کارە گەلی
کارە گەلی وان گەردی يان
بەرمدایتە ناو هەرمی يان
وەرنە سەيری سینگ سپی یان
کارەگەلی وان بلباسان
بەرمدایتە ناو ڕێواسان
وەرنە سەيری سەر به تاسان
کارە گەلی دەچەلینم
لەسەر ڕێ يان خۆم دەمرینم
يان ماچەکی لێ ده ستینم
يان شیرە کەی لی دەڕژێتم
بەردێ بێری چەند له ڕکه
کراسی يارێ چەند تەنکە
تێدا دیارهە زەرد مەمکە
بردی بیرێ چەند له لێژه
کراسی يارم چە ند درێژه
تێدا دیارە زەرد مەمکە
لێم هەراتن گەلاوێژە
ياری خۆمە چەند له مێژه[1]
Bu məqalə (کوردیی ناوەڕاست) dilində yazılmışdır, məqalələri orijinal dilində redaktə etmək üçün
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
simvoluna vurun!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu mövzuya 388 dəfə baxılıb