خۆفرۆش
لە کتێبی: #گوناه#
بەرهەمی: #عەلی حەسەنیانی#
هەر کاتە جێیەک،
هەردەم لە شوێنێک،
هەر شەو بە مەستی،
میوانی نوێنێک...
بێکەس و تەنیا
دیلی داوی خەم،
ڕۆژگاری شەوگار
ئۆگری ماتەم
بەرەو نەهاتی
دەچێتە پێشێ
تاوانبار نیە
تاوان دەکێشێ
تریفەی مانگە
لە نێو کەلاوان
شەمامەی جوانە
بۆ دەستی لاوان
جامی ژیانە
بەڵام شکاوە
تازە یەک بگرێ؟
خەیاڵی خاوە...
ڕۆژێ دەیبینی
گوڵێک پەڕپەڕ بوو
یەک بە یەک دەڵێ:
- ئەویش لە دەس چوو
1963 - تاران [1]
Bu məqalə (کوردیی ناوەڕاست) dilində yazılmışdır, məqalələri orijinal dilində redaktə etmək üçün
simvoluna vurun!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu mövzuya 254 dəfə baxılıb