462
Video 1,420
Kurdipedia Dev Kürtçe məlumat mənbəyidir
Qısa təsvir
Azərbaycan kürdləri
Kitabxana
XIX əsr və XX əsrin əvvəllərində Kiçik Qafqazın cənub-şərq bölgəsinin tarixi-etnorrafik tədqiqi
Kitabxana
ZƏNGƏZUR KÖÇ, DEPORTASİYA, SOYQIRIMI, İŞĞAL TARİXİ
Kitabxana
Azərbaycan dilçiliyi problemlari cild 1
Kitabxana
Tarikh-i Alam Ara-yi Abbasi, I CİLD
Folders
Kitabxana - PDF - Evet Kitabxana - Məzmun kateqoriyası - Sənədli Kitabxana - Məzmun kateqoriyası - Tarix Kitabxana - Sənəd növü - Tərcümə Kitabxana - Ləhcə - Azerî Kitabxana - Muxtar - Azerbaijan Kitabxana - Orijinal Dil - Farsça Qısa təsvir - Muxtar - Azerbaijan Qısa təsvir - Məzmun kateqoriyası - Biyografi Qısa təsvir - Sənəd növü - Orijinal dili

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| Ünsiyyət | CSS3 | HTML5

| Səhifə yaratma müddəti: 1.031 saniyə!