بەو خالیقەی کە لەژوور
به و خالیقەی کە لە ژوور هەزار و یەکی ناوە
سبەینەکی سەر لە زوو ڕێی کانیێ کراوە
وەکی چوومە سەر کانی یارم وا ڕاوەستاوە
سەلامەکم لێ دەکرد بە برۆ عەلەیکی داوە
دەستم هاوێشتە ملی لێو لە گەردەنێ لاوە
به دەستەکی موبارەک پەردەی سینگم هە ڕداوە
ڕەشە ڕەیحان له دەوری سۆرە گور ناوه ناوه
شەمامە ی ڕۆستەم بەگی بۆنی دە بوو بەراوە
بەو قورعانە ی مامۆستای لۆ کەسم نەگێڕاوە[1]