ناو: بەهادین
ناوی باوک: شێخ مستەفا
ساڵی لەدایکبوون: 1932
ڕۆژی کۆچی دوایی: #26-03-1986#
شوێنی لەدایکبوون: #قەرەداغ#
شوێنی کۆچی دوایی: قەرەداغ
ژیاننامە
شێخ بەهادین شێخ مستەفا شێخ نەجیب قەرەداغی لە بنەماڵەیەکی ئاینی و زانست پەروەر لە ساڵی 1932 دا، لە ناوچەی قەرەداغ هاتۆتە دنیاوە، لە ساڵی 1952 بەشداری کارای کردووە، لە چالاکی سیاسی ناو بزووتنەوەی پێشکەوتووخوازدا. لە ساڵی 1955 بۆتە مامۆستا، لە بواری پەروەردە و فێرکردنی قۆناغی سەرەتایدا.
لەسەرەتایی ساڵانی شەستەکاندا بەشداریکردووە لە شۆڕشی ئەیلولدا، لە ساڵی 1963- 1970، وەک کادری سیاسی، سەر بە باڵی مەکتەبی سیاسی شۆڕش کاریکردووە، واتا تا کاتی لێکپچران و جیابونەوەی شۆڕشی ئەوسەردەمە هەر سەر بە هەمان باڵ بەشداری چالاکانەی کردووە.
وە لە ساڵی 1976 پەیوەندی بە ڕیکخستنەکانی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستانەوە کردووە، لە ساڵی 1982 لێپرسراویتی پۆلی ڕێکخستنی شەهید ئاسۆی دەلاکی پێ دەسپێرن، لەم بەرپرسیارێتییەدا، زۆرترین کات و توانایی خۆی تەرخان کردبوو بۆ شۆرش.
لە ساڵی 1985 دا، بەشێکی زۆر چالاکییەکانی ڕێکخستنە نهێنییەکانی کەرتی ڕێکخستنی شەهید مەلا عەلی گرتە دەست.
لە 26-03-1986 دا، لە گۆندی باخانی سەربەناوچەی قەرەداغ، لە کارەساتێکی دڵتەزێن دا شەهیدکرا.
کەسایەتیەکی کۆمەڵایەتی و خاکی و دڵسۆز بوو، هاوڕێ دۆست و بە تەنگەوە هاتوو بوو بۆ ناو کێشە کۆمەڵایەتیەکانی ناو هاوڕێیان و خزمانی مەردۆخی و قەرەداغ.
لە هاوڕێ ناسراو نزیکەکانی ناو خزمانی بریتی بوون لە (مامۆستا شێخ حەسەن، مامۆستا شێخ عەبدول، کاک شێخ کەمالی خەیات و شێخ حەسیب قەرەداغی و چەندینی تر...).
تاکاتی شەهیدبونیشی لە سەر ئاستی پەروەردەو فیرکردن، مامۆستا بووە لە قوتابخانەی سەرشەقامی سەرەتایی. [1]