مۆنۆمێنتی بابە ڕووشە، یەکێکی ترە لە مۆنۆمێنتەکانی تایبەت بە ئەنفالکراوانی کوردستان، ئەم مۆنۆمێنتە دەکەوێتە گوندی #جەلەمۆرد#ی سەربە شارەدێی #ئاغجەلەر#ی شارۆچکەی #چەمچەماڵ#. ئەم مۆنۆمێنتە ناوی ئەنفالکراوانی گوندەکە و گوندەکانی نزیکی تێدا تۆمارکراوە، کە ژمارەیان 1750 ئەنفالکراوە، کە 345 کەسیان دانیشتووی گوندی جەلەمۆرد بوون و 1400 کەسیان دانیشتووی گوندەکانی دەوروبەری بوون. کە لە شاڵاوی ئەنفالی پێنجدا ئەنفالکران. [1]