بۆچی قژت وا سپی بووە؟
بەشی دووەم - ئایا کەمی ڤیتامین و کانزا ئەبێتە هۆی سپی بوونی قژ؟
ئامادەکردن: د. #شادیار حەمەلاو#
سپی بوونی پێشوەختەی قژ لەم سەردەمەدا وا دەردەکەوێت کە شتێکی باو بێت، زۆرێک لە خەڵکی بەهۆی گۆڕانە دەرەکیەکانەوە لە جۆری ژیان تووشی ئەمە دەبن، یەکێ لەو هۆیانە خواردنی ناتەندرووست و کەمی ڤیتامین و کانزای لاشەیە.
کەسانێک هەن لە پێش تەمەنی 30 ساڵیەوە سپی بوون لە قژیان بەدی دەکەن، کە ئەکرێ لە ڕێی خواردنی تەندرووستەوە ڕێگری لێبکەن.
$دڵنیابە لەوەی ئەم ڤیتامین و کانزایانە لە خواردنەکەتدا زۆرە:$
1- کالسیۆم
2- ئاسن
3- ڤیتامین ب 5 و ب 6 و ب 9 و ب 12
4- ڤیتامین دی
5- زینک
6- پڕۆتین
نەبوونی ئەم کانزا و ڤیتامینە گرنگانەوە ئەکرێ ببێتە هۆی زوو سپی بوونی قژ بۆیە خواردنەکەت تەندرووست بکە تا تەندرووست بی. [1]