#کەرکووک# یان کەرکووک
#فەهمی کاکەیی#
لە پۆستی پێشووتردا باسی پیتی (و) مان کرد و گوتمان پیتی (و) بزوێنە و لە سەرەتای وشەدا بێ هەمزەی سەر کورسی (ئ) نانووسرێت. ئیدی بواری ئەوە نەبوو باسی ئەو پیتە بکەین لە ناوەڕاست و کۆتایی وشەدا.
هەموو ئەو وشانەی بە پیتی (و) کۆتاییان دێت، ئەگەر بەر لەو پیتە پیتێکی نەبزوێنمان هەبوو کەواتە پیتی (و) لەوێدا بزوێنێکی درێژە و وا دەنووسرێت؛ (وو) ، بۆ نموونە:
بوو، چوو، دوو، موو، پەتوو، کەندوو، کدوو، خانوو، بەڵکوو، ماندوو، سەروو، شوو، پەردوو، پەپوو، ...
بەڵام ئەگەر بەر لە پیتی (و) پیتێکی بزوێن هات، ئەوە ئیتر بە یەک دانە (و) دەنووسرێت و پیتەکەیش دەبێتە نەبزوێن، وەک:
کەو، داو، خەو، سێو، کێو، لێو، دەو، پەسیو، ناو، باو، شەو، ڕاو، ...
تا ئێرە بڕوا ناکەم کێشەمان هەبێت.
ئێستا باسی پیتی بزوێنی (و) ی درێژ دەکەین کە دەکەوێتە ناوەڕاستی وشەوە:
بۆ نموونە: پوور، توور، دوور، ژوور، سوور، شوور، کوور، کووڕ، نوور، پووچ، پووز، پووش، پووک، پوول، پووڵ، تووش، تووک، توول، توون، چووپ، چووخ، چووز، چوون، چووک، دووز، دووگ، ڕووت، ڕوون، سووچ، سووک، شوول، شووم، ...
ئەم وشانە و سەدان وشەی دیکە هەن هەر لەم بابەتەن و بە بزوێنی (و) ی درێژ دەنووسرێن، کاتێک بزوێنکە دەکەوێتە ناوەڕاستەوە.
ئەی بۆ هەندێک دەنووسن (کەرکووک) و نانووسن (کەرکووک) ؟
ئەو بەڕێزانە لەژێر کاریگەریی ڕێنووسی عەرەبیدا ماونەتەوە و پێیان وایە ئەو (واو) کوورتە، لە کاتێکدا ئەمە ڕاستە نییە، بۆچی؟
لە زمانی عەرەبیدا سێ دانە بزوێنی درێژمان هەیە، ئەوانەیش: ا، و، ی
هەروەها چەند دانەیەک سەروبۆرمان هەیە، کە ئێمەی کورد لەم ئەلفبێیەدا پیتمان بۆ داناون، ئەوەی پێی دەڵین (فەتحە) کردوومانە بە بزوێنی کوورت (ە، ە) ، ئەوەی پێی دەڵێن (کسرە) هیچمان بۆی دانەناوە و پێی دەڵێین بزوێنی بزرۆکە، هەروەها ئەوەی پێی دەڵێن (ضمە) ئێمە کردوومانە بە بزوێنی (واو) ی کوورت، واتە (و) . هەر بۆیە بزوێنی (واو) ی درێژی عەرەبی، بەم شێوەیە دەنووسین (وو) .
ئێستا بۆمان دەردەکەوێت، بۆچی:
=KTML_Bold=(کەرکووک، Kerkûk) ڕاستە=KTML_End=
بەڵام،
(کەرکووک، Kerkuk) هەڵەیە [1]