حلول بلول ڕووی لە خوڵایە.
مەبەست لە کولێنکەی خانووە (کولێنکە: بەو کونە دەوترێ کە لە سەوفی خانوودایە، هەم ڕووناکی و هەم دووکەڵی ئاگردانی لێوەدەچێتەدەر) حلول بلول: دەستەواژەیەکی بێواتایە، بۆ سەروای دێڕی مەتەڵەکە هاتووە، ڕووی لە خوڵایە، (خوڵا: خودا) مەبەست لە ئاڕاستەی کولێنکەیە کە بۆ ئاسمانە. وەڵام (کولێنکە) .[1]