سێ پا سەر زەمین، چوار پای هەمانە
شڕدووم بە پڕدووم، پڕدووم بە شڕدووم
وەرە سەیری ئەم شڕ و پڕانە
سێ پا سەر زەمین، مەبەست لەو سێ پا دارەیە کە بۆ مەشکە ژەنین بەکاردێ، چوار پای هەمانە، مەبەست لە مەشکەیە کە چوار قاچەکەی بۆ سەرەوەیە و لە هەمبانە دەچێ، شڕدووم بە پڕدووم، مەبەست لە دەنگی دۆی ناومەشکەیە لەکاتی ژەنیندا، گەر گوێی لێبگیرێ دەنگێکی لێوەدێ. وەڵام (مەشکە ژەنین) . [1]