دەققی پەیامەکەی #مەسرور بارزانی#:
بە بۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم، بە تایبەتی پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان. هیوادارم ڕۆژانی جەژن، بە شادی و ئاسوودەیی بەسەر ببەن.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی، بەداخەوە ڕێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا لەم ڕۆژانەدا لە بەرزبوونەوەدایە، بۆیە داوا لە هاونیشتمانییان دەکەم، ڕێکارەکانی خۆپارێزی و ڕێنماییە تەندروستییەکان لە بەرچاو بگرن.
جەژنتان پیرۆز بێت و خوای مەزن کوردستان بپارێزێت
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
8ی تەمووزی 2022[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!