ناونیشانی پەڕتووک: چاکەتێک لە کۆنە دەکڕم
ناوی نووسەر: #قوبادی جەلیزادە#
شوێنی چاپ: #سلێمانی#
دەزگای پەخش: #دەزگای ڕۆشنبیری جەمال عیرفان#
ساڵی چاپ: 2015
ژمارەی چاپ: یەکەم
دیاری
من و تۆ لەناو بەلەمێکی بچکۆلەو
لەناو دوولەپی خنجیلەدا
دیاریمان دا
بەیەکدی
تۆ
زەوی و
دەریا و
گوڵەگەنم و
پەپوولەت بەرکەوت
من
ڕۆژ و
مانگ و
ئەستێرە و
هەور
زلهێزەکان ئیدی لەسەر چی بەشەر دێن
کەمن و تۆ
دنیامان
دابەشکردبێت!![1]