ئەبەد قەت سەتری ئەندامت بە تای جامەی کەتان نابێ
بەڵێ شەوقی چرا ئەڵبەت لە فانووسا نیهان نابێ
لە جوستەندایە موژگانی بە تەحریکی برۆ ئەی دڵ
حەزەر لەو تورکە بۆ ناکەی کە بێ تیر و کەمان نابێ
بوخاری مەوجی ئەشکم ڕەونەقی دێبایی ڕووی لابرد
مەتاعی مایەیی تاجیر لە دەریا بێ زیان نابێ
لە ڕووی تۆ مەهڕوخی گەر بێتە مەیدانی جەدەل سەهوە
ئەگەرچی تا میان مووی بێ وەکوو تۆ موومیان نابێ
لە مەعنای شیعری مەتڵووبا دەبێ ئیزهاری مەتڵەب کەم
ئەگەر دڵداری سەنگین دڵ لە سالم دڵگران نابێ [1]
#دیوانی سالم#
#سالم#