ناونیشانی بابەت: چۆن پێستمان بپارێزین لە چرچبوون؟
ئامادەکردن: د. #گەشین کەمال شا محەمەد#
پێست بە شێوەیەکی گشتی تا نزیک 30 ساڵی گەشە دەکات، پاشان وردەوردە پێست جێگیردەبێت و خەو و هیلاکی کاردەکەنە سەر پێستمان بە شێوەی ئەرێنی و نەرێنی.
$چی وا دەکات پێستمان چرچ ببێت؟$
لەگەڵ هەڵکشانی تەمەندا پێکهاتەی پێست گۆڕانکاری بەسەردادێت و گەشە و بەهێزی کەم دەبێتەوە بە هۆی کەمبوونەوەی ڕیشاڵە نەرمەکان و کەمبوونەوەی درووستکردنی خانەی نوێ، هەروەها شێداری پێست کەم دەبێتەوە بەهووی کەمبونەوەی ترشەڵۆکی هیالورونیک، کە وەک عەمباری تەڕی پێست وایە، ئەمانەش دەبنە هۆکاری سەرەتای درووستبوونی چرچی لە پێستدا.
$چەند هۆکارێکی تریش هەیە وەک:$
1- تیشکی سەرو وەنەوشەیی
2- هیلاکبوون
4- بەکارهێنانی نیکۆتین
5- سەرفکردنی سوێرەمەنییەکان
سەرەتاترین چرچییەکانیش لە پێستدا، لە دەموچاودا دەردەکەوێت، بە هۆی ماسولکەکانی دەموچاومانەوە کە ئەرکی پێکەنین و گریان و گرژبوونەوە کە زیارە لە دەوروبەری چاو و ناوچەوان و هێڵی پێکەنینی ئەملاو ئەولای دەم و لوتەوە درووست دەبن.
چارەسەرەکانی سرووشتی و پزیشکین، باشترین چارەسەریش بریتییە لەو کرێمانەی کە تایبەتن بە گەنج هێشتنەوەی پێستەوە و دەبێت پزیشک بۆ نەخۆشی بنووسێت، یان لە ڕێەی دەرزی بۆتۆکس و فیلەرەوە، یان دواجار لە ڕێگەی ڕاکێشانی پێستی دەموچاوەوە.
ئێمە هەموو چارەسەرەکانمان هەیە بۆ ئەو بەڕێزانەی کێشەی چرچی دەموچاویان هەیە و بە کەمترین کات دەتوانین چارەسەریان بکەین بە پێی پێویستی کەیسەکە و ئاستی گەورەیی و قوڵی چرچەکان. [1]