پاشنيوەڕۆی ئەمڕۆ يەکشەممە #16-10-2022# بەڕێز #نێچيرڤان بارزانی#، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەيوەندييەکی تەلەفۆنيدا لەگەڵ بەڕێزان موەفەق شێخ شەهاب سورچی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و شێخ ديفاع سورچی، بۆ کۆچی دواييی خوالێخۆشبوو شێخ شەهاب سورچی، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خۆيان و خانەوادە و کەسوکاری بەڕێزيان کرد.
سەرۆک نێچيرڤان بارزانی، وێڕای دەربڕينی هاوخەمی و هاوسۆزی، هيوای خواست پەروەردگاری مەزن گيانی خوالێخۆشبوو بە بەزەيی و ميهرەبانيی خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنەوايی بە خۆيان و خانەوادە و کەسوکاريان ببەخشێت.
لای خۆيانەوە ئەوانيش بە ناوی خۆيان و خانەوادە بەڕێزەکەيانەوە، بۆ پەيوەندی و هاوبەشی لە خەم و پرسەکەياندا، سوپاس و پێزانينيان بۆ سەرۆک نێچيرڤان بارزانی دەربڕی. [1]