ئەڵێی پەڕی بەدەما هاتوو.
پەڕ: پەڕی نەرم و وردی باڵی باڵندەیە کە بەهۆیەوە دەفڕێت (فەرهەنگی خاڵ) پەڕی ورد گەر بکەوێتە سەر دەم و لێو، مرۆڤ هەراسان دەکات و توانای قسەکردن نامێنێ، بۆ کەسێک بەکاردێت کە لە کۆڕ و کۆبوونەوەیەکدا بێت، هیچ قسە و گفتولفتێکی نەبێت، قڕوقەپ و بێدەنگ دانیشتبێت، هیچ بەشدارییەکی لە گفتوگۆکاندا نەبێت. [1]