ئاوی وا بە بێڵەوە.
ئاوی وا بە جۆگەوە.
بە کەسێکی خاوەن کەسایەتی و نانبدە و خانەدان ئەوترێ کە کاسب و دەستکراوە بێت، پیاوەتی و هاوکاریی کەسانی لێقەوماو و دەست کوورت بکات، بۆیە لە هیچ شوێنێ کاری ناوەستێ یان لە هیچ جێگەیەک پەکی ناکەوێت چونکە یارمەتیی و دەستگیرۆییەکانی پشت و پەنایەتی.[1]