ئەوە بای نایە، بۆیە شەن ناکات.
شەن: ئامێرێکی کەلەپووری کوردییە، بۆ جیاکردنەوەی دان و پووشی دانەوێڵە لەیەک بەکاردێت، ئەنجامدانی ئەم کردارە، لەکاتی (با) دا دەبێت، پەندەکە بۆ کەسێک بەکاردێت کە لای بەشێکی زۆری خەڵک، بە پیاوێکی هێمن و لەسەرخۆ ناسرابێت، بەڵام لە ڕاستیدا وانەبێت، گەر شتێکی بەرانبەر بکرێت، ئەوسا دەزانرێت کە چ هەڵەوەڕێکە.[1]