کیژ هەر کیژێ
کیژ هەر کیژێ #پونگینە#یە
بەژنیان دار خەنەیە
قیمەتی وان سەد لیرەیە
کیژ هەر کیژێ #دیبەگە#یە
بسک سۆری بە خەنەیە
سینگی پانە لۆ گەمەیە
ئەگەر نەمرین هەر لۆ مەیە
کیژ هەر کیژێ #شۆڕیجە#یە
هەموو ڕەشن وەک کوندەیە
هەر ماچێکیان یەک عانەیە
کیژ هەر کیژێ عاڵڵایە
ڕەنگی بۆرە وەک حەلوایە
لە جوانییان وەک چرایە
کیژ هەر کیژێ #گەڕەشێخان#
سینگیان خۆشە لۆ ڕایەخان
بەهیممەتی چاک و شێخان
کيژ هەر کیژێ #قازیخانە#
چاو گچکۆکەی ڕوومەت پانە
ماچەکمان بدێ ناو گێژنانه
کيژ هەر کيژێ دە ڕبەندۆکی
مەمکیان خڕه وەک داندۆکی
هەر قابيلە لۆ خدرۆکی
کيژ هەر کيژی #ئۆمەربل#ە
تەنگەستوور، مە مک زله
لەگەر جاحێر مل به مله
کيژهەر کیژی #سۆفی سمایل#
سینگ به زريزۆکە و حەمايل
به ماچەکی نابی قايل
کيژ هەر کيژێ خە ڕابەيە
یەقە و دوگمەی بێ کليلە یە
نەمری و بژی هەر لۆمەيە
کیژ هەر کیژێ #باشتەپە#يە
بسک سۆری به خە نە یە
هەنگوستيلەی به کلیلەیە
کيژ هەر کيژی سەرگەڕانە
مەمکیان خڕه و سینگیان پانە
نەمری و بژی لۆ خۆمانه
کيژ هەر کیژی #گردلانکە#یە
بەژن برندێ دار خەنەیە
قيمەتێ وان سێ نۆزدەيە
کیژ هەر کیژێ دۆرەزەيە
چارۆک سپیێ قوندەکەیه
جێ ڕاوگە یان کەندەکەيە
کيژ هەر کيژێ لهێبانه
سینگ سندوقی کتێبخانەیە
چاو گچکۆکە ڕوومەت پانه
گەردەن کێلی ڕکێبانە
با ببينن لەگەر کوڕانە
بکەین هەق و حسێبانە
کيژ هەر کيژێ دوو گوندانه
جێگای خۆشيان ئاخەبانە
کیژبان جوانه لۆ کوڕانە
کیژ هەر کیژێ ماجیداوە
هەمووی سۆرن وەک لاولاوە
ماچێکیان بکەن مارتان ئاوه
کيژ هەر کیژێ سۆفی سمايلی
هە مووی به زریزه و حەمایل
به ماچێکی نابن قايل
کيژ هەر کيژێ دۆرەبەکرە
ماچیان خۆشه دەرێی شەکرە
دەرێ لاوه مەمکم مەگرە[1]