جانانە حاڵی ئەم دڵە گەر جستوجۆ دەکەی:
مەشغوڵی ناڵەیە لە جودایی بە میسلی نەی
چیهرەم کە پیش از این بە سەفا ڕەنگی لالە بوو
ئێستە دەبا لە حینی خەزانا گرەو لە بەی
چاوت لە بەزمی بادەکەشان بێت و عیشوە کا
ناکەن بە ڕەسمی نەشئەیی مەستی هەوایی مەی
غەم جەیشی سەلم و توورە ئەسەر ئیرەجی دڵم
بۆ شۆڕشی وەغا و ئەلەم سینە بوو بە ڕەی
سالم دەلیلە میسرەعی کوردی بڵێ بە یار
ڕەحمەت برالە، بۆ کەی و جەورت هەتا بە کەی؟ [1]
#دیوانی سالم#
#سالم#