ناونیشانی بابەت: دانانی چەوری چییە و سودی چییە؟
ئامادەکردن: د. #گەشین کەمال شا محەمەد#
دانانی چەوری یەکێکە لە ڕێگە تازەکانی بواری جوانکاری کە لە ڕێگەیەوە دەتوانرێت پێست ڕابکێشرێت و گەنجی بکاتەوە و گەنجتر نیشانی بدات.
درووستبوونی چرچی و چاڵی و شۆڕبوونەوەی پێست لە دەمووچاو پێستدا تایبەت لە ژناندا وا دەکات کە کەسەکە ماندوو پیر دەربکەوێت.
$سودەکانی چەوری چاندن یان دانانی چەوری:$
1- هەندێک شوێنی لەش بەهۆی کۆبونەوەی چەورییەوە شێوەی سرووشتی خۆیان لەدەست دەدەن و لەشی کەسەکە ناشرین دەکەن و پێستەکەش تێکدەدون، بۆیە لە ڕێگەی ڕاکێشانەی ئەو چەورییەوە بەهۆی ئامێری تایبەتەوە چەورییەکە دەردەهێنرێت، دواتر گەر پێویست بکات لە شوێنێکی تری پێویستی لەشدا دادەنرێتەوە.
2- دانانی چەوری لە دەمووچاودا تێچووەکەی کەمترە لە جۆرەکانی تری نەشتەرگەری و جوانکاری.
3- ڕزگاربوون لە نیشانەکانی گەورەبوونی تەمەن وەک چرچی و هێڵەکانی دەمووچاو
4- دەتوانرێت چەورییە دەرهاتووەکان دەربهێنرێت و هەڵبگیرێت و دابنرێت بۆ ماوەیەک کە لە 4 مانگ زیاتر نەبێت، بۆ ئەوەی بەکاربهێنرێتەوە لە شوێنێکی تری لەشدا.
5- هیچ ترسێکی ناوێت و بە بەنجی خۆجێیی ئەنجام دەدرێت و ئەنجامەکانی سەرکەوتوون.
6- توشی ئینتیهاب نابێت کەسەکە، چونکە چەورییەکان چەوری خودی کەسەکەیە و خانەکانی زیندوون و لە هەمان کەس دەردەهێنرێت. [1]