ناونیشان: ڕەقبوون (گرژبوونی) ماسولکەکانی مل
ئامادەکار: د. #هەڤین کەمال شا محەمەد#
نیشانەکانی و گرنگترین هۆکارەکانی:
ڕەق بوون یان تەشەنوجی ماسولکەکانی مل یەکێکە لە گرنگترین هۆکانی ئازاری مل و سەرئێشە ؛ گەلێک جار گرژبوون ئازاری زۆرە و ڕەنگە ببێتە هۆی گێژبوون و سەرسووڕان و تێک چوونی تەوازنی ئەو کەسە.
$ نیشانەکانی گرژبوونی ماسولکەکانی مل:$
1- ئازارێکی زۆر و کتوپڕ.
2- بە زەحمەت جوڵانی یان نەتوانینی جوڵانی مل و شان.
3- زیاد بوونی ئازار لە کاتی جوڵانی سەر و شان و مل.
4- ئازاری مل و سەرئێشە بە تایبەت پشتی سەر.
5- هەستکردن بە میرولەکردن لە پشتی مل و گێژبوون.
$گرنگترین هۆکارەکانی گرژبوونی ماسولکەکانی مل:$
1- دانیشتن بۆ ماوەیەکی زۆر بە دیار شاشەی کۆمپیوتەر و لاپتۆب و یاریە ئەلکترۆنیەکانەوە.
2- هەڵگترتنی شتی قورس بۆ ماوەیەکی زۆر: وەک جانتای سەفەر و جانتای خوێندکار.
3- هەڵگترتنی شتی قورس تەنیا بە لایەکی شان.
4- بەکارهێنانی مۆباێڵ و ئایپاد و چەمانەوەی سەر بۆ ماوەیەکی زۆر لە جیاتی بەرزکردنەوەی مۆباێڵ بۆ ئاستی چاو.
5- زۆر جوڵانی مل و بە بەردەوامی: بۆ نموونە له و خانمانەدا کە زۆر خەریکی شت سڕین و پاکردنەوەی ناو ماڵن.
6- قەلەقی و فشاری دەروونی.
7- وەرزشی زۆر قورس و بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک بە بەردەوامی و بێ پشوو.
8- کەوتنە سەر لا یان پشت لەپڕ لە کاتی نووستن.
9- دانیشتن یان پاڵ کەوتن بە شێوازی هەڵە.
10- خزانی دیسکی بڕبڕەکانی مل یان داخورانی جومگەکانی مل یان هەر نەخۆشیەکی جومگەکان و بڕبڕەکانی مل.
11- وشک بوونەوەی لەش: لە ئەنجامی کەم خواردنەوەی ئاو و شلەمەنی یان بەرزی پلەی گەرمی یان نەخۆشی وەک سک چوون و ڕشانەوە.
12- کەمی کانزاکان بە تایبەت کالسیۆم و پوتاسیۆم و مەگنسیۆم و ڤیتامین دی.
13- بەکارهێنانی هەندێ دەرمان: وەک لازکس، ئەدەلات، ڤێنتۆلین و ئەمینۆفلین.
14- ئەنفلاوەنزا.
15- کاتی سکپڕی، ئالوودە بوون بە ماددە کحولیەکان 0
16- هەندێ نەخۆشی وەک: فایبرۆمایەڵجیا، هەوکردنی پەردەی دەوری مێشک (السحایا)، هەوکردنی شانەکانی مێشک، هەندێ نەخۆشی جومگەی شان، نەخۆشی میڵتپڵ سکلێرۆسس. [1]