#حاجی مەسیفی#، ئەندامی سەرکردایەتی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#:
ئەم کابینەیەی حکومەت خراپترین کابینەیە و حکومەتێکی پۆلیسییە.
ئەوانەی دەچنە ناو پارتییەوە دواتر لەدژی حزبەکانی پێشوویان بەکاردەهێنرێنەوە.
کەس ناتوانێت هێز بەرانبەر یەکێتی بجوڵێنێت.
یەکێتی پاروێکی ئاسان نییە بیخۆن، کەس ناتوانێت هێز بەرانبەری بجوڵێنێت.
هەرکەس لە #هەولێر# هێز بجوڵێنێت پارتی و پاراستنە.
یەک کورسیشمان هەبێت ئێمە هەر یەکێتین.
ئەدهەم بارزانی، وەک کەسایەتی لە #سلێمانی#یە، ئێمە هێز و پارەمان پێی نەداوە.
کاندیدیمان بۆ هەر پۆستێکی دیاریکراو هەبووایە، بەڵام پارتی ڕەتیکردووەتەوە، ئەمەش بەبیانووی ئەوەی لەدژی پارتی توند قسەی کردووە.
ئەم کابینەیەی حکومەت خراپترین کابینەیە و حکومەتێکی پۆلیسییە.
وەک یەکێتی پەنا بۆ دوو ئیدارەیی نابەین.
لە دۆسیەی تیرۆرکردنی هاوکار جاف یەکلایەنە بڕیاردرا.
نیگەرانیەکانی ئێمە لە #پارتی دیموکراتی کوردستان# هی ئەمڕۆ و دوێنێ نین، ناشمانەوێت مێژووی ڕابردو لەگەڵ پارتی دوبارەببێتەوە. [1]