بەهۆی توڕەبوونی #مەسعود بارزانی#یەوە #کاکەمین نەجاڕ#، ئەندامی پێشووی مەکتەبی سیاسی و سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی لە پارێزگای #هەولێر# لە کۆنگرەی 14ی حزبەکەی دەرنەچوو.
ساڵی ڕابردوو لە مەراسمێکی حزبی لە هەولێر، کاکەمین نەجاڕ ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی و سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێری ئەو حزبە ڕایگەیاند، کە بەشێک لە سەرکردەکانی بەعس لە هەولێرن، ئەم لێدوانەکەی نەجاڕ، مەسعود بارزانی توڕەکرد و بارزانی بڕیاریدا لە کۆنگرەی چواردەی پارتیدا کاکەمین نەجاڕ، دووربخرێتەوە.
هەر بەهۆی ئەو لێدوانەدا، کاکەمین نەجاڕ لەگەڵ 10 کەسەدا نەبوو، کە بە دەنگدانی ڕاستەوخۆ و بە ئاشکرا لەسەر داوای مەسعود بارزانی دەنگیان پێدراوە و هەڵبژێردراون بۆ کۆمیتەی ناوەندیی پارتی، ناچار کاکەمین نەجاڕ خۆی کاندید کرد، بەڵام تەنیا 251 دەنگی کۆنگرەی بەدەستهێناو دەرنەچوو. [1]
Bu yazının məzmununa "Kürdipedia" cavabdeh deyil, məsuliyyət yazının sahibi üzərinə düşür. Arxiv üçün saxladıq.
Bu məqalə (کوردیی ناوەڕاست) dilində yazılmışdır, məqalələri orijinal dilində redaktə etmək üçün
simvoluna vurun!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu mövzuya 883 dəfə baxılıb
Bu məqaləyə şərh yazın!