یار مامزێ
یار مامزێ له خره بەگێ دەخۆن گفکی هەرميە
غەزال کەتنە محاران کار دابڕان له داکيە
قازو قوريینگ ڕەویان کرد لۆ دە ڕاو و کانی یه
زەرد و سۆر تێکەلاو بوون دەهاتن لۆ شايی یه
گەردەن ماینی مەعنەگە مەرجانی تی کرديیه
له بن سوخمە ی دیارن جووت سێوی عەتتافييه
جوانیێ يارم گەلەکە شەوقی له مانگ بڕیبیە
سەری به سینگم دەکرد خۆی خستمه ناو باوشييه
درم نەهات ماچی کەم به لێو و مەمکم گەزیيە
دەیگۆ کوڕە وەنەکە ی دڵداری ئە وها نی یه
چەند جار ناردمە داخوازی باب و برای قايل نييه [1]