دەقی پرسەنامەکەی #قوباد تاڵەبانی#:
بەڕ ێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو محمود کەریم حەسەن ئاڵەکی
بەبیستنی هەواڵی کۆچی دوایی (محمود کەریم حەسەن)، نیگەران و دڵگران بووم.
کۆچکردوو حاجی مەحمود ناسراو بە خولە ئاڵەکی کەسایەتیەکی نیشتمانپەروەر و جوامێری کوردایەتی بوو، باوکی شەهیدی نە مر فایەق ئاڵەکی-یە و کۆچکردنی جێگای داخێکی گەورەیە.
پرسه و سەرەخۆشی لەئێوەی خێزان و خانەوادە بەرێزەکەتان دەکەم و خۆم بەهاوبەشی خەمتان دەزانم، خوای گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت و جێگای بەهەشت بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەهەموولایەک ببەخشێت.
انا لله و انا الیەراجعون
قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!