هڕم کردە مەڕەکی
سەد مەڕ هات لە ڕەنگێکی
هڕ: وتەیەکی شوانە لەپێش مەڕەوە دەیڵێ، بە مەبەستی بانگکردنی ڕانەکەی، تا دوای بکەون، لە زمانی کوردیدا (هڕ) بەواتای گاڵتەکردنی کەسێک لەگەڵ کەسێکی تریشدا دێت (فەرهەنگی خاڵ) هڕم کردە مەڕەکی، لەباتی مەڕ مەتەڵەکە مەبەستی زەردەواڵەیە، سەد مەڕ هات لە ڕەنگێکی واتە: گاڵتەم لەگەڵ زەردەواڵەیەک کرد، بەجارێک سەد دانە زەردەواڵەم بۆ هات. وەڵام (زەردەواڵە) . [1]