ساڵی تەوسییەی
ساڵی تەوسییەی کە بە عەرەبی لە (تسوية اراضي) ەوە هاتووە، ساڵی (مستەر لاین) یشی پێ دەوترێت لە ساڵی (1938-1939) دا ئەندازيارێکی بەريتانی بەناوی (لاین) هاتووە، یاسای چاککردنی زەوی جێبەجێکردووە، هەر جووتیارێک ئەو زەوییەی لەبەر دەستیدا بووە و بوێری بکردابووایه لە بەرانبەر #ئاغا# بڵێ ئەوه زەوی منه و دوو شاهێدی هەبووایه (لاین) بە ناوی ئەو تاپۆیی دەکرد.[1]