قەلەڕەشی زک بەتاڵ ئاور دەخاتە گیپاڵ
چوار لاقی هەیە ناڕوا، بێ جلوبەرگ و گیپاڵ
مەبەست لە زۆپای دارە، (گیپاڵ: ورگ. ئاور: ئاگر. زک: سک) قەڵەڕەشی زک بەتاڵ ئاور دەخاتە گیپاڵ، مەبەست لە زۆپای دارە کە ئاگری تێدا دەکرێتەوە، گەورەیی زۆپا بە ورگ و گیپاڵ چووێنراوە، چوار لاقی هەیە ناڕوا، مەبەست لە قاچی زۆپایە، بێ جلوبەرگ و گیپاڵ. وەڵام (زۆپای دار) . [1]